بابه‌ت: چۆن backup ـى icloud بگەرێنمەوە ؟

سلاو

icloud دەکەم قەبارەى  3.5 GB شتى تیدایە بەلام کاتیک ئەمەویت backup  بکەم تەنها ژمارەى مۆبایلەکان دیتەوە واتا رەسم و پرۆگرامەکان ناگەرینەوە هەرچەندە من ڕەسم و پرۆگرامەکانیشم backup کردبوولە icloud  کیشەى چى یە ؟

وه‌ڵام: چۆن backup ـى icloud بگەرێنمەوە ؟

بۆ ئەوەی ئەو شتانە بگەڕێنەوە دەبێت ئایفۆنەکەت پەیوەست بێت بە Wifi و هەروەها لەسەر چارچ بێت. ئەگەر بەکاری نەهێنێت تا شتەکان دەگەڕێنەوە باشتریش.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: چۆن backup ـى icloud بگەرێنمەوە ؟

کاک ئاسۆ ئاخر هیچ شتیکى وا روونادات تا بزانم شتەکان ئەگەریتەوە یان نا بەس رەقەمەکان دینەوە ، دواى ریستۆر کردنى iphone نەکە کاتیک icloud داخل ئەکەم ئەمە ئەنوسیت .
http://www.webchinupload.com/f/2017-02/ … 194e8b.jpg
بەلام لە راستیدا icloud بەم شیوەى خوارەوە شتى تیدایە .
http://www.webchinupload.com/f/2017-02/fa1ac4921e68de2dafa8fc8a40f52985.png

وه‌ڵام: چۆن backup ـى icloud بگەرێنمەوە ؟

کاتێک نووسراوە No Backup Available واتە هیچت لەوێ نییە. ئایا Backup ـەکەت هەر لە هەمان تەلەفۆنەوە هەڵگرتووە یان هی تەلەفۆنێکی دیکەیە دەتەوێت بیگەڕێنیتەوە سەر ئەمەیان؟

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: چۆن backup ـى icloud بگەرێنمەوە ؟

هی تەلەفۆنێکی دیکەیە .

وه‌ڵام: چۆن backup ـى icloud بگەرێنمەوە ؟

کەواتە کێشەکە لەوەدایە کە تۆ ئەو Backup ـەکەت لە iOS ـێکی نوێتر هەڵگرتووە لەوەی کە ئێستا لەسەر ئەو تەلەفۆنەیە کە لەبەر دەستتە.

بۆیە دەبێت تەلەفۆنەکە وەک Setup as new iPhone ڕێکبخەیت، دواتر Update ی بکە. دواتر Reset ی بکە و ئەو کاتە Restore From iCloud، لەو کاتەدا Backup ـەکەت بۆ دەردەکەوێت و دەتوانیت هەڵیبژێریت.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: چۆن backup ـى icloud بگەرێنمەوە ؟

Backup ـە لە iOS ـێکی 9.3.4 هەڵگیراوە بەڵام ئەوەى ئیستا 10.2 وە واتا  9.3 بکەم بە  10.2 ؟

وه‌ڵام: چۆن backup ـى icloud بگەرێنمەوە ؟

ئەگەر تەلەفۆنە کۆنەکەت لا ماوە، بەڵی باشترە نوێی بکەیتەوە و دواتر Backup ی بکەیتەوە.
تەلەفۆنە نوێکەش نوێ بکەوە و ئەو کاتە کارەکەت سەر دەگرێت.
گرینگ ئەوەیە کە هەردوو تەلەفۆنەکە هەمان Serie وەشانیان هەبێت، واتە iOS 10، ئەو کات بێ کێشە دەبن.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: چۆن backup ـى icloud بگەرێنمەوە ؟

ئاسۆ نادری نووسی:

ئاخر کاک ئاسۆ مۆبایلە کۆنەکە بەردەست نیە و لەکاریش کەوتوە ، بەلام  iCloud لە Device Info نووسراوە ios 9.3.4 هیچ ڕێگا چارەیەکى تر هەیە ؟ وەک بەڕێزت بزانیت ؟

وه‌ڵام: چۆن backup ـى icloud بگەرێنمەوە ؟

ئایفۆنێک پەیدا بکە کە iOS 9 ی لەسەر بێت و Backup ـەکەت بۆ بگەڕێنەوە سەر ئەوەیان. تەنیا ئەوە بە ڕێگە چارەی ئاسان دەزانم.

