1

بابه‌ت: ini_set disabled for security reson

سلاو.
تكايە ئەم كيشەيە چيە لەسەر پەرەى سەرەكى دەركەوتوە، وە لە پەرەى بەريوەبەرايەتيش هەر دەردەكەويت، نازانم ئەم كيشەيە لە خۆيەوە دروست بوە، ئيستا ناتوانم بچمە بەشى بەريوەبەرايەتى
http://www.webchinupload.com/f/2017-02/397796ea5283a58a65ea7db674db236b.JPG

2

وه‌ڵام: ini_set disabled for security reson

زۆر جارێک لە مەکۆکان باس کراوە، تکایە گەڕان بەکار ببە.

ئەو پەیامە ئەوە دەگەیەنێت کە گۆڕانکارییەک لەسەر سێرڤەرەکەت جێبەجێ کراوە، ئەویش بریتییە لە ناچالاک کردنی ini_set، کە Function ـێکی PHP ـە.
ئەگەر دەتەوێت خۆت ئەو پەیامی ئاگادارییە بسڕیتەوە، ئەوە فایلی configuration.php بکەوە، لە سەرەوەی فایلەکەت ئەو کۆدە دابنێ، دیارە پێم وانییە کار بکات، چوونکە خودی پەیامەکە ئەوە دەڵێت کە ناتوانیت ini_set بەکار ببەیت.

ini_set('display_errors', 0);

ئەگەر کۆدی سەرەوە پەیامەکەی ناچالاک نەکرد، پەیوەندی بە کۆمپانیای دابینکەری هۆستەوە بگرە و داوایان لێبکە بۆت چاک بکەن. لەوانەیە PHP ـیان نوێکردبێتەوە و ئەو وەشانەی جووملە کە داتمەزراندووە کۆن بێت یان لەگەڵ ئەو وەشانەی PHP درووست کار نەکات کە ئێستا لەسەر سێرڤەرەکەیان دامەزراوە.

بەڵام وەک لە وێنەکەت نووسراوە WARNING، ئەوە تەنیا ئاگادارییەکە، مانای ئەوە نییە ماڵپەڕەکەت کێشەی هەیە، تەنیا دەیەوێت ئاگادارت بکاتەوە کە شتێک گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە. هەروەها درووست وایە کە خاوەن هۆستەکەت بۆ خۆی ئەو کارەی جێبەجێ کردبا لە کاتێکدا ئەگەر ئەوان دەستکاری ئەو ڕێکخستنەیان کردبێت.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com