1

بابه‌ت: ئایا چاره‌سه‌ری ئه‌وه‌ چیه‌ كه‌ دوو كیوری به‌ Union All ...

سڵاو به‌ڕێزان
ئایا چاره‌سه‌ری ئه‌وه‌ چییه‌ كه‌  دوو كیوری به‌ Union All دابنێین به‌و مه‌رجه‌ی فیلدی كیوریییه‌كان له‌فیلدی كیورییه‌كه‌ی تریان جیاوازتر بێت بۆ نموونه‌
من دوو كیوریم هه‌یه‌ به‌م شێوه‌یه‌:

select table1.naw,table1.mobile from table 1
union all
select table2.naw,table2.mobile,table2.taman from table2

ئایا ئه‌و ئیره‌ره‌ چاره‌سه‌ری هه‌یه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر یه‌كێكیان فیڵدیان له‌وی تریان زیاتر بێت
هیچ ڕێگایه‌ك هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت و ئیره‌ری
#1222 نةدات ؟

#1222 - The used SELECT statements have a different number of columns

ئیشێكم له‌به‌رده‌ستته‌ ئه‌مه‌وێت به‌وشیویه‌ چاره‌سه‌ری بكه‌م هیچ رێگایه‌ك هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ ؟

2

وه‌ڵام: ئایا چاره‌سه‌ری ئه‌وه‌ چیه‌ كه‌ دوو كیوری به‌ Union All ...

له‌به‌ری ئه‌وه‌ له‌و دوو سته‌یتمێنته‌ی به‌کارت هێناوه‌ ژماره‌ی کۆڵۆمه‌کانیان جیاوازه‌.
ئه‌وه‌ی یه‌که‌مت ۲ کۆڵۆمت نووسیوه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی دووه‌م ۳ کۆڵۆمت نووسیوه‌ (کۆڵۆمی ته‌مه‌ن زیاد بووه‌)

هیچ شتێک ئه‌وه‌نده‌ باش نیه‌ که‌ نه‌توانرێت باشتر بکرێت.
"ئاسۆ نادری"

3

وه‌ڵام: ئایا چاره‌سه‌ری ئه‌وه‌ چیه‌ كه‌ دوو كیوری به‌ Union All ...

ئه‌مه‌ به‌كاربێنه‌

select naw, mobile، null as taman from table1
union all
select naw, mobile, taman from table2

له‌ union پێویسته‌ ژماره‌ی فیڵد و تایپه‌كه‌ی له‌ ته‌یبڵی یه‌كه‌م  و دووه‌م یه‌كسان بێت

4

kamo fanar نووسی:

له‌به‌ری ئه‌وه‌ له‌و دوو سته‌یتمێنته‌ی به‌کارت هێناوه‌ ژماره‌ی کۆڵۆمه‌کانیان جیاوازه‌.
ئه‌وه‌ی یه‌که‌مت ۲ کۆڵۆمت نووسیوه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی دووه‌م ۳ کۆڵۆمت نووسیوه‌ (کۆڵۆمی ته‌مه‌ن زیاد بووه‌)

ده‌ستخۆش چاوه‌كه‌م
من ئه‌وه‌ ئه‌زانم
به‌س ئه‌مه‌وێت چاره‌سه‌ری ئه‌وه‌ بكه‌م ئه‌گه‌ر یه‌كێكیان فیڵدی له‌وی تر زیاتر بێت ئه‌مه‌وێت ئه‌و كێشه‌یه‌ نه‌مێنێت

5

وه‌ڵام: ئایا چاره‌سه‌ری ئه‌وه‌ چیه‌ كه‌ دوو كیوری به‌ Union All ...

mhamad.rebaz نووسی:

ئه‌مه‌ به‌كاربێنه‌

select naw, mobile، null as taman from table1
union all
select naw, mobile, taman from table2

له‌ union پێویسته‌ ژماره‌ی فیڵد و تایپه‌كه‌ی له‌ ته‌یبڵی یه‌كه‌م  و دووه‌م یه‌كسان بێت

زۆر سوپاس كاك محمد ی به‌ڕێز و خۆشه‌ویست..... به‌ڵام من نامه‌وێت یه‌كسان بن ئه‌مه‌وێت جیاواز بن ... به‌هه‌رحاڵ ده‌ست و چاوت خۆشبێت ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌رت لابوو سوپاست ئه‌كه‌م به‌ڵام فیڵدی یه‌كیان له‌وی تریان زیاتر بێت و ئه‌و ئیره‌ره‌ نه‌دات

6

وه‌ڵام: ئایا چاره‌سه‌ری ئه‌وه‌ چیه‌ كه‌ دوو كیوری به‌ Union All ...

union بۆ ئه‌وه‌ به‌كاردێت كه‌ ئه‌نجامی 2 ته‌یبڵ بكه‌ی به‌یه‌ك و ده‌بێت ژماری فیڵده‌كان هه‌ره‌ها تایپه‌كه‌شی یه‌كسان بێت ئه‌گینا هه‌ڵه‌ ئه‌دات زیاتر لێره‌ بخوێنه‌وه‌  https://www.w3schools.com/sql/sql_union.asp
له‌ ته‌یبڵی یه‌كه‌م فیڵدی taman نیه‌ به‌ڵام به‌و شێوازه‌ی نوسیومه‌ وه‌ك فێڵێك وایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی فیڵده‌كان یه‌كسان بێت و كویریه‌كه‌ جێبه‌جێ بێت.
گه‌ر به‌و جۆره‌ ناته‌وێ بیكه‌ی به‌ دوو كویری جیا و دواتر خۆت ئه‌نجامه‌كه‌ پێكه‌وه‌ ئه‌به‌سیته‌وه‌.

7

ده‌ستت خۆشبێت براگیان
سوپاس بۆ ڕونكردنه‌وه‌كانت
به‌ دوو كیوری سه‌ربه‌خۆ كردم

8

bilal0770 نووسی:

بێگومان برا بەدوو کویری جیاواز بکرێت باشترە و دەبێت وابرێت چونکە union خۆی ئەوە میکانیزمەکەیەتی و بۆ ئەوە دروست کراوە.