بابهت: زیادکردنی زمانی کوردی بۆ سیستەمی ئەندرۆید
سڵاو هاوڕێیان ماوەیەکە فکرەیەکم لەمێشکدایە ئەویش زیادکردنی زمانی کوردییە بۆ سیستەمی ئەندرۆید،
ویستم لەمەجالێکدا ئەم بابەتە تاوتوێ بکەم لەگەڵ کاك ئاسۆ (ڕوحی شادبێت)، بەڵام تەمەن دەرفەتی بەدا،
جا پێمخۆشبوو ڕایی ئێوە وەربگرم لەسەر ئەو کارە گەر بتوانین هاوکاربین ڕەنگە بتوانین پڕۆژەیەکی وا بەئەنجام بگەیەنین،
خۆتان دەزانن سیستەمی ئەندرۆید سیستەمێکی بەربڵاوە کە زیاد لە سێ چارەکی ئامێرەکان(بەتایبەت مۆبایل)، بەکاربەری ئەو سیستەمەن،
ویستم بابەتەکە تاوتوێبکەم لەگەڵ ئێوە بزانم ڕایتان چییە، گەر پەسەندبێت لاتان، گروپێك یان شتێکی لەوبابەتە دروست بکەین، بۆ دەست کردن بەکارەکە، گەر لاتان گونجاوبێت ئەوکاتە دەست دەکەین بە تاوتوێ کردنی چۆنیەتی بەئەنجام گەیاندنی کارەکە.
تێبینی: خۆم ئیشم لەسەر ئەو سیستەمە کردووە، و تونیومە ڕێگریەکانی بشکێنم، و بۆی زیاد بکەم(تەنانەت بەبێ ڕۆت)، بەڵام کێشەکەم وەرگێڕانە کە دەبێت دەستەیەکی چالاكبێت.
ڕێز و سڵاوم، گۆڤار.