کلاود فلەیەر https://www.cloudflare.com/
تۆڕێکی گەورەی وێبە کە چەندین خزمەتگوزاری خۆڕایی و بەپارە پێشکەش دەکات، بەبڕوای من لەمڕۆدا هەموو ماڵپەڕێک پێویستە بەکاری بهێنێت، لەو خزمەتگوزاریانەی کە پێشکەشی دەکات لەوانە سودی هەیە بۆ بەهێزکردنی لایەنی پاراستنی ماڵپەڕەکەت، بەشاردنەوەی ئای پیەکەت و پێدانی Https بەخۆڕایی، کرداری کاش، بچوککردنەوەی پەڕگەکان، بەرپەچدانەوەی هێرشەکانی DDOS، زۆر شتی تر هەموو ئەمانە بەخۆڕایی گەر بێت و پارە بدەیت بێگومان باشترە.
چۆن بەکاری بهێنیت؟
کردارەکە ئاسانە پێویستە هەژمارێک دروست بکەیت، دواتر ماڵپەڕەکەت زیاد دەکەیت و پێویستە DNS لەو شوێنەی کە دۆمەینەکەت لێکڕیوە بگۆڕیت بۆ ئەوەی کلاودفلەیەر پێتی دەدات و پاش ماوەیەکی کورت کردارەکە تەواو دەبێت.
بەڵام پێشنیاز دەکەم لەسەری بخوێنیتەوە و لە یوتیوب هەندێک فێرکاری لەسەر وەربگریت نەوەک توشی کێشەبیت چونکە لەگەڵ گۆڕینی DNS ماڵپەڕەکەت ماوەیەک دەوەستێ ئیتر هەر هەڵەیەک ئەنجام بدەیت، وەستانەکە درێژە دەکێشێت.
ئیتر گەر بەسەرکەوتویی بەیەکەوە بەسترایەوە بڕۆ Speed -> Optimization ئەمانە چالاک بکە لە Auto Minify (JavaScript,CSS,HTML).
وە زۆر شتی تر لەگەڵ خوێندنەوە لەسەری دەزانیت.