بابه‌ت: بیست پرسیار و وەڵامى خێرا !

ڕۆژانە چەند پرسیارێکم بۆ دێت هەر یەکە و پرسیارێک ئەکات حەزم کرد بە کوردتى پرسیار و  وەڵامەکان دانێم ئەگەر ویستان لەسەر  هەر خاڵیک  ئەتوانین زیاتر ڕونى کەینەوە .

پرسیارەکان :.
١- چۆن قەبارەى مۆبایلەکانمان زیاد کەین ؟
وەڵام :. ئەتوانى هەریەکە لە بەرنامەکانى google drive و google photos بەکار بهێنین یەکى ١٥ گێگات ئەداتێ هەروەها icloud بەکار بهێنە ٥ گێگات ئەداتێ کۆى گشتى ٣٥ گێگا بەدەست دەهێنیت بەڵام هەریەکەو بۆ شتێک بەکار بهێنە بۆ ئەوەى زیادتر سود مەندبیت .
٢- پاسۆرد و ئیمەیلى  facebook یان instagram یان snapchaـم لە بیر چۆتەوە چۆن چاکى کەم ؟
وەڵام :. هیچ ڕێگەیەک نیە بۆ چاککردنى هیچ نەبێت ئەبێت ئیمەیلى سەرەکى بزانیت بۆ ئەوەى تواناى چاکردنى هەبێت  .
٣- چى Mobile ـێک چاکە بیکڕم ؟
وەڵام :.  ئەگەر بۆمنى ئەکرێت حەزم لە iphone 11 بۆم بکڕیت !!! کڕینى مۆبایل شتێک نیە من بتوانم بڕیار بۆتۆ بدەم پێش ئەوەى بیکڕیت بە بێت بڕیار بدەیت بۆ چى بەکارى دەهێنیت ، ئەگەر مۆبایلێکت بوێت بۆیارى ئەبێت بزانیت وە ئەگەر تەنها بۆتەلەفون و تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانتە پێویست ناکات من پێشنیارى مۆبایلێکى ٤٠٠ دۆلاریت بۆ بکەم  ئەگەر بۆ فۆتو و ڤیدیۆ....هتد ئەبێت پێش کڕینى ئامانجەکەت دیار بێت .
٤- ناتوانم instagram یان snapcha داخڵ بم ئەم کێشەیە چى یە ؟
وەڵام :. کاتێک هەر کێشەیەکت هاتە ڕێگە لەکاتى کردنەوەى هەر یەک لە بەرنامەکانى تؤڕە کۆمەڵایەتیەکان ، بەدڵنیایەوە کێشەکەت بۆ ئەنوسێت لە box ێکدا بۆ نمونە باسی سناپ بکەم یەکێک لە کێشە هەمیشەیەکان کە ناکرێتەوە لە بۆکسەکەدا نووسراوە www.snapchat.com/locked واتا ئەکاونتەکەت قوفل بوە ئەو لینکە بکەرەوە کە لە بۆکسەکەدا نوسراوە ئەکاونتەکەت داخل بکە و unlock بکە کێشەکەت چارە ئەبێت .
٥- چى بەرنامەبەک باشە بۆ سەیرى کردنى کەناڵە ناوخۆیەکان ؟
وەڵام :. بۆ ئەندروێت زۆرن تەنها لە گۆگل بنوسە App iptv  چەندەها بەرنامە دێنێت هەر دانێک دا بەزێنى بۆ سەقفێکى دیارى کراو بە بەلاشە ، بەڵام بۆ ئایفۆن لە ئێستادا تەنها mytv+ هەیە ، ئەوێش بۆ ئەو ئایفۆنانە نابێت کە جێڵبرێک کراون یان ئەبێت بەرنامەیەکى ڕەسمى دا بەزێنیت و ئیشتراکى مانگانە بکەیت بۆ ئەوەى بتوانیت کەناڵەکان بدینیت .
٦- وێنە و ڤیدیۆکانم سڕاوەتەوە چۆن بیان هێنمەوە ؟
وەڵام :. بۆ android ئەتوانى  android diskdigger بەکار بهێنیت بەڵام پێویستى بەوەیە مۆبایلەکەت ڕۆت کرابێت بۆ ئەوەى بەسەر کەوتوو بی هێنێتەوە بۆ ڕۆت کار کرنى سنوردارە ، بۆ iphone هیچ بەرنامەیەک نیە لە ئێستادا .
٧- چۆن ئەم نامانە ڕاگڕم کە لە ڕێگەى کۆمپانیا تەلەفونیەکان بۆم دێت ؟
وەڵام :. هەر کورتە نامەیەکت بۆ هات بە هەر ژمارەیەک بو ژمارە (0) یان stop نوێرەوە بۆى خزمەتگوزاریەکە ئەوەستێت ، بۆ نمونە لە ژمارە ٢٩١ هەموو ڕۆژێک نامەت بۆ دێت بێزارت ئەکات تۆ (0) بنێرەوە بۆ ٢٩١ خزمەتگوزاریەکە ئەوەستێت .
٨- چۆن مۆبایلەکەم فۆڕمات بکەم ؟
