بابه‌ت: دانانی زمان به‌بێ پێوه‌كراو
دوای گه‌ڕانم له‌وێبچین و خوێنده‌نه‌وه‌ی چه‌ند بابه‌تێك ده‌رباره‌ی زۆركردنی زیاتر له‌زمانێك بۆ وۆردپرێس و به‌كارهێنانی چه‌ند پێوه‌كراوه‌یه‌ك و دروستبوونی چه‌ند كێشه‌یه‌ك له‌ماڵپه‌ڕه‌كه‌مدا، بۆیه لێره‌وه داواكارم له‌به‌رێزتان هه‌م وه‌ك هاوكارییه‌ك بۆ من و ته‌واوی ئه‌ندامانی وێبچین، ئه‌گه‌ر بكرێ ته‌نیا ئه‌وه‌نده روونكردنه‌وه‌مان بده‌نێ ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی چۆن بتوانین زمانێك زۆر بكه‌ین بۆ ماڵپه‌ڕه‌كه‌مان بۆ نموونه زمانێكی دیكه‌ی وه‌ك عه‌ره‌بی به‌بێ ئه‌وه‌ی پۆسته‌كان بكه‌ین بكه‌ین به‌زمانی عه‌ره‌بی، واتا ته‌نیا رووكاره‌كه و پێوه‌كراوه‌كان بكات به‌عه‌ره‌بی، له‌كوێوه ده‌ست پێبكه‌ین؟
زیاتر كاتتان بگرم من ماڵپه‌ڕێكم هه‌یه به‌زمانی كوردی، پێوه‌كراوه‌یه‌كم به‌كار هێناوه به‌ناوی لۆكۆ ترانسلێته له‌ئینگلیزییه‌وه كردوومه به‌كوردی، ئێستا ده‌مه‌وێ زمانی عه‌ره‌بی بۆ زیاد بكه‌م ته‌نیا بۆ رووكار و پێوه‌كراوه‌كان و په‌ڕه‌كانم، بابه‌ته‌كانم با خۆم ده‌خاڵی ده‌كه‌م نامه‌وێ ببه‌ێ به‌عه‌ره‌بی.
سوپاس بۆ هاوكاریتان، ئه‌گه‌ر مه‌به‌سته‌كه‌م روون نییه له‌خزمه‌تتاندا ده‌بم بۆ روونكردنه‌وه‌ی زیاتر.