1

بابه‌ت: رێنماییم دەوێت ... بۆ دروستکردنی وێب سایتێکی هەواڵی

سڵاوی خواتان لێبێت بەڕێزان
ئامۆژگاریم دەوێت سایتێکی گەورەی هەواڵی دروست بکەم ... بۆ یەکێک لە دەزگا هەواڵیەکانی هەرێمی کوردستان کە رۆژانە زیاد لە ٣٠ هەواڵ و بابەتی زۆر و جۆراو جۆری هەیە
هەندێک ئامۆژگاریم دەوێت
من وەکوو خۆم  یەکەم جار وۆرد پرێسم هەلبژاردووە
دوای ئەو جووملە

پرسیارەکە ئەوەیە ئایا
١- لە رووی ئەمنیەوە کامەیان پارێزراوترن
٢-ئایا ئەو دوو سیستەمە بەکەڵکی وێب سایتی دێت .... چوونکە سەیر دەکەم سایتە هەواڵیە جیهانیەکان هیچیان بە وۆرد پرێس و جووملە دروست نەکراون بەتایبەت سایتە کوردیەکانی وەکوو روودا و کەی ٢٤ و میلەت پرێس و پەیام و کوردئایوو
٣-ئایا ئەگەر ئەو سیستەمانەتان پێ باش نیە ئامۆژگاریم دەکەن بۆ چی سیستەمێکی تر
٤- من زیاد لە ٨ ساڵ جووملەم بە کار هێنا بەڵام هەموو ئەو سایتانەی بە جووملە دروستم دەکرد زوو زوو هاک دەکران زۆر بە ئاسانی
٥- دەتوانن چەند سایتێکی هەواڵی جیهانیم پیشان بدەن کە جووملە دروست کرابێت کە ئێستا ئیش بکات کە نابوانگیان هەبێت وەکوو جەزیرە نێت و عەرەبیە و یاخوود سایتە کوردیەکان

داوا لە خاوەن زانیاریەکان دەکەم وەڵامێکی تێر و تەسەلم بدەنەوە سوپاستان دەکەم لە گەڵ رێزم

2

وه‌ڵام: رێنماییم دەوێت ... بۆ دروستکردنی وێب سایتێکی هەواڵی

سەرەتا دەست خۆش


بەنسبەت هەڵبژاردن وۆردپرێس هەڵبژێرە لە ئێستا دا لەسەدا سی و شەشی وێب سایتەکانی دونیا وۆردپرێسن خۆشم کاری لەسەر دەکەم هەم ئاسان هەم پارێزراوتر وە دەکەوێتەوە سەر ئەوجێگایەی هۆستەکەی لێدابین دەکەیت تاچەند سکیوریتی بەهێزە

هەر پێویستیەکی هەتان بوو خزمەتت دەکەین

به‌هیواوه‌ بروانه‌،تاکو بگه‌یته‌ ئامانج

3

وه‌ڵام: رێنماییم دەوێت ... بۆ دروستکردنی وێب سایتێکی هەواڵی

سڵاو،
سەرەتا ئامۆژگاریت دەکەم کە ئەم بابەتەی کاک ئاسۆ بخوێنیتەوە،
پرۆگرامۆكه‌ی ئاماده‌ یان تایبه‌ت داڕێژراو
https://www.webchin.org/index.php?besh=dreje&id=4


  • کەمتر لەگەڵ جوملە ئەزموونم هەیە، بەڵام بۆ لایەنی پاراستن هەردووکیان پارێزراون تا ڕادەیەکی باش، ئەوەی کە مەترسی دروست ئەکات ناشارەزایی بەکارهێنەرەکەیەتی، چونکە هەردوکیان سەرچاوەکراوەن و سەدان و هەزاران گەشەپێدەر ئیشی تیائەکەن

  • بەڵێ لەبارن و زۆر سایتی  پێ دروستکراوە بەڵام ڕەنگە ئێوە درکتان پێنەکردبێت، هەرچی ماڵپەڕە کوردیەکانیشە خۆیان ئەزانن بۆچی بەکاری ناهێنن بۆ ئەوەی شتەکە لەسەر موشتەری قورس بکرێت من تەنیا ئەوە ئەبینم و هیچی تر  چونکە هەرکامێک لەو ماڵپەڕانە وۆردپرێس و جوملەش بەزیادەوە بۆت دەکەن، نمونەش هەیە کۆمپانیای ناوخۆ لاف لێدەدا و دەڵێت وۆردپرێس سکیور (پارێزراو نییە)، خۆشیان مایکرۆسۆفت بەکاردێنن، خۆشیەکەی لەوەیە کە مایکرۆسۆفت بۆ بلۆگەکەی خۆی ئەو وۆردپرێسە بەکاردێنێت کە ئەوان دەڵێن سکیور نییە!

  • سیستەمی تریش هەیە دروپاڵ و چەندینی تر، بەڵام پێویست ناکات باز بدەیە سەر هی تر ئەوانە بەزیاشەوە  بۆتان ئەکات.

  • دیارە بەهۆی پێوەکراوی نەپارێزراووە دیارە توشی ئەو حاڵەتەبویت

  • وەک وتم بۆ جوملە زۆر شارەزایی  و هاوڕێی نیم بەس ئەوە چەند نمونەیەکن بۆ وۆردپرێس
    https://news.microsoft.com/
    https://www.bbcamerica.com/
    https://techcrunch.com/
    https://www.sonymusic.com/
    http://blog.us.playstation.com/


بژیت.