بابه‌ت: کێشه‌ له‌ کاتی دامه‌زراندنی جومله‌

سڵاو هاوڕیانی خۆشه‌ویست.
من به‌ تازه‌ی ده‌ستم کردووه‌ به‌ فێربوونی پهپ، و بۆیه‌ جومله‌م له‌ سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌که‌م دامه‌زراندووه‌.
به‌ڵام له‌ کاتی پڕکردنه‌وه‌ی زانیارێکان کێشه‌م هه‌یه‌ له‌ پڕکردنه‌وه‌یاندا.

بۆ نمونه‌ که‌ له‌ناو وێنه‌که‌شدا دیاره‌:

http://img135.imageshack.us/img135/5361/2is9.jpg

له‌ خشته‌یHost Name  دا من هه‌مان ناوی تێپه‌ڕبوونی FTP ده‌نوسم ئایا ڕاسته‌؟
وه‌ له‌ خشته‌ی MySQL User Name دا ئه‌و 5 ژوماریه‌م نوسیوه‌ که‌ له‌ لایان سێرڤه‌ره‌که‌وه‌ بۆم هاتووه‌.
وه‌ له‌ خشته‌ی MySQL Password دا ئه‌و وشه‌ نهێنیه‌م نوسیوه‌ که‌ له‌ FTP بکاری ده‌هێنم.
وه‌ له‌ خشته‌ی MySQL Database Name دا نازانم چی بنوسم؟[/COLOR]

وه‌ کاتێك که‌ له‌ کۆنترۆڵ پانێلی ماڵپه‌ڕه‌که‌وه‌ ده‌مهوێ بچمه‌ ناو phpMy Admin
http://img135.imageshack.us/img135/9092/4zs4.jpg

ئه‌م لاپه‌ڕیه‌م بۆ ده‌کرێته‌وه‌ که‌ داوی ناو و وشه‌ی نهێنم لێ ده‌کات، هه‌ر ناو و وشه‌ی نهێنی ده‌ده‌مێ وه‌ری ناگرێت
http://img246.imageshack.us/img246/391/1zr4.jpg ‌
چاوه‌ڕوانی یارمه‌تی ئێوه‌ی خۆشه‌ویستم
له‌ گه‌ڵ ڕێزم.

وه‌ڵام: کێشه‌ له‌ کاتی دامه‌زراندنی جومله‌

سڵاو.
زۆر سوپاس کاك سیامند و کاك ئاسۆ و هاوڕیانی تر، بۆ وڵامه‌کانتان. ههههههههه
شایه‌د  ئێوه‌ بڵێن باشه‌ ئه‌وه‌ بابه‌ت داندراوه‌ و بۆچی چاویان لێ ناکات. باوه‌ر بکه‌ن ئه‌و  بابه‌تانه‌ی جومله‌ که‌ له‌ لایان کاك کامه‌ران داندراوه‌ هه‌ر هه‌مویانم چاپ کردووه‌ و هه‌مه‌موو
بابه‌ته‌کانم به‌ وردی خوێندۆته‌وه‌. به‌ڵام ئه‌و کێشه‌یه‌م بۆ چاره‌سه‌ر نابێت، که‌ له‌سه‌ره‌وه‌ باسم کردووه‌. به‌ تایبه‌ت ئه‌و ( بنکه‌ی زانیاری) تکایه‌ یه‌کێك بڵێت ئه‌مه‌ له‌ کوێ بێنم و چۆنی چاك بکه‌م.  نازانم ئه‌و زانیاریانه‌ چۆن پڕ بکه‌مه‌وه‌. هه‌رچی ده‌نوسم په‌یامم بۆ دێت ده‌ڵێت هه‌ڵه‌یه‌.

یه‌ك تۆن ڕێز و خۆشه‌ویستی....

وه‌ڵام: کێشه‌ له‌ کاتی دامه‌زراندنی جومله‌

سڵاو...
به‌ڕێزم من ئه‌م وه‌ڵامانه‌ ده‌ده‌مه‌وه‌ به‌ڵکو سوودی هه‌بێت:

Host Name = localhost

MySQL User Name  = root

MySQL Database Name = به‌ناوی ئه‌و داتابه‌یسه‌ی که‌ له‌ MySQL دا هه‌یه‌،ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ی به‌ڕێزت ته‌نها یه‌ک داتا به‌یس‌ی هه‌یه‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌:MySQL ID ئه‌و ژماره‌ی که‌ له‌وێنه‌دا نوسراوه‌ ئه‌وه‌ ناوی داتا به‌یس‌ه‌که‌یه‌.

به‌هیوای کێشه‌که‌ت چاره‌سه‌ر بوبێت‌

وه‌ڵام: کێشه‌ له‌ کاتی دامه‌زراندنی جومله‌

سڵاو.
ده‌ست خۆش کاك سواره‌ بۆ وڵامه‌که‌ت، ئه‌م وڵامه‌ی جه‌نابه‌ت راست ده‌رچوون.
به‌ڵام له‌ MySQL PassWord هه‌ر وشه‌ی نهێنیه‌کی ده‌دمێ وه‌ریناگرێت. هه‌ر چه‌ند له‌ لایان سێرڤه‌ره‌که‌م بۆم هاتووه‌ که‌ نوسراوه‌ وشه‌ نهێنیه‌که‌ وه‌کو هی ftp یه‌. به‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌ بۆم هاتووه‌.
ئایا بۆ چوونه‌ ناو phpMyAdmin چی بکه‌م .
له‌ گه‌ڵ ڕێزم.
MySQL PassWord: The same as for FTP

وه‌ڵام: کێشه‌ له‌ کاتی دامه‌زراندنی جومله‌

به‌ڕێز ئارام هه‌ره‌کو له‌ پێشتر نوسیوه‌ ئێستاکه‌ش ده‌ڵێمه‌وه‌.

ئه‌و وێنه‌ی سه‌ره‌وه‌ی که‌ هی کۆنترۆڵ پانێڵی ماڵپه‌ڕێ تۆیه‌ له‌لای change password لای ده‌ستی ڕاسته‌وه‌ نوسراوه‌ mysql id ئه‌و ژماره‌ که‌ نوسراوه‌ ئه‌وه‌ له‌ کاتی ڕۆشتن بۆ ناو phpmyadmin ئه‌وه‌ وه‌ک username به‌کاردێت و بۆ passowrd که‌ش هه‌مان password ی ftp بنوسه‌.

له‌گه‌ڵ ڕێزم

وه‌ڵام: کێشه‌ له‌ کاتی دامه‌زراندنی جومله‌

سڵاو.
زۆر سوپاس کاک سواره‌، تاقیم کرده‌وه‌  سه‌رکه‌وتوو بوو .
هه‌ر بژی.
له‌ گه‌ڵ ڕێزم.