بابه‌ت: فۆنتی کوردیم بۆ ڕووکاری وۆرد پرێسەکەم زیاد کردووە بەڵام کار ناکات

سڵاو هاوڕییان فامیلی فۆنتە کوردییەکانی وێب چەینم بە پڵەگین زیاد کردووە بۆ ڕووکارەکەم بەڵام کار ناکات هۆکار چییە ؟

سوپاس بۆ هاوکارییت

وه‌ڵام: فۆنتی کوردیم بۆ ڕووکاری وۆرد پرێسەکەم زیاد کردووە بەڵام کار ناکات

سڵاو،
ڕونکردنەوەی زیاتر بدەیت و کامە فۆنت؟ و کێشەی چییە و چ پێوەکراوێک بەکار دەبەیت؟

وه‌ڵام: فۆنتی کوردیم بۆ ڕووکاری وۆرد پرێسەکەم زیاد کردووە بەڵام کار ناکات

فۆنتەکانی WebChin بۆ ڕووکارێکی ئامادەکراوم زیاد کرد بە شیوازی Plugin کە لە Wordpress دانراوە فۆنتەکان ئەتوانم هەڵبژێرم لە بەشی دەسکاری کردنی بابەتەکان ئەو بابەتانەی کە نوسینیان تێدایە بەڵام کاتێک فۆنتەکە هەڵدەبژێرم ئەوا کار ناکات واتا فۆنتەکە ناگۆڕیت بۆ سەر ئەو فۆنتەی هەڵمبژاردووە

وه‌ڵام: فۆنتی کوردیم بۆ ڕووکاری وۆرد پرێسەکەم زیاد کردووە بەڵام کار ناکات

گەر پێوەکراوی کۆنی وێبچن بەکاردەهێنیت لە وۆردپرێس ئەوا ئەو پێوەکراوە چی تر کار ناکات لەبەر ئەوەی سێرڤەرەکانی وێب فۆنت وەستاون، بۆ جێگرەوەی ئەوە دەتوانیت سود لەم ڤیدیۆیە وەربگریت.
https://www.webchin.org/Meko/viewtopic.php?id=34618

Govar Jabar نووسی:

دەستەکانت خۆش چارەسەر بوو

وه‌ڵام: فۆنتی کوردیم بۆ ڕووکاری وۆرد پرێسەکەم زیاد کردووە بەڵام کار ناکات

سڵاو کات باش ده‌توانن ئه‌م پێوه‌کراوه به‌کاربێنن: https://berhemwp.com/product/zmanok-font/