بابه‌ت: چۆن بتوانم زمانی عەرەبی و ئینگلیزی بۆ ماڵپەر زیاد بکەم

مەڵپەرێکم هەیە بە سکریتی وۆرد پرێس دەمەقیت زمانی عەرەبی و ئینگلیزی زیاد بکەم نمونە وەک
Www.kurdistan24.net

پسیارێکی گرینگیشم هەیە ئەگەر زمانی ئینگلیزی و عەرەبیم دامەزراند پێویستا هەربابەتێک کە بە کوردی لە مالپەر بلاوی دەکەمەوە بە زمانی ئینگلیز و عەرەبییش بابەتەکە ئەبی بنوسمەوە؟ وە بۆ زمانەکەن من زمانی ئینگلیزی و عەرەبی زۆر باش دەزانم .

وه‌ڵام: چۆن بتوانم زمانی عەرەبی و ئینگلیزی بۆ ماڵپەر زیاد بکەم

سڵاو، چەند ڕێگەیەک هەیە بۆ ئەنجامدانی ئەم کردارە:

  • * بەکارهێنانی Wordpress Multisite کە ئەمە خزمەتگوزاریەکە وۆردپرێس خۆی دابینی دەکات بە ئەنجامدانی چەند گۆڕانکاریەک دەتوانی بەدەستی بهێنیت، شێوازی کارکردنی ئەمە ئەوەیە کە تۆ وەک (٣) سایتی نیمچە سەربەخۆی لێدێت و هەریەکەیان بابەت و بەشی تایبەت بەخۆیان دەبێت بەو زمانەی کە مەبەستتە (بەڵام ئەمە بژاردەیەکی باش نییە) چونکە هەرگۆڕانکاریەک بکەیت لە زمانێک پێویستە لەوانی تریش بەئەنجامی بگەیەنیت.
    * بەکارهێنانی پێوەکراو وەکو (WPML و Polylang)، یەکەمیان شتێکی زۆر گونجاوە و خۆم بەکارم هێناوە بێ کێشەیە بەڵام نرخەکەی کەمێک بەرزە شێوازی کارکردنیشی تۆ هەر یەک سایتت هەیە بەڵام ئەوەیە بابەت و بەشەکانت پێویستە لەکاتی بڵاوکردنەوە بەهەر سێ زمان یان دەتوانی بەزمانێکیش بینوسیت (واتە لەحاڵەتێکدا چەند بابەتێکت هەیە، بابەتت هەیە بە یەک زمان هەتە بە دوو و هەتە بە سێ زمان بەردەستە) لەم حاڵەتەدا ئەم پێوەکراوە خۆی کاتێک کەسێک دەیکات بە زمانێک تەنیا ئەو بابەتانە نیشان دەدات کە بەو زمانە نوسراون و زۆر وردەکاری تریش کە لێرە باس ناکرێ بەم سادەییە، ئەوەی دوەمیان خۆڕاییە و سەرچاوەکراوەیە بەڵام وەک بەکارهێنان بەکارم نەهێناوە و ئەوەندەی زانیاریم هەیە لەسەری هەمان میکانیزمی یەکەمی هەیە کە باسم کرد بەڵام بێگومان بە کۆمەڵێک جیاوازیەوە.

شێوازی تریش هەیە بێگومان بەڵام من لێرە بەم دوو نموونە بەکۆتای دێنم.

وه‌ڵام: چۆن بتوانم زمانی عەرەبی و ئینگلیزی بۆ ماڵپەر زیاد بکەم

زۆر سوپاس ماندو نەبی  رونکردنەوەیەکی جوانە هەوڵ دەدەم لەسەر WPML دەست بە کارەکان بکەم