1 (دەستکاری کراوە: balenzrar 2017-09-21 20:20:29)

بابه‌ت: گۆرينى ريرەوى داتا پاشەكەوت كردنى فۆرمى تۆمار بوونى ژووملە.

سلاو.
من چەند مالپەريكم هەيە لەسەر يەك "دۆماين" كاردەكەن، "سەب دۆماينم" دروست كردووە بۆ هەر يەك لە مالپەرەكان، هەر يەك لە مالپەرەكان داتابەيس و فايل و كۆنترۆل پانيلى خۆى هەيە، وە هەر هەمان مالپەرە بەلام بە چەند زمانى جياواز.
پرسيارەكەم ئەوەيە: ئايا دەتوانم داتابەيسيك دروست بكەم كە داتاى فۆرمى تۆمار بوونى هەموو مالپەرەكان بگريتە خۆى؟ واتە ئەندامەكان بتوانن بەم ئەكاونتە لە هەموو مالپەرەكان چوونە ژوورەوە ئەنجام بدەن، بۆ نمونە كاتێك دوو ئەندام يان زياتر خۆيان تۆمار دەكەن لە دوو مالپەر يان زياتر ئەوا داتاى هەردووكيان بچتە ناو يەك داتابەيس، وە ئەو داتابەيسە زانيارى لە هەموو مالپەرەكان وەرگريت و بۆيان بنيريت.

تێبينى: هەموو مالپەرەكان داتابەيسى خۆيان هەيە من دەمەويت تەنها ريرەوى داتا پاشەكەوت كردنى قۆرمى تۆمار بوون لە هەموو مالپەرەكان بخەمە سەر يەك داتابەس.

ئەوە دەكريت ؟


تێبينى: دەزانم ژووملە سيستەمى هاوزمانى هەيە بەلام نامەويت ئەو ئالۆزى و قەرەبالغيە دروست بكەم بۆيە مالپەرەكانم جياكردۆتەوە هەر يەكەو داتابەيس و فايل و كۆننترۆل پانيلى تايبەتى خۆى هەبێت.