بابه‌ت: وەرگێڕانی نووسین بۆ زمانی دیکە لەڕێی PHP

لەو چەند ڕۆژەدا پێویستم بە وەرگێرانی نووسین بوو لە کاتی دروستکردنی یەکێک لە پرۆژەکانم، هەڵبەتە گووگڵ ترانسلیەت بە شێوازی API بەردەستی کردووە بەڵام بە خۆڕایی نیە. بە کەڵک وەرگرتن لە وێبسایتی فەرمی گووگڵ ترانسلەیت. توانیم پاکێجێک بۆ PHP بنووسم بۆ وەرگێرن. لە ئێستا دا پاکێجەکە تەنیا پشتگیری گووگل ترانسلەیت دەکا، هەوڵ دەدەم لە داهاتوو ئەگەر توانرا وەرگێری مایکرۆسۆفتیشی بۆ زیاد بکەم.

گووگل ترانسلەیت لە پشتگیری لەو زمانانەی خوارەوە دەکات.
https://cloud.google.com/translate/docs/languages



دابەزاندن


بۆ دابەزاندن پێویستە لە ڕێی Composer دایبەزێنی.. ئەگەر زانیاریت لەسەر Composer نیە لێرە ڕوونم کردۆتەوە.

composer require thejano/text-translator


بەکارهێنان


بۆ بەکارهێنان پێویستە بانگی کلاسی GoogleTranslator بکەی لەڕیی Namespace کلاسەکەوە، نموونەیەکی بەکارهێنان:

<?php

require_once __DIR__.'/vendor/autoload.php';

use TheJano\TextTranslator\GoogleTranslator;

$text = 'Hello World';

$translator = new GoogleTranslator();

$translated =  $translator->translate($text,'ckb'); // کۆدی ckb بۆ زمانی کوردیە 

echo $translated; // Prints سڵاو جیهان


یاخود دەتوانی بەشێوازێکی ستاتیک بانگی بکەی

GoogleTranslator::translate($text,'ckb'); 

کلاسی GoogleTranslator بە شێوازی بنەڕەتی زمانی ئینگلیزی وەک زمانی وەرگێران داناوە، هەروەها دەتوانیت زمانی وەرگێڕان و زمانی وەرگێدرا بگۆڕیت لەڕێی گۆڕینی نرخەکانیان لە کلاسەکە. نرخە بنەڕەتیکان کە لە کلاسی GoogleTranslator دامناون بریتین لە:

new GoogleTranslator(string $sourceLanguage = 'en', string $targetLanguage = '')


دەتوانرێت میتۆدی translate بە شێوەیەکی ستاتیک یان نا ستاتیک بانگ بکرێت، و سێ پارامێتەر قبوڵ دەکات، کە بریتین لە:

public function _translate(string $text, string $targetLanguage = '', string $sourceLanguage = ''): string;

زانیاری زۆرترم نووسیەوە لەسەر پاکێجەکە لە GitHub
https://github.com/thejano/text-translator

“Be sick of ur sickness! ”  ― Arash Dibazar-

وه‌ڵام: وەرگێڕانی نووسین بۆ زمانی دیکە لەڕێی PHP

خەرمان بەرەکەت 😁

وه‌ڵام: وەرگێڕانی نووسین بۆ زمانی دیکە لەڕێی PHP

دەستت خۆش بێت دکتۆر ...