بابه‌ت: وێنه‌ له‌ پێگه‌که‌مدا!

ئێستا بیر له‌چی ده‌که‌یته‌وه‌؟

چۆری وێنه‌کان:

له‌ پێگه‌که‌دا ده‌توانی سه‌رجه‌م جۆره‌ وێنه‌کان به‌کار به‌ریت بۆ نموونه‌ : jpg, gif, و png
ئه‌و جۆره‌ وێنانی که‌ کاری گرافیکی به‌کار ده‌برێت ناتوانی به‌کاری به‌ریت له‌ پێگه‌که‌دات بۆ نموونه‌: bmp، dib, psd. ئه‌م جۆرانه‌ ده‌بێت به‌ جۆرێک پاشه‌که‌وت بکرێن وه‌ک باسمان لێکرد له‌ سه‌ره‌تادا!

ڕێکخستنی وێنه‌کان پێش بڵاو کردنه‌وه‌ی:
له‌ یادی مه‌که و هه‌میشه‌ وێه‌کان ڕێکبخه‌ پێش بڵاو کردنه‌وه‌یان!
چۆن ڕێکیان بخه‌م؟
و) ده‌بێت تۆ پڕۆگرامێکی ئاسان به‌کار ببه‌یت بۆ چاک کردن و ڕێکخستنی وێنه‌کان به‌م شێوه‌یه‌ خواره‌وه‌:

1) وێنه‌کان له‌ شێوازی گه‌وره‌وه‌ بهێنه‌ خواره‌وه‌ بۆ ئه‌و شێوه‌هاتی تۆ بیرت لێکردۆته‌وه‌ (pixsel).
2) وێنه‌که‌ت به‌شێوه‌یک ڕێک بخه‌که‌ به‌ (bytes) بیهێنی ته‌ واره‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ی میوانی ماڵپه‌ڕ به‌شێوه‌یه‌کی جوان و په‌له‌ بکرێته‌وه‌. ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر شانی تۆیه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ وێنه‌که‌ و گرافیکی وێنه‌که‌ به‌شێوه‌ک به‌لانسێر بکه‌یت له‌ نێوانیاندا، که‌ ئه‌مه‌ش کارێکی ئاسان نیه‌!.

تکایه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ک بیر له‌ HTML مه‌که‌ره‌وه‌ بۆ بچووک کردنه‌وه‌ی وێنه‌کانت... چونکه‌ وێنه‌کان له‌ شێوه‌ی گرافیکی تێکده‌چن و وه‌ به‌شێوه‌ی bytes هه‌ر هه‌مان هاوشێوه‌یه‌!

چۆن وێنه‌ له‌ پێگه‌که‌م دابنێم؟
گه‌رچی ئه‌مه‌ ڕێگای زۆره‌ به‌ڵام ئێمه‌ چه‌ند ڕێگایه‌کئ ئاسان و ساکار ڕوونده‌که‌ینه‌وه‌!

بۆ نموونه‌ ئێستا ده‌مانه‌وێت وێنه‌یه‌ک به‌رز بکینه‌وه‌ بۆ به‌شی سه‌ره‌تا یان هه‌واڵ.
ماڵپه‌ڕه‌که‌ت بکه‌ره‌وه‌: بچۆ بۆ کۆنتڕۆڵ پانێل دواتر بچۆ بۆ وێنه‌کانی ناو ماڵپه‌ڕ دواتر  وێنه‌کانی به‌شی هه‌واڵ هه‌ڵبژێره‌ و وێنه‌که‌ت له‌ویادا به‌رز بکه‌ره‌وه‌. دواتر له‌ کاتی بابه‌ی نوسیندا وێنه‌که‌ت ده‌بینیت و هه‌ڵبژێره‌!.

گه‌ر ویسم چه‌ند وێنه‌یه‌ک به‌ یه‌ک جار به‌رز بکه‌مه‌وه‌؟
ئه‌مه‌ش ڕێگای خۆی هه‌یه‌:
گه‌ر ویستت چه‌ند وێنه‌یه‌ک به‌ یه‌ک جار به‌رز بکه‌یته‌وه‌ لێره‌دا ده‌توانیت پڕۆگرامێکی FTP به‌کار ببه‌یت.
بۆ نموونه‌:
ئێستا ده‌مه‌وێت چه‌ند وێنه‌یه‌ک به‌رز بکینه‌وه‌ بۆ به‌شی پرسیار و وه‌ڵام یان FAQ.
پڕۆگرامی FTP بکه‌ره‌وه‌ وه‌ بوخچه‌ی images بکه‌ره‌وه‌ وه‌  articles/ بکه‌ره‌وه‌ و سه‌رخه‌م وێنه‌کانت له‌ویادا به‌رز بکه‌ره‌وو، کاتێک تۆ بابه‌ته‌ک ده‌نوسیت وێنه‌کانیش ئاماده‌ن!.

گێومان بۆ به‌شه‌کانی تریش هه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ ده‌یکه‌ت، به‌ڵه‌م هه‌ر به‌شه‌و بوخچه‌ی خۆی.

تــــــه‌واو چاوه‌ڕوانی به‌شه‌کانی تریش بنن.
هه‌ربژین:cool:

خۆت لێ نه‌گۆڕێ گه‌ر بوویته‌ گه‌وره‌!
مه‌شهوره‌ دنیا به‌ پێچ و ده‌وره‌