بابه‌ت: دامه‌زراندنی جومله‌

سڵاو به‌ڕێزان ئه‌م کاته‌ته‌ن باش.
من ده‌مهه‌وێ ماڵپه‌ڕێك به‌ جومله‌ دابمه‌زرێنم و خۆم فیر بکه‌م،  و له‌ وانه‌کانی که‌ کاك کامه‌ران له‌ ماڵپه‌ڕه‌که‌ی دایناوه‌ سود  وه‌رده‌گرم. وه‌ ده‌ست خۆشی لێ ده‌که‌م.
من پرسیارێکم هه‌یه‌ ئایا بۆ دابه‌زاندنی جۆمله‌ ده‌بێ هه‌موو ئه‌و فایلانه‌ دابگرم که‌ له‌م وێنه‌ی خواره‌وه‌ دیاره‌?
ئه‌گر هه‌موان دابه‌گرن ده‌بێت پێش ناردنیان بۆ سه‌ر سێرڤه‌ر هه‌موویان له‌ ناو زیپ و راره‌کان ده‌ربێنم?
هیوادارم که‌ وڵامم بده‌نه‌وه‌ و سوپاستان ده‌که‌م و ماڵتان ئاوا.
ڕێزو خۆشه‌ویستیم قبوڵ بفه‌رموون.

http://img92.imageshack.us/img92/8435/222ba9.gif

وه‌ڵام: دامه‌زراندنی جومله‌

سڵاو کاک ئارام . نه‌خێر پێویست به‌ دابه‌زاندنی هه‌موو ئه‌و فایلانه‌ ناکات ، به‌ تایبه‌ت ئه‌وه‌ی که‌ من ئه‌یانبینم له‌ وێنه‌که‌دا فایلی گۆڕینی وه‌شانه‌کانی پێشتری جوومله‌یه‌ بۆ نوێنترینیان که‌ وه‌شانی 1.010 یه‌ ...تۆ ته‌نها فایلی 1.0.10 دابه‌زێنه‌ ، ئه‌گه‌ر ئاره‌زووش ئه‌که‌یت ئه‌وا ئه‌توانیت له‌ ماڵپه‌ڕه‌که‌ ته‌واوی فایله‌که‌ دابه‌زێنه‌ که‌ نه‌ک ته‌نها فایلی زمانه‌که‌یه‌ به‌ڵکو به‌شێکی زۆری به‌شی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیشم کردووه‌ به‌ کوردی و ئاسانکاری زۆری تیایه‌ . پاش دابه‌زاندنی ئه‌کرێت له‌ وانه‌کانه‌وه‌ ده‌ست پێ بکه‌یت و ئه‌گه‌ر کێشه‌ت هاته‌ ڕێ ئه‌وا هه‌موو بۆ کوردان له‌ خزمه‌تتدایه‌ .

وه‌ڵام: دامه‌زراندنی جومله‌

سڵاو.
زۆر سوپاس کاك کامه‌ران بۆ وڵامه‌که‌ت،  من پڕۆگرامه‌که‌م دابه‌زاند و ویستم به‌ به‌رنامه‌ی ftp بینێرم بۆ سه‌ر سێرڤه‌ره‌که‌ به‌ڵام ته‌نیا بوخچه‌ی Images ده‌چێت جار جار له‌ خواره‌وه‌  error م ده‌داتی. وه‌ك له‌ وێنه‌که‌دا دیاره‌. ئایا ده‌بێت خۆم لاپه‌ڕه‌ی index سه‌ره‌کی چاك بکه‌م یان ده‌بێت ته‌نیا ئه‌و فایلانه‌ی جومله‌ بێت، له‌ یه‌که‌م هه‌نگاودا.
له‌ گه‌ڵ ڕێزم....

http://img216.imageshack.us/img216/687/44444tp4.gif

وه‌ڵام: دامه‌زراندنی جومله‌

سلاو کاک ئارام ...ئایا سێرڤه‌ره‌که‌تان پاڵپشتی جوومله‌ ئه‌کات . له‌ڕاسیتدا دامه‌زراندنی جوومله‌ بۆ زۆربه‌ی ئه‌و ماڵپه‌ڕانه‌ی که‌ خۆڕایین ده‌ست نادات . هه‌روه‌ها  له‌ لایکۆس ( که‌ ئه‌ویش خۆرایی‌یه‌ ) هه‌وڵم له‌گه‌ڵ دا به‌ڵام پاڵپشتی نه‌کرد.

