بابه‌ت: لە پاش ئەپدیت کێشەم توش بوو Wordpress

سلاو من کاتێ مالپەرەکەم ئەپدیت کردەوە مالپەرەکەم کێشەی نیا بەڵام جولەی هەموو شتێک وەستاوە یانی هیچ شتێک ناجولێ نمونە هەوالی بەپەلە و سلایدی جولاوم هەیە راقبوە ناجولێ ئەگەر بتواننن یارمەتیم بدەن سوپاستان دەکەم

هەموو پێوەکراوەکانم یەک یەک داخست وە کردمەوە کێشە لە پێوەکراو نیا

وه‌ڵام: لە پاش ئەپدیت کێشەم توش بوو Wordpress

سڵاو،
ئەم هەڵەیە دەبینم لە ماڵپەڕەکەتدا:

footer-ff356cd3cc1ecabdf7467dab6cfffc3486c84f35.min.js:131 An error has occurred: Error: Bootstrap's JavaScript requires jQuery version 1.9.1 or higher, but lower than version 3
    at https://kurdsport.org/wp-content/uploads/cache/fvm/1607925234/out/footer-ff356cd3cc1ecabdf7467dab6cfffc3486c84f35.min.js:6:216
    at https://kurdsport.org/wp-content/uploads/cache/fvm/1607925234/out/footer-ff356cd3cc1ecabdf7467dab6cfffc3486c84f35.min.js:6:318
(anonymous) @ footer-ff356cd3cc1ecabdf7467dab6cfffc3486c84f35.min.js:131
footer-ff356cd3cc1ecabdf7467dab6cfffc3486c84f35.min.js:175 An error has occurred: TypeError: Cannot read property 'hasClass' of undefined
    at https://kurdsport.org/wp-content/uploads/cache/fvm/1607925234/out/footer-ff356cd3cc1ecabdf7467dab6cfffc3486c84f35.min.js:157:13989

دیارە کە پێوەکراوی کاش بەکاردەهێنیت بۆیە لەگەڵ هەموو نوێکردنەوەیەک پێویستە کاشیش بسڕیتەوە تا گۆڕانکاری ڕوبدات لە پەڕەکاندا و بەدروستی مامەڵە لەگەڵ ماڵپەڕەکەت بکات.

وه‌ڵام: لە پاش ئەپدیت کێشەم توش بوو Wordpress

دەست خۆش برام دەتوانی چارەسەرەکەشم پێ بلیت کە چی پێویستە بیکەم؟

پێواکراوی Fast Velocity Minify بەکاردینم رەشم کردەوە هیچ گۆرانکاریەک روی نەدە هەر وەک خۆیتی

وه‌ڵام: لە پاش ئەپدیت کێشەم توش بوو Wordpress

ئایە ڕوکارەکەت دواین وەشانە؟ سەیرم کردەوە ئەو پێوەکراوە هەر چالاکە؟ ناچالاکی بکە بۆ ئەوەی بزانین کێشەکە بەدیاریکراوی لەکوێدایە دواتر دەتوانیت چالاکی بکەیتەوە، ئەوەی دیارە کێشەکە لە Bootstrap و کێشەی لەگەڵ وەشانی کۆنی jQueryــیە.

وه‌ڵام: لە پاش ئەپدیت کێشەم توش بوو Wordpress

براکەم ئیستا Fast Velocity Minify ناچلاک کرد و وە رەشیشم کردەوە خۆت سویريکی کە

Jannah 3 بەکار دینم یانی دوا وەشان نیا بەس کێشەی نیا تا ٢٠٢٤ ئەکتیفە

وه‌ڵام: لە پاش ئەپدیت کێشەم توش بوو Wordpress

بەڵێ برام ناچالاککردن مەبەستم لەوەنەبوو کە پێی چاک دەبێت بەڵکو بۆ ئەوەی باش کۆدەکە ببینم ئەوەی دەیبینم دوای نوێکردنەوە وەشانی jQuery بەرزبۆتەوە ئەمەش تێکگیرانی لەگەڵ ڕوکارەکە دروست کردووە بەدیاریکراوی ئەو بوتستراپەی بەکاری هێناوە وەک دیارە لە ئاگادارکردنەوەکەت:

Bootstrap's JavaScript requires jQuery version 1.9.1 or higher, but lower than version 3

پێویستە لەپەڕەی سەرەتا ئەو وەشانە بەرزە لابدەیت و وەشانێکی کۆنتری بخەیتە جێگە، بەس ڕونکردنەوەی زۆری پێویستە، هەژمارێکی کاتی دروست بکە تا سەیرێکی بکەم بۆت و چاکی بکەم و بەپەیامی تایبەت بینێرە و دواتر بیسڕەوە.

وه‌ڵام: لە پاش ئەپدیت کێشەم توش بوو Wordpress

برام ئەوەی باست کرد کردم وەشانەکەم گەڕاندەوە ئیستا هیچ کێشەم نەما زۆر سوپاس برام بەراستی مامۆستای

دەتوانی برام رێنمایم بکەی کە چۆن وەهی هەڵەکانی مالپەر بدۆزمەوە ؟

وه‌ڵام: لە پاش ئەپدیت کێشەم توش بوو Wordpress

سەیری inspect بکە دواتر console هەڵەکان دەدۆزیتەوە.

وه‌ڵام: لە پاش ئەپدیت کێشەم توش بوو Wordpress

دەست خۆش برام

وه‌ڵام: لە پاش ئەپدیت کێشەم توش بوو Wordpress

برا ئەو ڕوکارەی بۆ سەر ماڵپەڕەکەی خۆت داناوە وابزانم یەعیفەیە خۆت کردتە بە کوردی یان بۆیان کردی تکایە یارمەتیم بدە برا

وه‌ڵام: لە پاش ئەپدیت کێشەم توش بوو Wordpress

ناوی روکارەکە Jannah ە

وە ئەتوانی دایبەزینیت و کێشەی نیا لەگەل زمانی کوردی بەلام چەند بەشێکی زۆر کەم هەیە ئەتوانی لە ناو ستایلەکە بیکەیتە کوردی یانی شتێکی وا نیا خۆ jannah بشت گیری زمانی کوردی دەکەت