1

بابه‌ت: وێبچن و کەمێک چاکسازى

سلاو

حەزم کرد ئەم بابەتە ئاراستەى دەستەى چاودێرى مەکۆکانى وێبچن بکەم کە ئیستا کاتى ئەوەیە هەندێک چاکسازى بکرێت لە مەکۆکانى وێبچن دا ، بەداخەوە دواى کۆچى کاک ئاسۆ زۆر لە مەکۆکان بابەتى بێسوود و لابەلا بڵاوکراوەتەوە بێ ئەوەى بەڕێزتان بابەتەکە دا بخەن و بیگوازنەوە بۆ مەکۆى ئەرشیف .

چاکسازى

  • چاودێرە بەڕێزەکان دووبارە هەوڵ بدەن چاوێک بەو بابەتانە بخشێنەوە کە دواى  ٢٠١٧.٨.٥ بلاو کراونەتەوە لەبەر ئەوەى چەندین بابەت لە مەکۆکاندا هەن نەک سودیان نى یە بگرە لە یاساکانى وێبچن لایان داوە.

  • سەر لە نووێ دەستەى چاودێرى دەست نیشان بکرێت لەبەر ئەوەى زۆرێک لە چاودێرەکان بێ ئاگان لە دۆخى ئێستاى وێبچن ، هەڵبەتە هەموویان ڕۆژێک لە ڕۆژان بە ڕستەیەکیش بیت وەلامى بابەتەکانیان داوەتەوە بەڵام ئیستا بەدى ناکرێت بەڕێزەوە بکرێن بە چاودێرى پشوو.

  • بمبورن ئەمە ئەڵیم دڵنیان زۆربەتان بوچونتان لەگەڵ ئەو قسەیەى من ناگونجێت بەس بۆ پەرۆشیم بۆ وێبچن پێویستە ئەو ڕاستیە قبوڵ بکەین ، ئەگەر چاوێک لە مەکۆى تێبینی، پرسیار و ئاگاداری (وێبچن)چەندین بابەت نووسراوە لەسەر جوانە مەرگ کاک ئاسۆ هەڵبەتە ئەزانم هەمووان هاو خەمى خۆیان دەربڕیوە بەڵام ئەندامانى کۆن لەوەیە شایەتیم بۆ بدەن کاک ئاسۆ زۆر جار وتویەتى بە بابەت ئاراستەى کەس بکەن نە بابەتیشى لەسەر بنوسن کەواتا سەر لە نوێ ئەو مەکۆیە پێویستى بە پاککردنەوە هەیە ئەو بابەتانەى کە پەیوەندى بە خوى مەکۆوە نى یە لاببرێن.

  • مەکۆیەک تایبەت بکرێت بە ناوى ئاسۆى نادرى ، بەڕێز کاک ئازاى براى بتوانیت ژیان نامەى بلاو بکاتەوە هەروەها لە ڕۆژى ٨/٥ـى هەموو ساڵیک بابەتێکى کراوە لەسەر بنوسرێت و ڕێز لە ماندوو بونى بگیرێت هەرچەندە کەسێکى وەک ئاسۆى نادرى دووبارە نابێتەوە ، ئەو مەکۆیە داخراو بێت نەک هەر ئەندامێک بە ئارەزووى خۆى بتوانێت بابەتى تێدا بنوسیت.

لەگەڵ ڕێزدا ..

2

وه‌ڵام: وێبچن و کەمێک چاکسازى

بمبورن ئەمە ئەڵیم دڵنیان زۆربەتان بوچونتان لەگەڵ ئەو قسەیەى من ناگونجێت بەس بۆ پەرۆشیم بۆ وێبچن پێویستە ئەو ڕاستیە قبوڵ بکەین ، ئەگەر چاوێک لە مەکۆى تێبینی، پرسیار و ئاگاداری (وێبچن)چەندین بابەت نووسراوە لەسەر جوانە مەرگ کاک ئاسۆ هەڵبەتە ئەزانم هەمووان هاو خەمى خۆیان دەربڕیوە بەڵام ئەندامانى کۆن لەوەیە شایەتیم بۆ بدەن کاک ئاسۆ زۆر جار وتویەتى بە بابەت ئاراستەى کەس بکەن نە بابەتیشى لەسەر بنوسن کەواتا سەر لە نوێ ئەو مەکۆیە پێویستى بە پاککردنەوە هەیە ئەو بابەتانەى کە پەیوەندى بە خوى مەکۆوە نى یە لاببرێن.

مەکۆیەک تایبەت بکرێت بە ناوى ئاسۆى نادرى ، بەڕێز کاک ئازاى براى بتوانیت ژیان نامەى بلاو بکاتەوە هەروەها لە ڕۆژى ٨/٥ـى هەموو ساڵیک بابەتێکى کراوە لەسەر بنوسرێت و ڕێز لە ماندوو بونى بگیرێت هەرچەندە کەسێکى وەک ئاسۆى نادرى دووبارە نابێتەوە ، ئەو مەکۆیە داخراو بێت نەک هەر ئەندامێک بە ئارەزووى خۆى بتوانێت بابەتى تێدا بنوسیت.

ئاسۆ نادری، ڕۆحت هەر لەگەڵمانە.