وه‌ڵام: دامه‌زراندنی جومله‌

سڵاو
سوپاس کاك کامه‌ران بۆ وڵامه‌که‌ت من ماڵپه‌ڕه‌که‌م له‌ سێرڤه‌ری www.3000mb.com کردۆته‌وه‌ و ئه‌وه‌ی ڕاستی بی نازانم پیشتوانی لی ده‌کات یان نا.
زۆر سوپاس.

وه‌ڵام: دامه‌زراندنی جومله‌

سڵاو
سوپاس کاك کامه‌ران بۆ وڵامه‌که‌ت من ماڵپه‌ڕه‌که‌م له‌ سێرڤه‌ری www.3000mb.com کردۆته‌وه‌ و ئه‌وه‌ی ڕاستی بی نازانم پیشتوانی لی ده‌کات یان نا.
زۆر سوپاس.

وه‌ڵام: دامه‌زراندنی جومله‌

به‌ڵێ ده‌یكات به‌قسه‌ی خۆیان smile

3 Gb (3000 MB)  Transfer
3 Gb (3000 MB) Storage

PHP/MySql Support!

Hit Tracking (3GN.BE)

1-Click Install Forum

Pagebuilder/HTML editor

Username.3000mb.com

FTP or file manager

Instant Activation

Adv Web Control Panel

بژین

وه‌ڵام: دامه‌زراندنی جومله‌

زۆر سوپاس کاکه‌ سیا گیان بۆ وڵامه‌که‌ت.
به‌ڵام من کاتێك که‌ ده‌مهه‌وێ به‌ FTP فایله‌کان  بنێرمه‌ سه‌ر سرڤێر دوای 3 کاته‌ژمێر error  م ده‌داتێ، هه‌ر وه‌ك له‌ وێنه‌که‌دا دیاره‌.
له‌ گه‌ڵ ڕێزم بۆ جه‌نابت.
http://img456.imageshack.us/img456/5959/11bv3.gif

وه‌ڵام: دامه‌زراندنی جومله‌

فتپ له‌به‌ر سكیوریتی قه‌ت ناتوانێت به‌ سله‌نت بمێنێته‌وه‌ ٣ كاتژمێر، تۆ ته‌نها ٣ بۆ ٥ خوله‌كت ده‌وێت تا په‌ڕه‌كان هه‌مووی ده‌خه‌یته‌ سه‌ر ڕاژه‌كار.


بژین

وه‌ڵام: دامه‌زراندنی جومله‌

به‌ خوا کاک سیا منیش ئه‌وه‌ شێت ده‌بم به‌ ده‌ستێوه‌، سه‌رم سوڕماوه‌ ئێستاش ئه‌وه‌ هه‌ر خه‌ریکه‌ ئیش ده‌کات و نیوه‌ی فایله‌کان نه‌رۆیشتون.
سوپاس

وه‌ڵام: دامه‌زراندنی جومله‌

کاک ئارام هێواش هێواش فایله‌کا‌ن بنێره‌ بێ کێشه‌ ئه‌بێت هه‌موی به‌یه‌که‌وه‌ مه‌نێره‌ ،

وه‌ڵام: دامه‌زراندنی جومله‌

سوپاس کاك لێوژه‌ی،
ئه‌وه‌ش تاقی ده‌که‌مه‌وه‌.

وه‌ڵام: دامه‌زراندنی جومله‌

سڵاو کاک سیاو کاک لێوژه‌ی به‌ڕێزان به‌ خۆشێوه‌ توانیم هه‌موو فایله‌کان بنێرم. به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ کاتێك که‌ ده‌چمه‌ سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی ماڵپه‌ڕه‌که‌ هیچ نیشان نادات .
وه‌ کاتێك ده‌مهه‌وێ دوباره‌ فایله‌کان له‌ فتپ بنێرم ئه‌م په‌یامه‌م ده‌داتێ ئایا ده‌بی کام دۆگمه‌ کلیک بکرم؟
له‌ گه‌ڵ ڕێزم.
http://img141.imageshack.us/img141/5376/6666am0.gif

وه‌ڵام: دامه‌زراندنی جومله‌

slaw kak aram , am katat bash
index i joomla php aya nak  html . pe dachet ti file i inde.html fre nadabet
pash uploadkrdni fileakani joomla abet hawl bdai ka file ek ba nawi index.html fre bdait .
serkewtu bit

وه‌ڵام: دامه‌زراندنی جومله‌

ده‌بێت ته‌نها یه‌ك فایل هه‌بێت به‌ناوی index له‌ بنكه‌ی وێبگه‌كه‌دا.
ته‌نها ئه‌وه‌ی جوومله‌ بهێڵه‌ره‌وه‌ كه‌ index.php ـیه. ئه‌وه‌ی خۆت بسڕه‌وه‌.

