بابهت: چۆن وێنەكان هەمووی بیكەم بە یەك قەبارە..؟
سڵاو بەڕێزان
من لە كاتی بڵاو كردنەوەی بابەت وێنەكان لە ناو بابەتەكە دانانێم بەڵكو لە بەشی (وێنەی پێشكەوتوو) وێنەكان باردەكەم لەگەڵ بابەتەكە, بەڵام كێشەیەكم هەیە ئەویش قەبارەی وێنەكان وەكو قەبارەی وێنەكە خۆی دەردەكەوێت لە نێو ماڵپەڕ. من دەمەوێت هەموو وێنەكان بە یەك قەبارە نیشان بدات بە تایبەت لە سلاید شۆ لەگەڵ هاتنی هەر وێنەیەك قەبارەی سلایدەكە لەگەڵی دەگۆڕێت.
ئایا چارەسەری ئەمە چیە؟
