بابه‌ت: Backup ی مۆبایل بۆ USB/hard

پێم سەیرە کە تا ئیستە بەدوایی نەچووم
بیرۆکەکەم ئەوەیە کە بە جۆرێک USB دابڕێژین کە کردم بە مۆبیلەوە ، پڕۆگرامی پێویست نەبێت بۆ Backup کردنی مۆبیلەکە، یاخود بەشێک لە فیلەکان.
بە شێوەیەکی خۆ کارانە، یاخود بە هەند هەڵبژاردنێکی کەم ئەو کارە ڕو بدات

هەرگیز بە وشە قەڵەوەکان نابینە داهێنەر....
AMD Ryzen 7 2700X  \\\\\ ASUS GeForce GTX 1080 Gaming \\\\\ Gigabyte Aorus Gaming 5\\\\\ 2x8GB 3600MHz DDR4 CL18 \\\\\WD Black SSD 250GB M.2 PCIe 3000/1600MB

وه‌ڵام: Backup ی مۆبایل بۆ USB/hard

مەبەستت چییە پرۆگرامی پێویست نەبێت؟
ئەگەر مۆبایلەکەت OTG Support ی هەبێت، دەتوانیت هاردی USB ی لێ ببەستیت و وەک دیسکی ئاسایی کاری لەگەڵ بکەیت، بەڵام دەتەوێت کە پەیوەستت کرد چی ڕووبدات؟

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: Backup ی مۆبایل بۆ USB/hard

کە پەیوەستت کرد ڕاستەوخۆ خۆی کارەکە ئەنجام بدات.  پێویستی بە ئامێری تر نەبێت بۆ نمونە کۆمپیوتەر

هەرگیز بە وشە قەڵەوەکان نابینە داهێنەر....
AMD Ryzen 7 2700X  \\\\\ ASUS GeForce GTX 1080 Gaming \\\\\ Gigabyte Aorus Gaming 5\\\\\ 2x8GB 3600MHz DDR4 CL18 \\\\\WD Black SSD 250GB M.2 PCIe 3000/1600MB

وه‌ڵام: Backup ی مۆبایل بۆ USB/hard

کەواتە هەر وەڵامەکەی پێشووم، ئەگەر تەلەفۆنەکەت پاڵپشتی USB On-The-Go بکات، پێویستی بە کۆمپیوتەر نییە، کێبڵی OTG بکڕە کە بە یەک دوو دۆلارێکە، دواتر هاردێک پەیوەست بکە و بە پرۆگرامێکی وەک https://play.google.com/store/apps/deta … niumBackup دەتوانیت ڕێکی بخەیت کە خۆکارانە Backup جێبەجێ بکات.

لەوانەیە Tasker ـیشت پێویست بێت، ئەگەر لە Titanium Backup نەکرا Backup ی ڕاستەوخۆ ڕێک بخەیت،
https://play.google.com/store/apps/deta … id.taskerm

OTG Cable،
http://www.webchinupload.com/f/2017-02/43eb93ca4426089fc82dc91d3b55fe00.jpg

دیارە نەک تەنیا هارددرایف، بەڵکوو Mouse, Keyboard و شتی دیکەش دەتوانیت پەیوەست بکەیت

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: Backup ی مۆبایل بۆ USB/hard

گەلێک سوپاس، بزانم لەو جۆرە پڕۆگرامانە بۆ Iphone دەدۆزمەوە ،،

هەرگیز بە وشە قەڵەوەکان نابینە داهێنەر....
AMD Ryzen 7 2700X  \\\\\ ASUS GeForce GTX 1080 Gaming \\\\\ Gigabyte Aorus Gaming 5\\\\\ 2x8GB 3600MHz DDR4 CL18 \\\\\WD Black SSD 250GB M.2 PCIe 3000/1600MB

وه‌ڵام: Backup ی مۆبایل بۆ USB/hard

ناتوانرێت ئەو کارە لە ئایفۆن بکرێت.  سیستەمی iOS  بە شێوەیەک دیزاین کراوە و داخراوە کە ئەو جۆرە کارانە بۆ ئێستا دەست نادەن.

نزیکترین چارەسەر کە بتوانم پێشنیاری بکەم ئەوەیە کە Wireless Sync لە نێوان ئایفۆن و iTunes چالاک بکەیت کە پێویستی بە کێبڵ و بەستنەوە نییە.  بەڵام دەبێت کۆمپیوتەرت هەبێت و ئایتونس کرابێتەوە بۆ ئەوەی پرۆسەکە سەربگرێت.
https://support.apple.com/no-no/HT203075

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: Backup ی مۆبایل بۆ USB/hard

هەوڵم دا بۆم نەکرا. وابزانم پەیوەندی بە Port ەوە هەیە کە داخرابێت لە ئینتەرنێتەکە. چونکە لەگەڵ ئەو خەتەم کێشەی ئەوەم هەبووە پیشوتر کە سود لەو جۆرە  گواستنەوەیە ببینم

هەرگیز بە وشە قەڵەوەکان نابینە داهێنەر....
AMD Ryzen 7 2700X  \\\\\ ASUS GeForce GTX 1080 Gaming \\\\\ Gigabyte Aorus Gaming 5\\\\\ 2x8GB 3600MHz DDR4 CL18 \\\\\WD Black SSD 250GB M.2 PCIe 3000/1600MB

وه‌ڵام: Backup ی مۆبایل بۆ USB/hard

iTunes Wireless Sync لە نێو Local Network ی خۆت جێبەجێ دەبێت و پەیوەندی بە ئینتەرنێتی گشتییەوە نییە، بۆیە داخران یان کرانەوەی پۆرت کاریگەریی نییە لە ئەو پرۆسەیەدا.

ئەوەی کە گرینگە،
١، دەبێت جاری یەکەم تەلەفۆنەکەت بە کێبڵ لە کۆمپیوتەرەکەت پەیوەست بکەیت.
٢، لە تەلەفۆنەکەت متمانە بدەیت بە ئەوەی کۆمپیوتەرەکە پەیوەندییەکە درووست بکات، واتە لە سەر ئایفۆنەکەت دەپرسێت ئایا پەسەندی دەکەیت فڵان کۆمپیوتەر پەیوەندی بکات، بەڵێ هەڵدەبژێریت.
٣، دەبێت تەلەفۆن و کۆمپیوتەر لەسەر هەمان Local Network / LAN بن.
٤، ئەو کاتە ئەو Option ـە هەڵدەبژێریت و Sync یان Done هەڵدەبژێریت لە iTunes.

کە پرۆسەکە کۆتایی هات، دەتوانیت تەلەفۆنەکە لا ببەیت و جاری داهاتوو تەنیا iTunes بکەوە، بۆ خۆی تەلەفۆنەکە دەدۆزێتەوە و دەتوانیت کرتەی لێبکەیت و Sync ی بکەیت بەبێ پەیوەست کردن.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com