بابه‌ت: پاراستنی ماڵپه‌ڕه‌كانی وۆردپرێس

پێوه‌كراوه‌ی Rename wp-login.php یه‌كێكه‌ له‌ پێوه‌كراوه‌ پێویسته‌كان بۆ سكرێبتی وۆردپرێس كه‌رێگری له‌ هاككه‌رو تێكده‌ره‌كان ده‌گرێت بتوانن بچنه‌ ژووره‌وه‌ بۆ ناوماڵپه‌ڕ وه‌ك به‌رێوه‌به‌ر.
- كه‌له‌رێیه‌وه‌ له‌بری wp-admin خۆمان ناوێكی دیكه‌ داده‌نێین، بۆنموونه‌ له‌بری mamalle.com/wp-admin ده‌توانین له‌بری wp-admin ناوێكی دیكه‌ دابنێنین وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌یكه‌ینه‌ mamalle.com/shop  .
- دوای زۆركردنی پێوه‌كراوه‌كه‌ بۆ ماڵپه‌ڕه‌كه‌مان له‌به‌شی setting - permalinks دا له‌بۆشایی login url دا هه‌ر وشه‌یه‌كت ده‌وێ ده‌توانی بینووسیت.
- وه‌ك ئه‌و وێنه‌یه‌ی خواره‌وه‌.
http://www.webchinupload.com/f/2017-03/3c307dd212f7df1d1fbb016fd20b99c1.png

قه‌رزارتین ئاسۆ نادری ...

وه‌ڵام: پاراستنی ماڵپه‌ڕه‌كانی وۆردپرێس

دەست خۆش بۆ نووسینی ئەم بابەتە، بە بۆچوونی من بەكارهێنانی All In One WP Security باشترە لە پلەگینی Rename wp-login.php، چونكە تەنها یەك كارت بۆ دەكات، بەڵام پلەگینی All In One WP Security  زۆرترین كاری پاراستنت بۆ ئەنجام دەدات و كاری گۆڕینی بەستەری چوونە ژوورەوەشت بۆ ئەنجام دەدات.

http://www.webchinupload.com/f/2017-03/e668c1fe79aa807a41c5e9590414afa3.png

ژیان تۆ پێ ده‌گه‌یه‌نێت نه‌ك خۆت!

وه‌ڵام: پاراستنی ماڵپه‌ڕه‌كانی وۆردپرێس

كاك ره‌نج گیان ده‌ستی به‌رێزیشتان خۆش بێت بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی بابه‌ته‌كه‌، به‌ڵام كاك ره‌نج من ئه‌و پێوه‌كراوه‌ی All In One WP Securityم به‌كار هێنا، هه‌مان كاری ده‌كرد له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی ئه‌وه‌ی بۆ دروستكردم كه‌ هه‌موو بابه‌ته‌كانم هه‌ر چه‌ند گۆڕانكاریم بكردایه‌ له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وه‌ له‌ماڵپه‌ڕه‌كه‌مدا ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ روویان نه‌ده‌دا، هه‌زاران سوپاس بۆ به‌رێزتان.

قه‌رزارتین ئاسۆ نادری ...

وه‌ڵام: پاراستنی ماڵپه‌ڕه‌كانی وۆردپرێس

سەبارەت بەو كێشەیەی باست كرد ئەوە پەیوەندی بە كاش كردنەوە هەیەو ئیلاقەی بەو پێوەكراوەوە نیە، یان كاشی كلۆدفلایەرت بەكار بردووە، یان كاشی نێو خۆیی پلەگینیكی دیكەت بەكار بردووە بۆیە ئەو گرفتەت بۆ درووست بووە، ئەگینا هیچ كێشەیەكی ئەوتۆی نیەو بگرە لە ڕووی سكویریتییەوە زۆر زۆر كاری گرینگت بۆ دەكات و گرنگی بە داتابەیسیش دەدات تێیدا.
سوپاسی ناوێت، مەبەستی منیش تەنها دەوڵەمەند كردنی بابەتەكەیە.

ژیان تۆ پێ ده‌گه‌یه‌نێت نه‌ك خۆت!

وه‌ڵام: پاراستنی ماڵپه‌ڕه‌كانی وۆردپرێس

پێموایە ئەوە تەنها بار گرانی وخاوکردنەوەی ماڵپەرەکەت دەتوانی هەر لە فایڵەکانی فایلی wp-login.php بگۆڕی بەوەی کەدەتەوێت

وه‌ڵام: پاراستنی ماڵپه‌ڕه‌كانی وۆردپرێس

zoooor supas

قه‌رزارتین ئاسۆ نادری ...

وه‌ڵام: پاراستنی ماڵپه‌ڕه‌كانی وۆردپرێس

edrisabubakr نووسی:

zoooor supas

شایەنی نیە