بابه‌ت: هۆکاری لەکار کەوتنی مالپەڕەکانی کوردی؟

سڵاو بەرێزان
من ئەمەوێت پرسیار بکەم وە ڕاو  و  بۆچونەکانی ئێوە بزانم کە ئایا بۆ زۆربەی هەرە زۆری وێب سایتە کوردیەکان لە کار ئەکەون؟
مەبەستم ئەوەیە کە بۆ ماوەیەک ئیش ئەکەن دوای دا ئەخەن یان بەردەوام نابن.
تەماشای زۆربەی بەستەرەکانم کرد لە بەشی ناساندنی ماڵپەر و بەستەر زۆربەیان داخراون بۆیە ئەمەوێت بپرسم هۆکار چیە؟!

من هه‌وڵ ناده‌م باشترین بم..هه‌وڵ ئه‌ده‌م باشتربم له‌ خۆم.

وه‌ڵام: هۆکاری لەکار کەوتنی مالپەڕەکانی کوردی؟

ئەم بابەتانە پێشتریش تاوتوێ کراون،
https://www.webchin.org/Meko/viewtopic.php?id=33978

بە کورت و پوخت دەگەڕێتەوە سەر نەبوونی پلانی درێژخایەن بۆ داهاتووی ئەو ماڵپەڕ/پرۆژەیە. درووستکردنی ماڵپەڕێک لە خۆیدا زۆر ئاسانە، ئەمڕۆ زۆر سیستەمی ئامادە هەیە بە نیوکاتژمێر دەتوانیت ماڵپەڕێکی جوان و تەواویان لەگەڵ درووست بکەیت، بەڵام کە پلانی درووست و درێژخایەنت نەبوو بۆ پەرەپێدانی، ئیدی گرینگ نییە چەندە جوان و ڕێک و پێکە، پەکی دەکەوێت.

دواتر ئەم بابەتەت دەگوێزمەوە مەکۆی وێبداڕشتن. ئێرە شوێنی ئەو پرسیارە نییە.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: هۆکاری لەکار کەوتنی مالپەڕەکانی کوردی؟

دەست خۆش بێت بر زۆر سوپاس بۆچونەکەت لە شوێنی خوی دایە.من ئەمویست لەوێ پرسیار کەم بەڵام وتم لەوانەیە جوانتر بێت ئەگەر لە بەشی پرسیار باس بکەم.هەروەها مەبەستم لە بواری وێب دارشتن نەبو مەبەستم تەواوی وێب سایتەکانە.


لەگەل رێزم

من هه‌وڵ ناده‌م باشترین بم..هه‌وڵ ئه‌ده‌م باشتربم له‌ خۆم.