بابه‌ت: چۆن زمانی کوردی زیاد دەکرێت لە سیستەمی ئەندرۆید

سلاوتان لێبێت⁦🖐️✋✋
دەمێکە بەدوای ئەوەدادەگەرێم کە چۆن بتوان زمانی کوردی بۆ سیستەمی ئەندرۆید زیاد بکەم ، بەلام هیچ سەرچاوەیەکم دەست ناکەوێت، چەند سالێک پێش ئێستا کەسێک کردی بەلام نازانم چۆن بوو،
ئەگە کەسێک زانیاری هەیە سووپاسی دەکەم یارمەتیم بدات ..

وه‌ڵام: چۆن زمانی کوردی زیاد دەکرێت لە سیستەمی ئەندرۆید

شتێکی لەوجۆرە بەردەست نیە .

ئه‌مه‌وێت فێربم به‌ڵام به‌ربه‌ستاکان ڕێگه‌م ناده‌ن ! .
من له‌ فه‌یس بووک

وه‌ڵام: چۆن زمانی کوردی زیاد دەکرێت لە سیستەمی ئەندرۆید

نا برام دەزانم هەیەو پێشتر ئەوشتە کرایە

وه‌ڵام: چۆن زمانی کوردی زیاد دەکرێت لە سیستەمی ئەندرۆید

سەیرکە برام وەکو ئەوە دەلێم بەلام بۆ ئەندرۆید
https://www.webchin.org/Meko/viewtopic.php?id=23361

وه‌ڵام: چۆن زمانی کوردی زیاد دەکرێت لە سیستەمی ئەندرۆید

برام من ئەڵێم بەردەست نیە ، لەەانەیە پێشتر کەسێک بۆخۆی کردبێتی یان لەپڕۆژەیدا هەبووبێت بەڵام ئێستا هیچ شتێکی لەەجۆرە بەردەست نیەو دەستت ناکەوێت ، ئەگەر بۆداهاتوو گۆگڵ خۆی زمانی کوردی زیادبکات ئەگەری هەیە .

ئه‌مه‌وێت فێربم به‌ڵام به‌ربه‌ستاکان ڕێگه‌م ناده‌ن ! .
من له‌ فه‌یس بووک

وه‌ڵام: چۆن زمانی کوردی زیاد دەکرێت لە سیستەمی ئەندرۆید

برام من دەتوانم زیادی بکەم (مەبەستم هەڵوەشاندنی سیستەمی ئەندرۆیدە)، بەڵام کارەکە ئەوەندە ئاسان نییە، چونکە چەندین ئەپی سەرەکی هەیە کە زۆرترین دێڕ کۆد لەخۆ دەگرێت بەنموونە framework-res.apk هەیە کە زیاد لە ٤هەزار دێڕ لە خۆدەگرێت، Settings هەیە کە زیاد لە ٥هەزار دێڕ لەخۆ دەگرێت، ئەم ئیشە بۆ ئەوەی تەواو بکرێت هەماهەنگی زۆری دەوێت و بەکەسێك و دوان ناکرێت،
خۆش بەختانە ئێستا چەند گروپێك ئیش لەسەر ئەو کارە دەکەن، بەهیوای ئەنجامێکی باش.

وه‌ڵام: چۆن زمانی کوردی زیاد دەکرێت لە سیستەمی ئەندرۆید

ئەندرۆید سیستەمێکی "Open Source"ـە بۆی بتوانیت دەسەڵاتت بەسەر ئەپەکانی سیستەم بشكێت، پێویست دەکات مۆبایلەکەت Root بکەیت، جا تۆ دەبێت یەک دوای یەک ئەپەکان بە جیا دەسکاریان بکەیت لە ڕێگای یەکێک لەو ئەپانەی کە ئەتوانن پەڕگەیەکی APKـی ئەندرۆید هەڵبوەشینن.

زۆر ئامڕاز هەن کە ئەم کارە دەکەن بۆ ئەپە ئاسایەکانی دەرەوەی سیستەم پێویست بە هیچ نەکات بەڵام بۆ ئەپەکانی سیستەم پێویست دەکات frameworkـی تایبەت بە مۆبایلەکەت دەربهێنیت کە بە تەنها دەسڵاتی ڕووت ئەوە دەکرێت، ئەوەی ئەم کارە دەکەن نموونەی APK Multi Tool.

دوای بە جێگەیاندنی ئەمانە، تۆ دەبێت دانە دانەی ئەپەکانی دەسکاری بکەیت نموونەی contact یان phone یان settings و دەسکاری پەڕگەی value.xml بکەیت لەناو بوخچەی res.

وه‌ڵام: چۆن زمانی کوردی زیاد دەکرێت لە سیستەمی ئەندرۆید

قسەکانی کاك هەڵگورد تەواوە، بەڵام چەند تێبینیەك لەسەر قسەکانی،
ڕاستە لە پێشوتر پێویستت بە دەسەڵاتی ڕۆت بوو بەڵام ئێستا جگە لەوەش دەکرێت،
ڕونتر قسەبکەم من دەتوانم سیستەمێك هەڵبوەشێنم و چیم بوێت لە ئەپەکانی بکەم(بە سیستەمیشەوە)، بەبێ ئەوەی دەسەڵاتی ڕۆتم هەبێت،
بەڵام ئەوەی من پێویستمە خودی تێکستەکانن کە شتێکی وا ئاسان نییە و بە یەك کەس و دوان ناکرێت!