بابه‌ت: یارمەتی: تەنیا یەک کۆمپیتەر بتوانێت بچێتە ژورەوە

سڵاو
سیستەمێکم هەیە وێبسایتێک، کە چەند کەسێک بەکاری دەهێنن و هەر یەکە و هەژماری خۆیان هەیە.
چۆن بتوانم کە ئەو هەژمارانە دزەی پێنەکرێت بێجگە لە خاوەنی هەژمارەکە، واتە هیچ کۆمپیتەرێکی تر نەتوانێت داخڵی ئەو هەژمارە ببیت بێجگە لە خاوەنی هەژمارەکە؟ تەنها پێویستم بە کیەک Device هەیە کە بتانێت لەو لینکە بچیتە هەژماری خۆیەوە، نەک هەر Deviceێکی تر کە زانیاری ئەو هەژمارەیەیان هەیە؟
خاوەنی هەژمارەکە چەند ئۆفیسێکی هەیە، دەمەوێت تەنها لە یەک ئیفیس بتوانێت بچێتە ژورەوە.

بیرۆکەکەی خۆم:
تاکوو ئێستە بیرم بۆ ئەوە چووە کە IP هەموو لایەک بۆ ئەو URL ە بلۆک بکەم بێجگە لە IP کەسەکە خۆی، بەڵام ئایا لە کوردستانی باشور IP جوڵاوە یاخود جێگیرە؟ بەوە چارە دەبێت؟
یاخود هیچ ڕێگەیەک هەیە کە بتوانم ڕێگری لە هەموو جۆرە Device بگرم بێجگە لە خاوەنی هەژمارەکە؟

هەرگیز بە وشە قەڵەوەکان نابینە داهێنەر....
AMD Ryzen 7 2700X  \\\\\ ASUS GeForce GTX 1080 Gaming \\\\\ Gigabyte Aorus Gaming 5\\\\\ 2x8GB 3600MHz DDR4 CL18 \\\\\WD Black SSD 250GB M.2 PCIe 3000/1600MB

وه‌ڵام: یارمەتی: تەنیا یەک کۆمپیتەر بتوانێت بچێتە ژورەوە

سڵاو،
بۆ لە ڕێگەی وشەی تێپەڕبوون پانڵی چوونەژورەوە قفڵناکایت و زانیاری تێپەڕبوونەکە بەو کەسانە بدە کە خۆت مەبەستتە.
تەنها وەک فکرەیەک وەری بگرە.

وه‌ڵام: یارمەتی: تەنیا یەک کۆمپیتەر بتوانێت بچێتە ژورەوە

سوپاس بۆ وەڵام.
کێشەکە ئەوەیە ئەمەوێت تەنها یەک کەس بتوانێت بیکاتەوە لە یەک شوێنی مەبەست.
بە دانانی وشەی نهێنی کارەکە ناکرێت، ئەوکات وشە نهێنییەکە دەدەنە کەسێکی تر و لە شوێنێکی تر دەیکەنەوە

هەرگیز بە وشە قەڵەوەکان نابینە داهێنەر....
AMD Ryzen 7 2700X  \\\\\ ASUS GeForce GTX 1080 Gaming \\\\\ Gigabyte Aorus Gaming 5\\\\\ 2x8GB 3600MHz DDR4 CL18 \\\\\WD Black SSD 250GB M.2 PCIe 3000/1600MB

وه‌ڵام: یارمەتی: تەنیا یەک کۆمپیتەر بتوانێت بچێتە ژورەوە

سڵاو،
نازانم تا چەند ئەوە یارمەتی دەرت دە بێ. ئێمە لێرە کار لەسەر دیزاین کردنی تولێک دەکەین بۆ کۆمپانیا لە مەجالی کریپتۆ کۆکاردەکەن.
بەکارهێنەری توڵەکە هیچ پاسوۆردێکی نییە بەڵکوو لە جێگای ئەوە، google authenticator بە کار دەهێنیت واتا پاش ناو یان ئیمەیل نووسین
لە جێگای پاسوۆردەکەت ئەوە کۆدی google authenticator دەنووسی کە ئەویش چەند چرکە جارێک دەگۆڕێت. بەم ڕێگایە کەس ناتوانێت
بۆ هەمیشە داخڵی هەژمارەکەت بێ.
هیوادارم یارمەتی دەرت بێ

