بابه‌ت: پرسیارێك له‌ سه‌ر جومله‌

سلاو
پرسیارێكم هه‌یه‌ له‌كاتی دروست كردنی به‌شدا ، دوای ئه‌وه‌ كلیك ده‌كه‌م له‌ Applay بۆ بینینی ئه‌وكاره‌ی
كه‌ كردوومه‌ ، به‌ڵام لاپه‌ره‌یه‌كی سپی ده‌كرێته‌وه‌ و هیچی تر نا ،، له‌كاتی كلیك كردن له‌ سه‌ر publish  به‌ هه‌مان
شێوه‌یه‌. ئایا ئه‌وه‌ هۆی چییه‌؟

پرسیارێكی تر ، له‌كاتی دروست كردنی به‌شدا ، دوا ئه‌وه‌ قفلێك دروست ده‌بێت ، كه‌ ئه‌و قفله‌ دروست بوو
نه‌ ده‌توانرێت بسرێته‌وه‌ نه‌ ده‌توانریت ده‌سكاری بكرێت ؟

وه‌ڵام: پرسیارێك له‌ سه‌ر جومله‌

سڵاو کاک ئاریان .
1. سه‌باره‌ت به‌ دروستکردنی به‌ش( واته‌ - Section  ) ،ته‌نها پڕکردنه‌وه‌ی دوو خانه‌ به‌سه‌ بۆ ئه‌وه‌ی که‌ به‌شه‌که‌ دروست بکه‌یت که‌ ئه‌ویش ناو و ناونیشانی به‌شه‌که‌یه‌ . و ته‌نها دووگمه‌کانی  Apply   و save ی تێدایه‌ .
2. سه‌باره‌ت به‌ دروستکردنی کۆمه‌ڵه‌ ( category  ) به‌ هه‌مان شێوه‌یه‌ . به‌لام که‌ به‌شه‌کانت دروست کرد ئه‌و کات ئه‌توانیت کۆمه‌له‌کانیشیان دروست بکه‌یت له‌ به‌شی سه‌ره‌وه‌ Content Section . 
3. هه‌ر به‌شێک له‌ چه‌ند کۆمه‌له‌یه‌ک پێک دێت . ئه‌کرێت له‌ مه‌نیو ( لیسته‌ی سه‌ره‌کی ) راسته‌وخۆ دووگمه‌یه‌ک بکه‌یت که‌ نه‌ک به‌ به‌شه‌که‌وه‌ به‌ڵکو به‌‌ کۆمه‌له‌یه‌کی دیاریکراوه‌وه‌ به‌ند بێت .
هیچ به‌ش و کۆمه‌ڵه‌یه‌ک له‌ خۆیانه‌وه‌ له‌ ماڵپه‌ره‌که‌تدا ده‌ناکه‌ون ئه‌گه‌ر له‌ لیسته‌ی سه‌ره‌کیدا (  menu) دووگمه‌ت بۆ دروست نه‌کردبێت. 
که‌وایه‌ ئه‌بێت پاش دروست کردنی به‌ش و کۆمه‌له‌کان ڕاسته‌وخۆ هه‌وڵ بده‌یت له‌ مه‌نیوو دووگمه‌یان بۆ دروست بکه‌یت و به‌ندیان بکه‌یت به‌ په‌‌رگه‌کانه‌وه‌. ئه‌ویش ئاسانه‌ . کرته‌ بکه‌ له‌ menu  دواتر له‌ mainmenu  دواتر له‌ سه‌ره‌وه‌ کرته‌ بکه‌ له‌ دووگمه‌ی نوێ new  پاش ئه‌مه‌ ئایا ئه‌ته‌وێت که‌ دووگمه‌که‌ به‌ به‌شه‌وه‌ به‌ند بێت یان ڕاسته‌وخۆ به‌ کۆمه‌له‌یه‌کی دیاریکراوه‌وه‌. ئه‌وه‌ خۆت هه‌ڵی ئه‌بژێریت و ئه‌یزانیت . دیاری بکه‌ و کرته‌ بکه‌ له‌ next  دواتر ناوێک بده‌ به‌ ئه‌و دوگمه‌یه‌ که‌ له‌ مه‌نیو ده‌رئه‌که‌وێت و خۆشت هه‌ڵیئه‌بژێریت که‌ به‌کام به‌ش یان کۆمه‌له‌وه‌ به‌ند بێت .  پاش ئه‌نجامدانی ئه‌م هه‌نگاوه‌ بچۆ ماڵپه‌ره‌که‌ت بڕوانه‌ ، تێبینی ه‌که‌یت که‌ دووگمه‌کان له‌ مه‌نیوو دروست بوون و راسته‌وخۆ لینکن بۆ به‌شه‌کان یان کۆمه‌له‌کان ، ئه‌گه‌ر بابه‌تت ێشتا زیاد نه‌کردبێت ئه‌وا له‌ کاتی کردنه‌وه‌ی ئاگادارت ئه‌کاته‌وه‌ که‌ به‌شه‌که‌ یان کۆمه‌ڵه‌که‌ به‌تاڵه‌.
پاش ته‌واو بوونی ئه‌م هه‌نگاوانه‌ ئه‌توانیت بابه‌ت بۆ ماڵپه‌ره‌که‌ت زیاد بکه‌یت . له‌کام به‌ش یان کۆمه‌له‌ دایان ئه‌نیییت .
2. سه‌باره‌ت به‌ قفڵ بوون ، داوتر بچۆ  system و   Globalchekin بکه‌ . ئیتر دوای ئه‌وه‌ بگه‌ڕێره‌وه‌ قفڵه‌که‌ نه‌ماوه‌ .
به‌رای من ئه‌گه‌ر په‌له‌ نه‌که‌یت له‌ دروستکردنی ماڵپه‌ره‌که‌تدا باشتره‌ چونکه‌ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو به‌ شێوه‌یه‌کی ره‌سمی جوومله‌ 1.5 بڵاو ئه‌بیته‌وه‌ که‌ له‌مانی ئێستا جیاوازتره‌ و باشتره‌ له‌ ڕووی ئه‌منی‌یه‌وه‌ . من ئێستا سه‌رقاڵی به‌کوردیکردنیم .
کاتێکی خۆش.

وه‌ڵام: پرسیارێك له‌ سه‌ر جومله‌

زۆر سوپاس كاك كامه‌ران بۆ ئه‌رك و ماندوو بونت
من خۆمی له‌گه‌ڵ خه‌ریك ده‌كه‌م بۆ فێر بون ، په‌له‌م نی یه‌ ، چاوه‌روان ده‌بین
بزانین ئه‌م ڤێرژیونه‌ تازه‌یه‌ چۆنه‌ .

دووباره‌ سوپاس