بابه‌ت: ئایفۆنه‌كه‌م دزراوه ئایه ئه‌توانم له‌رێگه‌ی IMEI بیدۆزمه‌وه
ئایفۆنه‌كه‌م دزراوه ئایه ئه‌توانم له‌رێگه‌ی IMEI بیدۆزمه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌كرێت چۆن بیدۆزمه‌وه ؟؟
مەکۆکانی وێبچن » مۆبایل و تابلێت » ئایفۆنه‌كه‌م دزراوه ئایه ئه‌توانم له‌رێگه‌ی IMEI بیدۆزمه‌وه
په‌ڕه 1
ده‌بێت لە ژوورەوە بیت یان ببیت بە ئەندام بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت وه‌ڵام بنووسیت
ئایفۆنه‌كه‌م دزراوه ئایه ئه‌توانم له‌رێگه‌ی IMEI بیدۆزمه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌كرێت چۆن بیدۆزمه‌وه ؟؟
ئەگەر iCloud و Find My iPhone ـت چالاک کردبێت.
بەڵام ئەوە لە کات و ساتێکدا کار دەکات کە تەلەفۆنەکە پەیوەندی هەبێت بە ئینتەرنێتەوە، هەروەها نەخشەی باشی هەبێت کە لەسەر نەخشەکە بە شێوەیەکی باش پیشان بدات تەلەفۆنەکە لە کوێیە، دیارە بە هۆکاری ئەوەی ئەو سیستەمانە لە کوردستان نین، واتە نەخشەی کوردستان بە شێوەیەکی ورد تێکەڵاوی iCloud و Find My iPhone نییە بۆ ئەوەی بتوانیت بزانیت تەلەفۆنەکەت لە کوێیە. هەندێک لە شەقامەکانی نێو سەنتەری سلێمانی هەن لەسەر نەخشەی Apple، بەڵام وردنین.
بۆیە لە کۆتاییدا، پێم وانییە هیچت پێبکرێت بۆ بابەتی دۆزینەوەی.
ده ست خۆش كاك ئاسۆ iCloud و Find My iPhone چالاك نه كراوه
کەواتە لە بیری بکە.
ئەگەر لە مکافەئە داوا تۆمار بکەیت لەڕێگەی imel بئت ئەدۆزنەوە بەس سەرئێشەی زۆرەو هاتوچۆت پێئەکەن .
نمونەش برادەری خۆم لە دوکانەکیدا لێیدزرا بەیەکەوە چوین داوام تۆمارکردو پاش دوو مەحکەمەی بچوک و شایەتێک لەدوای دوو بۆ سێ هەفتە دۆزیانەوە تەنها بە imel
په‌ڕه 1
ده‌بێت لە ژوورەوە بیت یان ببیت بە ئەندام بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت وه‌ڵام بنووسیت
مەکۆکانی وێبچن » مۆبایل و تابلێت » ئایفۆنه‌كه‌م دزراوه ئایه ئه‌توانم له‌رێگه‌ی IMEI بیدۆزمه‌وه