بابهت: چالاککردنەوەی وێب فۆنتی کوردی وێبچن بەشێوازێکی نوێ
سڵاو هاوڕێیان، وەک بەڵێنماندابوو کە کۆمەڵێک نوێکاری لە وێبچن ئەنجام دەدرێت و کاری لەسەردەکرێت؛ یەکەم هەنگاو نوێکردنەوەی ڕوکاری مەکۆکان بوو وە هەنگاوی دوەمیشمان بریتییە کە چالاککردنەوەی وێب فۆنتی کوردی بەشێوازێکی نوێ.
لە ئێستادا هەستاوین بە تێکەڵکێشکردنی هەردوو خزمەتگوزاری کوردفۆنت و وێب فۆنت، واتە لە ئێستادا دەتوانن هەموو فۆنتەکان کە لە کوردفۆنت هەیە بەدوو شێواز دایبگرن (فۆنتی ئاسایی، وێب فۆنت) کە ژمارەی فۆنتەکان ١٠٠١ فۆنتە و گشتیان بە شێوازی وێب فۆنتیش لە ئێستادا بەردەستن و تاقیکراونەتەوە لە وێبگەڕە جیاوازەکان، وە لەهەوڵداین بۆ ئەوەی لە نزیکترین دەرفەتدا فۆنتی زیاتر بەردەست بکەین.
https://www.kurdfonts.com/
بەداخەوە کە ماوەی پێشوو کێشە لە ڕاژەی وێب فۆنت دەرکەوتبوو بۆیە بەباشمانزانی ئەم شێوازە تازەیە ببێت بە جێگرەوەی ئەوەی پێشوتر.

داگرتنی هەرفۆنتێک زۆر ئاسانە و تەنیا پێویستە کرتە بکەیت لە داگرتن بەشێوازی وێب فۆنت و نموونەی تەواوەتیمان بۆتان داناوە لەهەموو فۆنتێک سەبارەت بە چۆنیەتی بەکارهێنانی.
سوپاس بۆ ئاگادارکردنەوەتان لەهەر کێشەیەک.
بژین.