وه‌ڵام: یارمەتی: تەنیا یەک کۆمپیتەر بتوانێت بچێتە ژورەوە

سڵاو،
بابەتی ئای پی هەندێکیان داینامیکە هەڵە نەبم لەوانە ئای کیو، بۆیە پشت بەستن بە ئای پی ڕەنگە بژاردەیەکی باش نەبێت، بەتایبەت لێرە لە کوردستان کە هێڵەکان پچڕانیان هەیە بەبەردەوامی یان کەسەکە زیاد لەهێڵێکی هەبێت و بیگۆڕێت.
من بیرۆکەیەکم هەیە نازانم چەند لەگەڵ ئیشەکەی ئێوە گونجاو بێت، ئەویش بریتییە لەوە کە لەکاتی چونەژورەوەی ئەو ئەکاونتە زانیاری سێشنی ئەو کەسە لەداتابەیس بسڕیتەوە کە پێشوتر چۆتە ژورەوە، چۆن؟
بەنموونە من دەچمە ژورەوە لەجێگایەک سێشنی من دەبەستیەور بەو یوزەرە، دوای ئەوە کە من بمەوێ لە جێگایەکی تر بچمە ژورەوە ئەوا.لەجێگا کۆنەکە بمکاتە دەرەوە بە سڕینەوەی سێشنە کۆنەکانی ئەم یوزرەرە.
نازام تا چەند ئەوە هاوکاربێت بەڵام ڕێگری دەکات لەوەی لەهەمان کاتدا بەکاری بهێنن، یان هەموو کاتێک دەیانکاتە دەرەوە و دەبێ بچنە ژورەوە.

گەر ئەوەش هاوکارنەبێت دەبێت شتێکی دوبارەنەبوەوە (یونیک) لەو کەسانەت لابێ تا بیپشنکی ئای پی یەکێکە لە بژاردەکان بەڵام وە دیارە ئەو کێشەیە دروست دەکات، خۆ ئەگەر بتوانیت توڵێک شتێک ئامادەبکەی ئای پی کەسەکە نوێ بکەیتەوە هەموو کاتێک لە سێرڤەرەکەت ئەوە ڕێی تێدەچێ، بەس دیارە پڕۆسەکە ئاڵۆزە.

وه‌ڵام: یارمەتی: تەنیا یەک کۆمپیتەر بتوانێت بچێتە ژورەوە

زۆر سوپاس بۆ وەڵامەکان، بەڵام تاکوو ئێستە هیچ لە وەڵامەکان کارەکەم ئەنجام نادەن.

ئێستە تاکە ڕێگە کە هەمە تا ئێستە لەجیاتی وەبسایت، پڕۆگرامێک بۆ داتابەیسەکەم دروست بکەم کە تەنها لە یەک کۆمپیتەر داڵی بکەم بۆ ئەو کەسەی کە بەکاری دەهێنێت.
من دەمەوێت تەنها یەک کەس لە یەک کۆمپیتەر بتوانێت ئەو سیستەمەی من بەکاربهێنێت

هەرگیز بە وشە قەڵەوەکان نابینە داهێنەر....
AMD Ryzen 7 2700X  \\\\\ ASUS GeForce GTX 1080 Gaming \\\\\ Gigabyte Aorus Gaming 5\\\\\ 2x8GB 3600MHz DDR4 CL18 \\\\\WD Black SSD 250GB M.2 PCIe 3000/1600MB

وه‌ڵام: یارمەتی: تەنیا یەک کۆمپیتەر بتوانێت بچێتە ژورەوە

براده‌رێكم بۆ شوێنێك وا دروستی كرد ، هه‌ر یه‌كه‌ و ناو و پاسۆردی خۆیان هه‌بوو ، پاش ئه‌وه‌ی كه‌ داخل ئه‌بوونه‌ ناو سیسته‌مه‌كه‌ ، راسته‌وخۆ ناو و پاسۆردیان له‌ سیسته‌م ئه‌سڕایه‌وه‌ ، تا ئه‌گه‌ر كه‌سێكی تر بیویستایه‌ داخڵ ببێت قبولی نه‌ ئه‌كرده‌وه‌ ئه‌وكات پێویست بوو له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وێب سایته‌كه‌وه‌ جارێكی تر هه‌ژمارێكی تری بۆ دروست بكرایه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت دووباره‌ داخل ببێته‌وه‌

وه‌ڵام: یارمەتی: تەنیا یەک کۆمپیتەر بتوانێت بچێتە ژورەوە

PeSHaWa نووسی:

زۆر سوپاس بۆ وەڵامەکان، بەڵام تاکوو ئێستە هیچ لە وەڵامەکان کارەکەم ئەنجام نادەن.

ئێستە تاکە ڕێگە کە هەمە تا ئێستە لەجیاتی وەبسایت، پڕۆگرامێک بۆ داتابەیسەکەم دروست بکەم کە تەنها لە یەک کۆمپیتەر داڵی بکەم بۆ ئەو کەسەی کە بەکاری دەهێنێت.
من دەمەوێت تەنها یەک کەس لە یەک کۆمپیتەر بتوانێت ئەو سیستەمەی من بەکاربهێنێت

برام شتێکی تر هەیە نازانم ئایە سودی هەبێ یان نا بەڵام لەچەندین جێگەی تر بینیومە، دەتوانیت پشت ببەستی بە ئای پی، وە بۆ بابەتی ئای پی داینامیک دەتوانی توڵێکی بچوک بەکاربهێنیت کە ئایپیەکە نوێ بکاتەوە هەموو چەند خولەک جارێک.
نموونە OpenDNS پشت بەوە دەبەستن، هیوادارم سودی هەبێت بۆتۆش.