بابه‌ت: ئەپی مۆبایل بۆ وێب سایتی ۆردپرێس

سلاو <
جۆن ئەپلیکەیشنی مۆبایل  دروست بکام بۆ وێب سایت ( اندرۆید ، IOS((

وه‌ڵام: ئەپی مۆبایل بۆ وێب سایتی ۆردپرێس

سڵاو برای بەڕێز، چەندین ڕێگەی جیاواز و توڵئامڕازی جیاواز هەیە بۆ دروستکردنی ئەپی مۆبایل، بەتایبەت لەمڕۆدا توڵئامڕازێکی زۆربونیان هەیە کە جارێک کۆد دەنوسیت بۆ هەردوو سیستەمە کاردەکات (Android, IOS) کە ئەوەندەی ئاگاداربم لە ئێستادا بەربڵاوترینیان بریتییە لە فلەتەر کە لەلایەن گوگڵەوە پەرەی پێدەدرێت.
جا بە دوو شێواز دەتوانیت ئەپ دروست بکەیت بۆ ماڵپەڕێک کە بە وۆردپرێس داڕێژرابێت:-
- وێب ڤیو: کە ئەمە تەنها بەستەری ماڵپەڕەکە نیشاندەدەیەوە بەمەرجێک کە پێشوتر گونجێندرابێت لەگەڵ شاشەی ئامێرە جیاوازەکاندا (ڕیسپۆنسیڤ بێت)، کە ئەمەیان تا ڕادەیەک ئاسانە و زۆر ماڵپەڕی ئۆنلاینیش ئیشەکەت بۆ دەکەن لەوانە https://nativator.io/.

- نەیتیڤ ئەپ: ئەمەیان دروستکردنی قورستترە چونکە دووبارە هەموو ئەپەکە دیزاین دەکەیتەوە و بریتی نییە لە تەنها دانانەوەی بەستەرێک، ئەمەیان شارەزاییەکی باشی دەوێت لەو بوارەدا ئەگین ئاسان نابێت بۆت.
هەردوو شێواز باشی و چاکیان هەیە گەر بە کورتی بڵێم ئەوەی یەکەمیان تێچوی کەمترە و دروستکردنی خێراترە، لەبەرامبەردا جۆری دووەم کات و تێچوی زیاترە بەڵام خێراترە و بەکارهێنانی بۆ بەکارهێنەر ئاسانترە.

وه‌ڵام: ئەپی مۆبایل بۆ وێب سایتی ۆردپرێس

زۆر سوپاس بۆ زانیارەکانت کاک گۆڤار .

وه‌ڵام: ئەپی مۆبایل بۆ وێب سایتی ۆردپرێس

سڵاو ئه‌م کاته‌و باش ئه‌گه‌ر بۆ وۆردپرێس ئه‌تانه‌وێت، ده‌توانن ciyashop به‌کار بهێنن
له‌گه‌ڵ ڕێزدا💜