1

بابه‌ت: گۆڕینی فۆنت بۆ مۆبایل

به‌رێز له‌به‌شی customize ه‌وه‌ فۆنتم گۆڕییه‌وه‌ به‌م جۆره‌:
body{font-family:Shasenem-Piremerd !important;}
ئێستا له‌سه‌ر ماڵپه‌ره‌كه‌م فۆنته‌كه‌ ته‌نیا ئه‌و كاته‌ ده‌گۆڕێت كاتێك به‌ كۆمپیوته‌ر سه‌ردانی بكه‌م
به‌ڵام كاتێك به‌ مۆبایل سه‌ردانی بكه‌م فۆنته‌كه‌ نه‌گۆڕاوه‌، سوپاستان ده‌كه‌م هاوكارم بن.
https://mamalle.com

قه‌رزارتین ئاسۆ نادری ...

2

وه‌ڵام: گۆڕینی فۆنت بۆ مۆبایل

سڵاو،
فۆنتەکەت تەنیا لە بەشی سەرەکی گۆڕیوە، بۆ خاسیەتی ڕووکاری قەبارە بچوکتریش بیگۆڕە

بۆ نمونە:

@media only screen and (max-width: 600px) {
  body {
font-family:Shasenem-Piremerd !important;
  }
}
بە بچوکی بیربکەوە ...!!!

3

وه‌ڵام: گۆڕینی فۆنت بۆ مۆبایل

لە کۆمپیوتەر دیارە کە کێشەی نییە، بەهەمان شێواز دەبوو لە مۆبایلیش کێشەی نەبا، بەڵام دیارە کە قاڵبەکەی بەکارت هێناوە لەو قەبارەیە دوبارە فۆنێکی تری داناوە، وەک ئەو بەڕێزە ئاماژەی پێ کردووە ئەو کۆدە دابنێ کە دایناوە؛ گەر چارە نەبوو پەیام بنووسە