وەڵام :. بۆ android بێجگە ئەوەى لە بەرنامە ئەتوانێـت ئەم ڕێگایەش هەیە دواى کوژاندنەوەى(پاوەر + هۆم تەچ + دوگمەى سەو یان کزکردم ) ئەگەر دوگمەى هۆم تەچى نەبو (پاوەر + وگمەى سەو یان کزکردم) ، بۆ iphone یان لە ناو بەرنامە ئەکرێت یان لە ڕێگەى کۆمپیوتەر .
٩- چۆن بەرنامەکانى بکەم بە دوو دانە وەک ٢ سناپ ٢ فەیسبوک ....هتد بۆمۆبایلى iphone.
وەڵام :. ناتوانیت جگە لە جێڵبرێک کردنى ئامێرەکەت نەبێت ئەوسا ئەو کارە ئەکات .
١٠- چى بەرنامەبەک باشە بۆ داونلودکردنى ڤیدیۆ لە instagram و facebook ؟
وەڵام :. بۆ مۆبایلەکانى anroid , ios بەرنامەکانى private و fox fm و Fileget زۆر باشە .
١١- چى بەرنامەبەک باشە بۆ دەستکارى کردنى وێنە و ڤیدیۆ
وەڵام :. بۆ هەردووسیستەمەکە  kinemast  باشە .
١٢- چى بەرنامەیەک باشە بۆ ڕیکۆرد کردنى سەوتى لە کاتى تەلەفون ؟
وەڵام :. بۆ مۆبایلى android بەرنامەى  call Record و ACR  باشە بەڵام بۆ ios  ناتوانیت جگە لە جێڵبرێک کردنى ئامێرەکەت نەبێت ئەوسا ئەو کارە ئەکات .
١٣- چۆن وا لە مۆبایلەکەم بکەم سایتى pornنەکاتەوە ؟
بۆ android لە ڕێگەى بڕاوسەرەکەوە ئەکرێت بۆ ios لە ڕێگەى screen time ئەکرێت .
١٤- هۆکار چییە ناتوانم تێلێگرام و فایبەر .......هتد  دابنێم ؟
وەڵام:. ئەتوانى لەسەر کۆمپیوتەر هەریەک لەو بەرنامانە دانێت دواتر بە QR Code لە مۆبایلەک ڕەپى کە و کێشەت نابێت .
١٥- Gmail ـڵەکەم لە ناو مۆبایلى کەسێکى تر کراوەتەوە ئەتوانێت دەست بەسەر مۆبایلەکەى مندا بگرێت ؟
وەڵام :. نەخێر ڕەنگە بەس ڕەسم و ڕەقەمەکانت دزەى پێ بکرێت بەڵام هیچى ترى لە دەسەڵات نیە ، لەم ڕۆژانە بابەتێکم خوێندەوە کەسێک باسى ئەوەى کردبوو ئەتوانێت لاى خۆیەوە هاندەکەت فۆڕمات کات و قوفلى بکات و چەند شتێکى تر باسکردبوو بەڵام بیرى چو بو باسى ئەوە بکات لە سەرەتاى بابەتەکە لە کاتێک کەسێک ئەتوانێت دەست بەسەر هاندەکەت بگرێت و قوفلى کات و فۆڕماتى کات کە خۆت ڕێگەى بدەیت ،  بۆ نمونە کەسەکە پاسۆردیشى بزانێت هیچ سودى نیە چونکە کە ئەچێتە ناو فایل مەنیجەرى جیمەیلەوە دوبارە داواى کۆدێکى لێ ئەکات کۆدەکەش دێتەوە بۆ خاوەنى ئەسیى جیمەیلەکە .
١٦- چى بەرنامەیەک هەیە یۆ ئەوەى ڤیدیۆى ناو مۆبایلەکەم پەخش بکەم لە فەیسبوک بەشێوەى ڕاستەوخۆ ؟
وەڵام :.  du recorder و omlet arcade باشترینن .
١٧- iCloud پڕ بوە چۆن بیسڕمەوە ios.
وەڵام :. ئەتوانى سەردانى ماڵپەڕى www.icloud.com بکەیت هەموو زانیاریە پاشەکەوت کراوەکانت نیشان ئەدات کامەت ناوێت بیسڕەوە .
١٨- ئەو بەرنامانەى لە google play  دانابەزن لە کوێ دایان گرم ؟
وەڵام :. بەرنامەى https://apkpure.com/ باشترینە .
١٩ - چى بەرنامەیەک باشە بۆ ئەوەى پۆستەمانى فەسیبوک بە یەک جار بسڕمەوە ؟
وەڵام :. ئەتوانى سود لە پێوەکراوەکانى google chrome وەربگریت ئەوکارەت بۆ جێ بەجێ ئەکات .
٢٠ - چۆن وێنە و ڤیدیۆکانم لە iphone بگوازمەوە ناو کۆمپیوتەر ؟
وەڵام :. بە بەرنامەى 3u Tools زۆر بە ئاسانى ئەتوانى کوپیەکى لێ وەرگریت .
سەرکەوتووبن

وه‌ڵام: بیست پرسیار و وەڵامى خێرا !

دەست خۆش برا

“Be sick of ur sickness! ”  ― Arash Dibazar-

وه‌ڵام: بیست پرسیار و وەڵامى خێرا !

دەستت خۆشبێت

ئه‌مه‌وێت فێربم به‌ڵام به‌ربه‌ستاکان ڕێگه‌م ناده‌ن ! .
من له‌ فه‌یس بووک