بابهت: گۆڕینى دەنگ لە راست بۆ چەپ وە بە پێچەوانەوە لە سامسۆنگ گالاکسى؟
بەڕێزان پرسیارەکەم بەم شێوەیە دەکەم..
ڤیدیۆیەک کە دوو دەنگى لەسەر بێت یەکەمیان لە (راست ئەوى تر لە چەپ)ى سەماعەدا بێت.. لەناو کۆمپیوتەردا بە زۆربەى (پلەیەر)ـەکان ئەتوانرێت دەنگەکەى لە راست بۆ چەپ وە بە پێچەوانەوە بگۆڕدرێت..
ئەو ڤیدیۆیە لەناو مۆبایلى سامسۆنگ گالاکسیدا چۆن ئەتوانرێت هەمان کردارى بۆ بکرێت؟
ئایا لە پلەیەرەکانى ناو مۆبایلەکەدا ئەتوانرێت ئەو کارە بکرێت یاخود دەبێت لە رێکخستنەکانى مۆبایلەکەوە بکرێت..
كهچـی ئـێـسـتـا دهستـهكـانـم بـه هـهنـاسـهی خۆم تهزیوه