1

بابه‌ت: چۆن كه‌لێنه‌كانی ۆوردپرێس دابخه‌ین؟

به‌رێزان سوپاستان ده‌كه‌م كه‌رێنماییم بده‌نێ بۆ دانخستنی كه‌لێنه‌كانی ۆوردپرێس پێوه‌كراوه‌ به‌كار بهێنم یاخود چۆن بتوانم ئه‌و كه‌لێنانه‌ دابخه‌م.
له‌ئێستادا پێوه‌كراوه‌ی wordfance به‌كار ده‌هێنم راسته‌ زۆر باشه‌ به‌ڵام ده‌بێته‌ هۆی خاوبوونه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕه‌كه‌م، بۆیه‌ داواكارم له‌به‌ڕێزتان هاوكارم بن، تا هاورێیانی دیكه‌ش سوودله‌م بابه‌ته‌ گرنگه‌ وه‌ربگرن.
دنیایه‌ك ڕێز

قه‌رزارتین ئاسۆ نادری ...

2

وه‌ڵام: چۆن كه‌لێنه‌كانی ۆوردپرێس دابخه‌ین؟

سڵاو بەڕێز،
وۆردپرێس خۆی کەلێنی نیە (گەر هەشبێت زۆر زۆر کەم کە کەم کەس دەستی پێدەگات)، ئەوەشی کەکەلێنی بۆ دروست دەبیت ئەوە پێوەکراوەکانن کە دایان دەمەزرێنین دەبنە هۆی دروستکردنی کەلێن بۆ سیستەمەکە، دەنا خۆی وۆردپرێس کێشەی نییە.

3

وه‌ڵام: چۆن كه‌لێنه‌كانی ۆوردپرێس دابخه‌ین؟

ده‌ست خۆش برای سه‌نگینم، بۆ نموونه‌ من نامه‌وێ له‌هه‌موو وڵاتێكه‌وه‌ سه‌ردانم بكرێ، یا چۆن ڤێرژنی ۆوردپرێسه‌كه‌م بشارمه‌وه‌؟

قه‌رزارتین ئاسۆ نادری ...

4

وه‌ڵام: چۆن كه‌لێنه‌كانی ۆوردپرێس دابخه‌ین؟

ڕەنگە ئەمە یان شتێکی لەم شێوەیە هاوکاریت بکات
https://wordpress.org/plugins/ip2locati … y-blocker/
https://www.sourcewp.com/best-wordpress … countries/

5

وه‌ڵام: چۆن كه‌لێنه‌كانی ۆوردپرێس دابخه‌ین؟

هاوڕێیان ده‌كرێ بزانم پێوه‌كراوه‌كانی وه‌ك wordfance و Sucuri و iThemes Security و ئه‌وانه‌ی دیكه‌ بۆ پاراستن بۆچی ده‌بێت دایبه‌زێنین بۆ به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌نمان؟

قه‌رزارتین ئاسۆ نادری ...