بابه‌ت: پاراستنى داتاکانمان لە ناو بەرنامەکانى (Viber - whatsapp - telgram)

ڕەنگە ڕۆژانە هەموومان جۆرێک لە جۆرەکان کێشە لە مۆبایلەکانمان ڕوبدات پێویست بکات فۆڕماتى کەین ، فایبەر ، تیلیگرام ، وەتس ئەپ جودا لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان ئەو سێ پرۆگرامە هەمووان بەکارى دەهێنین ، پێم خۆش بو باسێکیان بکەم کە چەند ڕێگایەک هەیە بۆ ئەوەى ڕاستەوخۆ زانیاریەکانمان بۆ پاشەکەوت بکەن (backup) بێ ئەوەى ئێمە ئاگاداربین ، ئەگەر مۆبایلەکانمان فۆڕمات کرد لە کاتێک کە بەرنامەکانمان دابەزاند ئاگادارمان ئەکاتەوە ئەڵێت restore بکە بە ماناى ئەوەى وێنەیەکم لە زانیاریەکانت بۆ پاشەکەوت کردویت ئەگەر ئەتەوێت restore داگرە کەمێک چاوەڕى ئەکەیت دواتر هەموو نامە و وێنە و ڤیدۆیەکانمان ئەداتەوە .
پرسیارە باوەکان
پرسیار :. چەند ڕێگە هەیە بۆ ئەوەى زانیاریەکانمان پاشەکەوت بکەین (backup) ؟
وەڵام :. ٢ جۆر هەیە بۆ سیستەمەکانى Android و  ios .
١- لە ڕێگەى icloud زانیاریەکامان بۆ پاشەکەوت ئەکات بۆ خۆى ڕۆژانە .
٢- لە ڕێگاى computer هەرکاتێک ویستمان خۆمان backup پاشەکەوت ئەکەین .
پرسیار :. جیاوازی چى یە لە نێوان android و ios لە ڕوى icloud دەوە ؟
وەڵام :. چاوەکەم هیچ جیاوازى نیە icloudـى هەردوکیان بۆ پاشەکەوت کردنى زانیاریەکانە لە ناو هەوردا   .
پرسیار :. ئایە کام ڕێگایە باشە بۆ backup کردن لە نێوان icloud و computer  ؟
وەڵام :. قوربان گیان بێگومان icloudـى ڕۆژانە کە ڕاستەوخۆ  خۆى ئەنجامى ئەدات باشترە بەڵام داخەکەم تواناى زانیارى ٥ گێگاى هەیە .
پرسیار :. ئێ چیتر ؟
وەڵام :. زۆر بە پەلە دیاریت هههههه جارێ با باسی (Viber - whatsapp - telgram) بکەم .
ئاى فۆن iphone
هەریەکە لەو سێ بەرنامەى نوسیومە سەبارەت بە مۆبایلى iphone نەوە ئەتوانن بچنە سەر setting ى بەرنامەکان لەوێ backpu چالاک کەن .
١- بۆ viber برۆ more دواتر settings دواتر Account دواتر viber Backup بەشێک هەیە نووسراوە Auto Backup لەوێ دەسەلاتى پێ بدە بە دڵى خۆت (ڕۆژانە ، هەفتانە ، مانگانە) زانیارەکانتان بۆ backup بکات .
٢- بۆ whatsApp بڕۆ settings دواتر chat دواتر chat Backup بەشێک هەیە نووسراوە Auto Backup لەوێ دەسەلاتى پێ بدە بە دڵى خۆت (ڕۆژانە ، هەفتانە ، مانگانە) زانیارەکانتان بۆ backup بکات
٣- بۆ telegram بەرنامەکەى دابەزێنە لەسەر کۆمپوتەر و ڕەقەمەکەت بنوسە بێکێشەیە هەموو زانیاریەکەت بۆ ئەگوازێتەوە  دواى فۆرمات کردنى مۆبایلەکەت ئەمجارە telegram  لەسەر مۆبایلەکەت دابەزێنەوە QR scanـى بەرنامەى سەر کۆمپوتەرەکەتى بکە زانیاریەکانت دێنەوە ناو مۆبایلەکەت .
ئەندرۆید android
١- بۆ viber برۆ more دواتر settings دواتر  viber Backup  نووسراوە Auto Backup لەوێ دەسەلاتى پێ بدە بە دڵى خۆت (ڕۆژانە ، هەفتانە ، مانگانە) زانیارەکانتان بۆ backup بکات .
٢- بۆ whatsApp بڕۆ settings دواتر chat and calls  دواتر chat Backup بەشێک هەیە نووسراوە Backup to google Drive لەوێ دەسەلاتى پێ بدە بە دڵى خۆت (ڕۆژانە ، هەفتانە ، مانگانە) زانیارەکانتان بۆ backup بکات.
٣- بۆ telegram بەرنامەکەى دابەزێنە لەسەر کۆمپوتەر و ڕەقەمەکەت بنوسە بێکێشەیە هەموو زانیاریەکەت بۆ ئەگوازێتەوە  دواى فۆرمات کردنى مۆبایلەکەت ئەمجارە telegram  لەسەر مۆبایلەکەت دابەزێنەوە QR scanـى بەرنامەى سەر کۆمپوتەرەکەتى بکە زانیاریەکانت دێنەوە ناو مۆبایلەکەت .

