بابه‌ت: کێشه‌یه‌ک له‌ دابه‌زاندنی جوومله‌

زۆر سوپاست ده‌که‌م :
من پێویستم به‌ وه‌ڵامه‌ ده‌ستم بکه‌وێت هێشتا مه‌کۆم دانه‌مه‌زراندوه‌ بۆیه‌ داوای هاوکاری به‌رێزتانم کرد کاتێک ده‌مه‌وێت جوومله‌ دابمه‌زرێنم له‌ ستێپی یه‌که‌مدا کاتێک :
هۆست نه‌یم : localhost  ده‌نووسم
له‌ خانه‌ی : My sql User neme  دا ئه‌و ناوه‌ ده‌نووسم که‌ له‌ کاتی درووست کردنی داتا به‌یس له‌ کۆنترۆڵ پانێڵدا نووسیوومه‌ بۆ نموونه‌ : aramhalabjay
له‌خانه‌ی : Mysql Password : هه‌مان شێوه‌ ئه‌و پاسؤرده‌ ده‌نووسم که‌ له‌ کۆنترۆڵ پانێلی سایته‌که‌م بۆ درووست کهردنی داتا به‌یسه‌که‌ نووسیومه‌
له‌خانه‌ی : Mysql database Name  دا ناوی داتا به‌یسه‌کا ده‌نووسم که‌ به‌م شێوه‌یه‌ ده‌رده‌چێت بۆ نموونه‌ ( arintv_news ) پاش ئه‌وه‌ی کرته‌ له‌سه‌ر بۆتۆنی (Next) ده‌که‌م له‌دوای دڵنیا بوونم له‌ ڕاستی پڕکردنه‌وه‌م که‌ کرته‌ له‌ (Ok) ده‌که‌م له‌ دایه‌لۆک بۆکسه‌ی بۆم ده‌کرێته‌وه‌ پاشان ئه‌م مه‌سجه‌م نیشان ده‌دات :
the password and userneme provided are incorrect
جا نازانم کيشه‌ چییه‌ و چۆن چاره‌سه‌ر ده‌کرێت زۆر مام نوونم بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌تان

وه‌ڵام: کێشه‌یه‌ک له‌ دابه‌زاندنی جوومله‌

ناو له‌گه‌ڵ وشه‌ی تێپه‌ڕبوون هه‌ڵه‌یه‌ ، ناوی به‌کار هاتوو وشه‌ی تێپه‌ڕبوون درووست بنووسه‌ ،

وه‌ڵام: کێشه‌یه‌ک له‌ دابه‌زاندنی جوومله‌

زۆر سوپاس من هه‌مان ناوو ووشه‌ی تێپه‌ڕم نووسیوه‌ که‌ له‌کاتی درووستکردنی داتا به‌یسه‌که‌دا به‌کارم هێناوه‌ جا نازانم گه‌ر هۆکاری تر هه‌بێت بۆ ئه‌م کێشه‌یه‌ ؟

وه‌ڵام: کێشه‌یه‌ک له‌ دابه‌زاندنی جوومله‌

پرسیاره‌که‌ت ڕون و ئاشکرا نیه‌ ، ئایه‌ تۆ ناتوانیت دای بمه‌زرێنیت یان دامه‌زراوه‌و ناتوانیت بچیته‌ به‌ رێوه‌به‌رایه‌تیه‌وه‌ ؟

وه‌ڵام: کێشه‌یه‌ک له‌ دابه‌زاندنی جوومله‌

من ناتوانم دایبمه‌زرێنم واتا له‌ (step) یه‌که‌مدا که‌ زانیارییه‌کانی تایبه‌ت به‌ ژومه‌له‌ وه‌ک له‌سه‌ره‌وه‌ روونم کردبووه‌وه‌ ناتوانم له‌و هه‌نگاوه‌ تێپه‌ڕببم