بابهت: پێشنیازێك بۆ زیاتر زیندوو كردنەوەی وێبچن
سڵاو هاوڕێیانی وێبچن
هیوادارم دەستەی بەڕێوە بەرایەتی پێشنیازەكەم قبوڵ بفەرموون
ڕاستە ئەم یانەیە چەندین كێشەی هەیە هیوادارم چارە بكرێت
من خۆم ئەوە دوو ساڵە هەوڵ دەدەم ببمە ئەندام نەم دەتوانی،چونكە ئێمێلی چالاك كردنم بۆ نەدەهات
سوپاس بۆ خوا ئەمڕۆ دوای لابردنی ئیمێلی چالاك كردن لەلایەن دەستەی بەڕێوەبەرایەتی توانیم ببمە ئەندام.
من بزانم كۆتا مەكۆیە لەناو كورددا تاكو ئێستا مابێت ئەوانی تر هەموویان داخران یان لەكاركەوتن،هیوادارم هەر بمێنێت.
پێشنیازەكەم ئەوەیە:-
----------------------------------
- لەبەشی سەرەوەی ماڵپەڕەكە كۆتا دە بابەتی نوێ دابنەن تا ئەندامان بیبینن وەكو لە مەكۆ ویانەكانی تر هەبوو
وە بەم شێوەی جووڵەیی بۆسەرەوە كۆتا دە بابەت سلۆو مەوشنی هەبێت.
بەم جۆرە وێبچن جوانتر و زیندوو تر دەردەكەوێت.
زۆر سوپاس.