بابه‌ت: چۆن ئه‌پ بۆ ماڵپه‌ڕه‌كه‌م دروست بكه‌م؟

هاورێیانی خۆشه‌ویست ماڵپه‌ڕه‌كه‌م كه‌ له‌خواره‌وه‌ به‌سته‌ری دانراوه‌ و گونجاوه‌ بۆ وێبگه‌ڕی مۆبایل ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌ی پێویسته‌ بیگۆڕ بۆ ئه‌پ كه‌ ده‌ڵێن ته‌نیا كۆنڤێرتی ده‌وێت بۆ ئه‌پ به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌ندرۆید سوپاسی هاوكاریتان ده‌كه‌م.
https://mamalle.com

قه‌رزارتین ئاسۆ نادری ...

وه‌ڵام: چۆن ئه‌پ بۆ ماڵپه‌ڕه‌كه‌م دروست بكه‌م؟

سڵاو،
کۆنڤێرت مەبەستت  لەچییە؟ دەتوانیت لەهەردوو سیستەم بە  وێب  ڤیو دایبنێیت  بەمەرجێک سایتەکەت گونجاوبێت بۆ قەبارە  جیاوازەکانی شاشە (ڕیسپۆنسیڤ) گەر مەبەستت ئەوەیە شێواز زۆرە و چەندین سایت  هەن هەر  بە ئۆنلاین بۆت ئەکەن و  ڕیکلامی خۆیانی تێ ئەکەن و  گەر خۆیشت  بتوانیت بە (ئەندرۆید ستۆديۆ، ئێکس کۆد) بیکەیت  ئەوە باشتر.

وه‌ڵام: چۆن ئه‌پ بۆ ماڵپه‌ڕه‌كه‌م دروست بكه‌م؟

زۆۆۆر سوپاس كاك گۆڤاری به‌رێز
ده‌كرێ ناوی چه‌ن ماڵپه‌ڕێكم بده‌نێ كه‌ به‌شێوه‌ی ئۆنلاین ئه‌په‌كه‌م بۆ دروست بكات؟
سوپاس بۆ هاوكاریتان.

قه‌رزارتین ئاسۆ نادری ...

وه‌ڵام: چۆن ئه‌پ بۆ ماڵپه‌ڕه‌كه‌م دروست بكه‌م؟

بەڵێ  برام بۆنا،
سادەترینیان ئیشەکەت زۆر بەئاسانی بۆ دەکات: https://gonative.io/.
https://appsgeyser.com/

هی  تریش زۆرە...

وه‌ڵام: چۆن ئه‌پ بۆ ماڵپه‌ڕه‌كه‌م دروست بكه‌م؟

ده‌ستان خۆش كاك جه‌باری خۆشه‌ویست...

قه‌رزارتین ئاسۆ نادری ...

وه‌ڵام: چۆن ئه‌پ بۆ ماڵپه‌ڕه‌كه‌م دروست بكه‌م؟

چەندین سەرچاوەی ئامادە هەن بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە، لە یوتیوب بۆی بگەڕێ بۆ نموونە: https://www.youtube.com/watch?v=MMtCtGhbjmg

هەروەها هەندێك وێبسایتی تریش کە ئەم کارە ئەنجام دەدەن:
https://web2application.com/
https://www.webasapp.com/

بەڵام باشترین چارەسەر ئەوەیە بەخۆت یاخود کەسێکی کەمێك شارەزا لە ئەندرۆید بۆت ئامادە بکات. کارێکی ئاسانە.

لەگەل ڕێزم.