پرسیارە باوەکان
پرسیار :. کام جۆر backup هەڵبژێرم ؟
وەڵام :. لە Auto Backup و chat Backup ڕۆژانە هەڵبژێرە بۆ ئەوەى دایمە چالاک بێت .
پرسیار :. ئەو backup ئەچنە کوێوە ؟
وەڵام :. بۆ iphone پەیوەستن بە apple id یەوە بۆ android پەیوەستن بەو gmail لەسەر هاندەکەى دانراوە .
پرسیار :. ئەى خراپ نیە icloud بەکار بهێنم ؟
وەڵام :. زۆرت پێیەو کەمی دەرئەخەیت باشتر وایە لە نزیکەوە کەشێکى شارەزا باسێکى icloud بۆ بکات بۆ چى باشە .
پرسیار :. چیتر ؟
وەڵام :. مێشکم چوو شەوشاد.

سەرکەوتووبن

وه‌ڵام: پاراستنى داتاکانمان لە ناو بەرنامەکانى (Viber - whatsapp - telgram)

دەست خۆش کاک هێدی، ماندوو نەبی

“Be sick of ur sickness! ”  ― Arash Dibazar-

وه‌ڵام: پاراستنى داتاکانمان لە ناو بەرنامەکانى (Viber - whatsapp - telgram)

Pshtiwan_95 نووسی:

دەست خۆش کاک هێدی، ماندوو نەبی

زۆر سوپاس کاک پشتیوان

وه‌ڵام: پاراستنى داتاکانمان لە ناو بەرنامەکانى (Viber - whatsapp - telgram)

بژیت  برا

وه‌ڵام: پاراستنى داتاکانمان لە ناو بەرنامەکانى (Viber - whatsapp - telgram)

بژی کاك هێدی

وه‌ڵام: پاراستنى داتاکانمان لە ناو بەرنامەکانى (Viber - whatsapp - telgram)

کێشەیەک هەیە کە باس نەکراوە، ئەویش کاتێک پلاتفۆرم ئەندرۆید/ئای ئۆ ئێس ئەگۆڕیت.
من لە iOS چوومە سەر android نەمتوانی هیچ کام لە داتاکانم بگوازمەوە! چونکە لەسەر iCloudبوون کە تایبەتە بە iOS.
ناچار ئێستا لە android هەموویم لەسەرGMailەکە داناوە، دواتر لە iOS دەتوانرێت Restore بکرێتەوە گەر جارێکی تر بڕۆمەوە سەر iOS.

ئاسۆ نادری، ڕۆحت هەر لەگەڵمانە.

وه‌ڵام: پاراستنى داتاکانمان لە ناو بەرنامەکانى (Viber - whatsapp - telgram)

کێشەیەک هەیە کە باس نەکراوە، ئەویش کاتێک پلاتفۆرم ئەندرۆید/ئای ئۆ ئێس ئەگۆڕیت.

پێم وانیە لە %٥ کورد قەبارە زیاد بکەن لە ڕێگەى پلاتفۆرم ــەوە ، لەبەر ئەوەش باشمنەکردوە .

من لە iOS چوومە سەر android نەمتوانی هیچ کام لە داتاکانم بگوازمەوە! چونکە لەسەر iCloudبوون کە تایبەتە بە iOS.
ناچار ئێستا لە android هەموویم لەسەرGMailەکە داناوە، دواتر لە iOS دەتوانرێت Restore بکرێتەوە گەر جارێکی تر بڕۆمەوە سەر iOS.

هەر چەندە من باشى backupـى نێوان سیستەمە جیاوازەکانم نەکردوە بەڵام بەو شێوەش نیە کە باسى ئەکەیت .
بۆ نمونە باسێکى ئەو ٣ بەرنامەیە ئەکەین .
١- telgram تەنها بەرنامەى telgram لەسەر کۆمپیوتەر دابەزێنە و دواتر لە ios بیسڕەو لە android داى بەزێنەوە هەموو زانیاریەکانت دێنەوە بۆت .
٢- Viber - whatsapp بە هەمان شێوە بەرنامەکان لەسەر کۆمپوتەر دابەزێنە دواتر backup ـى لێوەرگرە زانیاریەکانت بخە سەر GMail وەک خۆت وتت لە android دواتر Restore بکەوە .
ئێستا زۆر ڕێگا هەیە ئەتوانیتiCloud  ڕاستەوخۆ بگوازیتەوە بۆ Android لە دەرفەتێگا ڕونکردنەوەمان ئەبێت .
هەربژى