بابه‌ت: چۆن فۆڕمێکی booking دابنێم بۆ travel و گەشتی ئاسمانی تەیارە؟

سڵاو بەڕێزان،

چۆن بتوانم فۆڕمێکی گەشتکردن بۆ هەموو یهان دابنێم تەنها فۆڕمێکی سادە وەکوو ئەم نموونەیەی جوارەوە؟ ئایا بە هتمل ئەکرێت یاخود تەنها وۆردپرێس و پهپ ؟

کێشە نیە کە فۆڕمەکە تکتەکان بکڕێت تەنها زانیاریەکانی بگات بۆ ئیمایڵێک پەیجێکی سادە.

https://www.jetradar.com/

وه‌ڵام: چۆن فۆڕمێکی booking دابنێم بۆ travel و گەشتی ئاسمانی تەیارە؟

سڵاو برای بەڕێز،
دروستکردنی فۆڕمێکی لەم شێوازە ڕەنگە شتێکی قورس و ئاڵۆز نەبێت، وەک ڕوکار ئەویش بریتی دەبێت لە دانانی فۆڕمێک لە لیستی شارە سەرەکیەکان کە فڕۆکەخانەیان تێدایە وە ڕێکەوتەکان و ژمارەی سەردانکاران، بەڵام دوای ئەوەی کە گەڕانەکە ئەنجامدرا تۆ دەبێت بەبێ گومانی پشت بە سایتێکی تر ببەستی و لەپەڕەیەکی نوێ بەنموونە SkyScanner بۆ کەسەکە بکەیتەوە، گەر مەبەستتە گەشتەکانتی نیشان بدەیت، یاخود گەر جێگایەک هەبێت بتوانیت زانیاری گەشتەکانی لێوەربگریت.
سەبارەت بەوەی کە بە وۆردپرێس دەکرێت، بەڵێ وەک ڕوکار و فۆڕمەکە ڕەنگبێ شتی ئامادە هەبێت، یاخود دابڕێژرێت بەبێ وۆردپرێس.
لەهەردوو حاڵەتەکە تۆ دەبێ پشت بە زانیاری و داتای جێگایەکی تر ببەستیت.