بابه‌ت: كێشەیەكم لە ئایفۆنەكەم ھەیە ....؟؟؟؟

سڵاو كێشەیەكم لە ئایفۆنەكەم ھەیە ....؟؟؟؟


كاتێك وێنە دەگرم دەنگی دێت ، پێشتر وا نەبوو ، كە سایلێنتم دەكرد دەنگەكەی نەدەما بەڵام ئێستاكە ، ڕنین بێت یاخود سایلێنت ھەر دەنگی دێت ،، !!!!!
چۆن بتوانم ئەو دەنگە نەھێلم ...؟؟؟؟


سوپاس بۆ ھاوكاریتان .

وه‌ڵام: كێشەیەكم لە ئایفۆنەكەم ھەیە ....؟؟؟؟

لەڕێگەی دوگمەی دەنگ داگرتنەوە مۆبایلەکەت بێدەنگ بکە پاشان کامێرابکەوەو تاقی بکەوە .

لە هەندێک وڵاتی وەک ژاپۆن و کۆریا مەرجە کە هەموو مۆبایلێکی زیرەک دەنگێک بکات کاتی بەکارهێنانی بەرنامەی کامێرا ، ئەگەر مۆبایلەکەی تۆ هی یەکێک لەو وڵاتانەبێت ئەوا هیچ چارەیەکی نیە بەداخەوە .

_____
لە سەرچاوەیەکی تر بینیم بۆ چارەسەری ئەبێت  : بەرمانەی music بکەیتەوەو بە دوگمەی دەنگ داگرتن دەنگەکەی دابگریت تا سفر پاشان بەرنامەی کامێرا بکەوە وێنە بگرە چارەسەر دەبێت .

ئه‌مه‌وێت فێربم به‌ڵام به‌ربه‌ستاکان ڕێگه‌م ناده‌ن ! .
من له‌ فه‌یس بووک