بابهت: چۆن بتوانم مالپەرەکەم بخەمە گۆگل؟
ئەم رێگایەم بە کار هیناوە مەوەیەکە بەس هیچ یستفادەیەکی نەبوو
مەکۆکانی وێبچن » WordPress » چۆن بتوانم مالپەرەکەم بخەمە گۆگل؟
پهڕه 1
دهبێت لە ژوورەوە بیت یان ببیت بە ئەندام بۆ ئهوهی بتوانیت وهڵام بنووسیت
ئەم رێگایەم بە کار هیناوە مەوەیەکە بەس هیچ یستفادەیەکی نەبوو
سڵاو، زۆر ڕێگا هەیە بۆ ئەنجامدانی ئەو کردارە بەڵام پێش هەموو شتێک دەبێت ئەوە بزانیت کە ئەوە پڕۆسەیەکە کاتی پێویستە و شتێک نییە بە چەند کرتەیەک جێبەجێ بکرێت.
سەبارەت بە وۆردپرێس وەک خۆشت ئەو بەستەرەت بەکار داناوە دیارە کە Yoast بۆ وۆردپرێس زۆرترین کردارت بۆ ئەنجام دەدات و باشترین بژاردەیە بۆ وۆردپرێس، کە هەردوو وەشانی خۆڕایی و بەپارەیشی هەیە، بەڵام بۆ ماڵپەڕی کوردی پێویست ناکات کە پارەت بەفیڕۆ بدەیت و خۆڕاییەکە زۆرێک لە کردارەکانت بۆ جێبەجێدەکات کە پێویستتە.
بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا چەند شتێک هەن کە دەبێت جێبەجێیان بکەیت بۆ ئەوەی باشترین ئەنجامت دەست بکەوێت لەگوگڵ.
لەوانە:
١- زیادکردنی نەخشەی ماڵپەڕ لە مەکینەکانی گەڕان بەتایبەت گوگڵ.
https://www.webchin.org/index.php?besh=dreje&id=103
https://yoast.com/help/submit-sitemap-search-engines/
٢- پێویستە ماڵپەڕەکەت بەشێوازێکی خێرا بکرێتەوە، کە بۆ ئەمەش چەند پڕۆسەیەکت پێویست دەبێت لەوانە سڕینەوەی شتی زیادە و زۆر شتی تر (بچوککردنەوەی وێنە، کردنە یەک دێڕی پەڕگەکانی سی ئێس ئێس و جاڤاسکریپت...).
https://www.webchin.org/index.php?besh=dreje&id=109
https://www.webchin.org/index.php?besh=dreje&id=114
https://www.webchin.org/index.php?besh=dreje&id=36
٣- گونجاوی بۆ شاشەی هەموو ئامێرەکان (ڕیسپۆنسیڤ).
پڕۆسەکە ئاڵۆزە و زۆر زیاتر لەوەی پێویستە ئەوەی من لێرە باسم کرد پوختەیەکی کەمی بوو.
ڕەنگە ئەم بابەتەش سودبەخش بێت:
https://www.webchin.org/index.php?besh= … mp;id=118.
بەراسی وەلامیکی زۆر پوختوو جوانە من لەسەری ئەرۆم وەکوو بابەتیك گرینگوایە بۆ من زۆر سوپاس ماندوم کردی
یەک پسیاری ترم هەیە ویستم هەر لیرە بیکەم ئەگەر ئەرک نەبی براکەم ئەمەویت ریکلام لە سەرەوەی سایتەکەم دابنیم نازانم چۆن بیکەم
نمونە

بەپێی ڕوکارەکەت ڕەنگە جێگەی هەبێت و گەر نەیبێت خۆت بە کۆد دەبێت زیادی بکەیت، بەڵام ڕوکارەکە بەناوبانگە دەبێت جێگەی هەبێت.
بەلی راستیەکەی لە ناو روکار هەیە بەلام بۆ نمونە ئەگەر بە کۆد بیکەم چۆن ئەکری ئەمەویت هەر فیری بم بە فیرکەری یوتوبیش بی زۆر باشە سوپاس
براکەم ئەتوانم بزانم ئەم سایتە چ سکریپتیکی بە کار هیناوە
http://www.kurdcinama.com
داڕێژراوی تایبەتن هەردوکیان.
زۆر سوپاس برام بۆ وەلامەکان
زۆر سوپاس برام بۆ وەلامەکان
بژیت، ماڵپەڕەکان مەبەستم کورد سەبتایتڵ و کوردسینەماش.
ماڵپەڕی تریش هەیە کە ڕوکاری تایبەت بەو بوارە بەکاردێنن و بەناوبانگیشە چ لە عەرەب و لەکوردیش.
گەڕانێک بکە دەستت دەکەوێت.
دوبارە دەست خۆش دەگەرێم ئینشاللە زۆر ئەزیوتم دەی برام زۆر سوپاس
پهڕه 1
دهبێت لە ژوورەوە بیت یان ببیت بە ئەندام بۆ ئهوهی بتوانیت وهڵام بنووسیت
مەکۆکانی وێبچن » WordPress » چۆن بتوانم مالپەرەکەم بخەمە گۆگل؟