1

بابه‌ت: داگرتنی هەموو بابەتەکانی وێبچن (مەکۆ،ماڵپەڕ) بە ئۆفلاین

سڵاو هاوڕێیان، ڕەنگە ئەم پەیامە پێویست نەبێت کە بینوسم بەڵام لەنوسینی کەس زەرەر ناکات،
دوای ئەوەی کە دەنگۆ هەبوو دەوترا وێبچن بەرەو لەناوچون دەچێت، بەڵام شکور ڕاست نەبوون و زانیاریەکان لای کاك ئازاد نادری بونی هەیە.
بەڵام پێش ئەوەی ئەم هەواڵەم بۆ پشت ڕاستبێتەوە تەواوی وێبچنم داگرت و خستومەتە ڕاڕێکەوە و لە میدیافایەر ئەپلۆدم کرد،
لەهەر ئەگەرێك کە ان شاء الله شتی وا ڕونادات، وێبچن لامان بمێنێتەوە گەر بە ئەرشیفیش بێت.
http://www.mediafire.com/file/04r39oan2 … ebchin.rar

هیوامان بەردەوامی وێبچن ـە، تا مابین...

2

وه‌ڵام: داگرتنی هەموو بابەتەکانی وێبچن (مەکۆ،ماڵپەڕ) بە ئۆفلاین

dastt xosh balam am dangwyana bash nya bo nabwbangy websaiteky gawra wakw webchin chwnka am jora babatna zyany dabet bo am makoya zyanaksh awaya ka ranga chytr andm nayawet xoy tomar bkat yaxwd nayawet babat blakatawa wa gar away ewa basy dakn dlnyam brakay kak aso rwnkrdnawa dadat etr nazanm bo ewa babaty rwxenar post akan
lagal rezmda

3

وه‌ڵام: داگرتنی هەموو بابەتەکانی وێبچن (مەکۆ،ماڵپەڕ) بە ئۆفلاین

برام بابەتی ڕوخێنەر نییە یەکەم شت، منیش باسم کرد، کە کاك ئازاد ڕونکردنەوەی دا کە ئەوەی پێویست بێت بۆ مانەوەی وێبچن ماوە شکو، بەڵام من پێش ڕونکردنەوەکەی ئەو داونلۆدم کردبوو، وتم با هەر هەبێت بەهەبونی هیچ زەرەر ناکەین.

4

وه‌ڵام: داگرتنی هەموو بابەتەکانی وێبچن (مەکۆ،ماڵپەڕ) بە ئۆفلاین

أن شاءالله‌ شتێكى واڕوونادات به‌لام ده‌ست خۆش
دوێنى من 21 سه‌عات چاوه‌رێم كرد داگرتنى ته‌واوى وێپچن به‌لام شه‌حنى لاپتۆپه‌كه‌م ته‌واوبوو كاره‌كه‌ شكستى هێنابه‌هه‌رحال ئه‌وه‌ى به‌رێزت داده‌گرم

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت (ئاسۆ نادرى).
Aso Nadri

5

وه‌ڵام: داگرتنی هەموو بابەتەکانی وێبچن (مەکۆ،ماڵپەڕ) بە ئۆفلاین

کارێکى باشە ، من لە ٢٠٠٨ ئاشناى وێچن بووم هەموو ساڵێک لە مانگى ١ دا سەرجەم فایلەکانى وێبچن دا ئەگرم تا سالى ئایندە ئەیسڕمەوە و سەرلەنوێ هى سالی نوێ دائەگرم و ئەیخەمە سەر فلاشێک ، جا هاوڕیان من بۆیە داى ئەگرم چونکە ڕۆژانە ئیشم لەسەر کۆمپیوتەرە و جارى واشە هیلى ئینتەرنێتم لانى یە ،  زۆر کات پیویستم بە شتێک ئەبێت یان نایزانم یان بیرم نەماوە ، بە چەند خولەکێک پیداویستیەکەى خۆم لەو وێبچنى داگیراو ئەدۆزمەوە .