بابه‌ت: زیادکردنی فۆنتی کوردفۆنت بۆ وێب ئەپلیکەیشن

سڵاو
بەرنامەیەکم هەیە بە ئۆفلاین بەکاری دێنم بە بوتستراپ دروستکراوە. وێب ئەپلیکەیشن
ئایا دەکرێ فۆنتەکانی کوردفۆنت دابنێم بۆ نموونە nrt یان rudaw
ئەگەر دەکرێ شێوازی دانانی چۆن دەکرێ
سوپاس بۆ هاوکاریتان.

وه‌ڵام: زیادکردنی فۆنتی کوردفۆنت بۆ وێب ئەپلیکەیشن

به‌ڵێ ده‌توانی ئه‌وفۆنته‌ی ئه‌ته‌وێ به‌کاری بهێنی سه‌ره‌تا دایبه‌زێنه‌ به‌ شێوازی وێب فۆنت. پاشان بیخه‌ره‌ ناو بوخچه‌ی ( فۆڵده‌ری ) وێب
ئه‌پڵیکشنه‌که‌ت. ئێستا ده‌توانی له‌ ناو فایلی css بانگی بکه‌یت به‌م شێوازه‌

@font-face {
  font-family: "Rabar_004";
  src: url("Rabar_004.ttf") format("ttf"),
       url("Rabar_004.woff") format("woff");
}
body {
  font-family: 'Rabar_004';
}

وه‌ڵام: زیادکردنی فۆنتی کوردفۆنت بۆ وێب ئەپلیکەیشن

سڵاو لێرەوە دەتوانی هەردوو فۆنتی ناوبراو بە وێب فۆنت دابگری و شێوازی بەکارهێنانیشی ڕونکراوەتەوە، لەگەڵ داگرتنی وێب فۆنتەکە نمونەشی تیایە.
https://www.kurdfonts.com/ku/browse/nrt-tv-fonts
https://www.kurdfonts.com/ku/browse/rudaw-fonts