بابه‌ت: هه‌له‌یه‌ک له‌ مه‌کۆی all4kurds

سلاو
هه‌روه‌ک و خۆتان له‌ یاسای مه‌کۆدا نوسیوتانه‌
:::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::
پله‌ی ئه‌ندام پاش هه‌بوونی 50 به‌شداری ده‌برێته‌ سه‌ره‌وه‌، واته‌ گه‌ر ئه‌ندام ئه‌ندامێكی ئاسایی بێت، پاش 50 به‌شداری به‌ شێوه‌ی خۆكار ده‌بێته‌ ئه‌ندامی چالاك و پاشان پله‌ی سه‌ره‌وه‌ تر، وه‌ك ئه‌ندامی نموونه‌یی و چاوه‌دێری مه‌كۆكان.
::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::
جا من ئێستا زیاتر له‌ 50 به‌شداریم هه‌یه‌ به‌لام نه‌بوومه‌ته‌ ئه‌ندامی چالاک وه‌ ئه‌م هه‌له‌یه‌ش له‌ به‌شی کۆنترۆل په‌نالی مه‌کۆکه‌دا چاک ئه‌کرێت >>>
* سه‌ره‌تا پێویسته‌ له‌ به‌شی کۆنترۆل په‌نال ی مه‌کۆکه‌ بچنه‌ به‌شی User groups >>>
* ئینجا له‌وێ ئه‌ندامی چالاک زیاد بکه‌ن له‌گه‌ل ئه‌ندامی نموونه‌یی >>>
* دوای ئه‌وه‌ برۆنه‌ به‌شی Ranks هه‌ر له‌ کۆنترۆل په‌نالی مه‌کۆکه‌ >>>
* دوای ئه‌وه‌ له‌ وێش ئه‌ندامی چالاک زیاد بکه‌ن له‌گه‌ل ئه‌ندامی نموونه‌یی >>>

تێبینی// Rank title -- جۆری ئه‌ندامه‌که‌ بنووسن بۆ نموونه‌ بنووسن ئه‌ندامی چالاک
           Minimum posts -- ژماره‌ی به‌شداریه‌کانی دابنێن بۆ نموونه‌ ژماره‌ 50 بنووسن بۆ ئه‌وه‌ی ژماره‌ی په‌یامه‌کانی له‌ 50            په‌یام زیاتر بوو ببێته‌ ئه‌ندامی چالاک \\

* وه‌ دوای ئه‌وه‌ برۆنه‌ Options >>>
* له‌وێش User ranks راسته‌که‌ له‌سه‌ر no بوو ئه‌وا ئێوه‌ بیخه‌نه‌ سه‌ر yas >>>>
* کۆتایی

هیوادارم سوودی لێ ببینن .

وێبچین : به‌ره‌و وێبێکی باشتر

وه‌ڵام: هه‌له‌یه‌ک له‌ مه‌کۆی all4kurds

ئه‌گه‌ر که‌چه‌ڵ ده‌رمانی ده‌ستبکه‌وتایه‌، یه‌که‌م جار ده‌رمانی سه‌ری خۆی ده‌کرد.!!!!


سوپاس بۆ ئامۆژگاریه‌کانت

وه‌ڵام: هه‌له‌یه‌ک له‌ مه‌کۆی all4kurds

سووپاس،
به‌ڵام تا ئێستا خۆمان ئه‌وه‌مان چالاك نه‌كردووه‌، گرنگ نیه‌ ئه‌ندام چالاكی زۆر بێت، گرنگ ئه‌وه‌یه‌ چالاكیه‌كان به‌ نرخ و مایه‌ی گرنگی پێدان بێت.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: هه‌له‌یه‌ک له‌ مه‌کۆی all4kurds

قسه‌که‌ت زۆر جوانه‌ کاکه‌ ئاسۆ ئه‌زانم مه‌به‌ستت چیه‌ ئه‌ی باشه‌ یه‌کێکی وه‌ک و تۆو کاکه‌ سیا خۆ چالاکیه‌کانیان چاکه‌ جا هه‌ر که‌سێکی تریش بێت به‌هه‌ر حال من ته‌نیا مه‌به‌ستم ئه‌وه‌ بوو که‌ مه‌کۆکه‌ هه‌له‌ی تیا نه‌مێنێت وه‌ ئه‌گه‌ر زانیاریتان له‌و باره‌یه‌وه‌ نه‌بێت پێتان رابگه‌یه‌نم .

دوباره‌ زۆر سوپاس

وێبچین : به‌ره‌و وێبێکی باشتر

وه‌ڵام: هه‌له‌یه‌ک له‌ مه‌کۆی all4kurds

سووپاس، به‌ڵام گه‌ر وای لێبكه‌ین ئێستا ئه‌وا مه‌كۆكان پڕ ده‌بن له‌ زانیاری و په‌یامی بێ نرخ، ئه‌وه‌ش سه‌ره‌تایه‌كی باش نیه‌ بۆ كار.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com