دۆت کۆرد / http://www.dotkurd.org

وه‌ڵام: دامه‌زراندنی جومله‌

سڵاو کاك ئاراس و کاك کامه‌ران.
من ته‌نیا فایله‌کانی جومله‌م  ناردۆته‌ سه‌ر سێرڤه‌ر. من هیچ فایل یا شتێکی ترم له‌ گه‌ڵیان نه‌ناردووه‌.
سوپاس

وه‌ڵام: دامه‌زراندنی جومله‌

ئه‌و دیالۆگه‌ پێت ده‌ڵێت فایلێك هه‌یه‌ دووباره‌یه‌، تۆ هه‌وڵ ئه‌ده‌یت فایلێك upload كبه‌یت كه‌ به‌هه‌مان ناو هه‌یه‌.
جا یه‌كێكیان به‌پێی ڕێكه‌وته‌كه‌ كۆنتره‌ له‌وی تریان..
گه‌ر تۆ مه‌به‌سته‌ ئه‌وه‌ی upload ده‌بێت بمێنێت ئه‌وا  overwrite كرته‌ بكه‌. گه‌رنا skip

دۆت کۆرد / http://www.dotkurd.org

وه‌ڵام: دامه‌زراندنی جومله‌

ده‌ست خۆش کاك ئاراس بۆوڵامه‌که‌ت.
به‌ خوا هه‌ر ڕێگایه‌کی ده‌مزانی تاقیم کرده‌وه‌، به‌ڵام سه‌رکه‌وتوو نابم. و له‌ سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌که‌ هیچ نیشان نادات.
زۆر حه‌ز ده‌که‌م که‌ ماڵپه‌ڕێك به‌ جوومله‌ چاك بکه‌م به‌ڵام، وادیاره‌ سه‌ر ناگرێت.
له‌ گه‌ڵ ڕێزم.

وه‌ڵام: دامه‌زراندنی جومله‌

وازوو چۆن كۆڵ ئه‌ده‌ی؟
ئیراده‌ت ده‌بێت هه‌بێت
هیچ كێشه‌یه‌ك نی‌یه‌ سه‌رله‌نوێ به‌پێی نوسراوه‌كان بڕۆره‌وه‌ له‌سه‌ره‌تاوه‌ ده‌ستپێبكه‌ره‌وه‌.:)
بوخچه‌یه‌ك بكه‌وه‌ بۆ نمونه‌ به‌ناویjoواتا ئه‌مه‌ به‌سته‌ره‌كه‌ی ده‌بێت

http://aram.3000mb.com/jo/

هه‌موو په‌ڕه‌كان بخره‌ ئه‌وێ هه‌نگاو به‌هه‌نگاو دوای ئه‌وه‌ به‌سته‌ر و په‌ڕه‌كان چۆن ئاماژه‌ی پێدراوه‌ ئه‌وها ده‌بێت بڕۆیت.

سه‌ركه‌وتووئه‌بیت

وه‌ڵام: دامه‌زراندنی جومله‌

زۆر سوپاس کاک سیا.
ئه‌وه‌ی ڕاستی بێ کۆڵ ناده‌م تاکوو سه‌رکه‌وتوو وه‌ده‌ست نهێنم هههههههه. 
باوه‌ر بکه‌ 4 جار سه‌ر له‌ نوێ ئه‌م کاره‌م کردووه‌ که‌ جه‌نابت ده‌ڵێت، به‌ڵام من دودلم له‌ ئه‌وه‌ی که‌ فایله‌کانی جومله‌م به‌ ته‌واوی دانه‌به‌زاندبێ. وێنه‌یه‌ک له‌ فایله‌کان داده‌نێم بزانه‌ ته‌واون.
زۆر سوپاس .
http://img76.imageshack.us/img76/2796/aram23ze3.gif