بابه‌ت: بۆچی وێب فۆنت لە لایەن من ئیش ناکات؟

سڵاو،
من ئەوە چەند رۆژە نێزیکەی زیاتر لە ١٠ فۆنت تاقی بکەمەوە هیچی ئیشناکات!
بۆچی؟

من لینکی html دادەنێم وە css بۆ ڕێک دەخەنم هەر ئیش ناکان🤔
تەنانەت لە (کورد فۆنت) دامبەزاندوە ئیشناکات دەتوانن یارمەتیم بدەن؟

من ماڵپەڕەکەم بە html دروستکردوە!

وه‌ڵام: بۆچی وێب فۆنت لە لایەن من ئیش ناکات؟

سڵاو بەڕێز،وەکو ئەم بابەتەت کردووە بەتەواوی؟https://www.webchin.org/Meko/viewtopic.php?id=34618بژین

وه‌ڵام: بۆچی وێب فۆنت لە لایەن من ئیش ناکات؟

بەڵێ بەڕێزم من وەک ئەوەم کردووە ئیشناکات!

بۆ نموونە،
<link rel="stylesheet" type="text/css" media="screen" href="https://fonts.googleapis.com/css?family=Source+Sans+Pro&amp;display=swap">

<style>
body {
font-family: 'SourceSansPro', sans-serif;
}
</style>

ئەگەر خۆت فۆنتێکی کوردیم بۆ دابنەی سوپاست دەکەم.

وه‌ڵام: بۆچی وێب فۆنت لە لایەن من ئیش ناکات؟

سڵاو بەڕێز،
ئایە لەلۆکاڵ ئیش دەکەی یان لەسەر هۆست؟
وکێشەکەت چییە و گەر لەسەر هۆست داتناوە بەستەرەکە دابنێ بزانین کێشەی چییە؟
جیا لەوە دڵنیابە لە ناوی فۆنتەکان کە دایان دەنێی و سەیری پەڕگەی css بکە بزانە چۆن ناو نراوە، ئەو نمونەی خۆت داتناوە ناوەکەیت هەڵە نوسیوە و دەبێ بەم شێوازە بینوسیت  Source Sans Pro چونکە خۆی واپێناسەکراوە، ولەهەندێ کاتدا پێویستە !important بنوسیت لەدوای ئەو مەرجانەی نوسیوتن.
بژیت.

وه‌ڵام: بۆچی وێب فۆنت لە لایەن من ئیش ناکات؟

زۆر سوپاس ئێستا کاری کرد لەلام