چوونکە ناتوانیت ئەوەی کە ئێستا هەتە Downgrade بکەیت لە iOS 10 بۆ iOS 9.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: چۆن backup ـى icloud بگەرێنمەوە ؟

ئاسۆ نادری نووسی:

ئایفۆنێک پەیدا بکە کە iOS 9 ی لەسەر بێت و Backup ـەکەت بۆ بگەڕێنەوە سەر ئەوەیان. تەنیا ئەوە بە ڕێگە چارەی ئاسان دەزانم.

چوونکە ناتوانیت ئەوەی کە ئێستا هەتە Downgrade بکەیت لە iOS 10 بۆ iOS 9.

سوپاس بۆ هاوکاریت ، بەڵام کاک ئاسۆ ipad دێکم هەیە iso 9 یە بۆ لەسەر ئەوەش شتەکانم بۆ نایەتەوە ؟ تەنها لەسەر iphone ێکى وەشانى ٩ بیت ؟

وه‌ڵام: چۆن backup ـى icloud بگەرێنمەوە ؟

لە ڕاستیدا دڵنیا نیم، پێم وانییە سەربگرێت چوونکە ھەندێک ئەپ وەک تەلەفۆن لە ئایپاد بوونی نییە کە لەوانەیە ببێتە ھۆکاری ئەوەی نەتوانی بیگەڕێنیتەوە.

دیارە ئاسانترین ڕێگە تاقیکردنەوەیە ئەگەر بۆت دەست دەدات کە ئایپادەکەت سفربکەیت.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: چۆن backup ـى icloud بگەرێنمەوە ؟

سفریشم کردەوە بەه هیچ نەگۆرا دەستت خۆش بیت هەول ئەدەم iphone کم دەست کەویت ، دەستت خۆش بیت .

وه‌ڵام: چۆن backup ـى icloud بگەرێنمەوە ؟

کاک ئاسۆ ببورە لەکاتیشت ئەگرم ئەوەندەى زانیاریت هەبیت  backup iCloud هیچ ڕێگەیەک هەیە بۆ ناو کۆمپیوتەر ؟ واتا زانیاریەکان بگوازمەوە کۆمپیوتەرەکە ؟ بۆ نمونە ڕەسم و ڤیدیۆ

وه‌ڵام: چۆن backup ـى icloud بگەرێنمەوە ؟

ئەگەر iCloud Photo Library ـت چالاک کردبێت لەسەر ئەو تەلەفۆنەی کە باکئاپەکەی لێوەرگیراوە، دەتوانیت لە www.icloud.com بچیتە ژوورەوە و لە بەشی وێنە، وێنە و ڤیدیۆکان لەوێ دەبن.

تاقی بکەوە.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: چۆن backup ـى icloud بگەرێنمەوە ؟

بەداخەوە نەم کردوە ئەو ڕێگەیەم تاقى کردەوە بەس سودى نەبوو ، بۆیە بە بەڕێزتم وتم وتم بەشکم چارەیەکى ترى لابیت .

وه‌ڵام: چۆن backup ـى icloud بگەرێنمەوە ؟

دەتوانیت iCloud بۆ ویندۆز دابمەزرێنیت و بزانە لەوێوە ناتوانیت لە بەشی فۆتۆ وێنەکان ببینیت؟
https://support.apple.com/en-us/HT204283

http://www.webchinupload.com/f/2017-02/26b26be0582e36798bfe26358c5e8887.jpg

ئەگەر لە گووگڵ بگەڕێیت بە دوای icloud backup downloader دەبینیت زۆر پرۆگرام هەیە کە دەڵێن باکئاپەکەت بۆ دادەگرن، بەڵام بۆ خۆم هیچ لەوانەم تاقی نەکردووەتەوە و خۆت بەرپرسیاری لە ئەنجامەکەی ئەگەر تاقیت کردنەوە.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: چۆن backup ـى icloud بگەرێنمەوە ؟

هەمان شتەکانی کاکۆ ئاسۆ وتی !

یاخود لە رێگەی ئینتەرنێت داخڵی Www.iCloud.Com ببە
بزانە رەسمەکانی تیایە !؟ گەر تێدا بوو
یەک Restore ىکە و پاشان Backup پێ بکە!

لــوت به‌رز مه‌به‌ له‌ ئاستی لێزانینت...هه‌رچه‌نده‌ بزانیت تۆ هه‌ر نه‌زانیت !!

وه‌ڵام: چۆن backup ـى icloud بگەرێنمەوە ؟

سلا و ئه‌و پرۆگرامه‌ به‌ كار بێنه‌ بۆ بینی گشت ئه‌و شتانه‌ی backupت كردوه‌   وه‌ ژماره‌ی مۆبایل و  ره سم و ڤیدیۆ و تێبینیه‌كان
https://www.imobie.com/phonerescue/download.htm

Iam...Not....You