بابه‌ت: وه‌شانی نوێی جوومله‌!، ١،٥،٧ (نوێكاریی پاراستن)

سڵاو،
وه‌شانی ١،٥،٧ ی جوومله‌! بڵاو كرایه‌وه‌، له‌م وه‌شانه‌دا چه‌ند كه‌لێنێكی پاراستن پینه‌ كراوه‌ و گرینگه‌ هه‌موو كه‌سێك كه‌ جوومله‌ی ١،٥،٦ یان كۆنتری هه‌یه‌، نوێی بكاته‌وه‌ بۆ ١،٥،٧.

شێوازی نوێكردنه‌وه‌،

١، پێش هه‌موو شتێك ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت به‌ ته‌واوی ڕوونووس بكه‌ و ڕوونووسێكی له‌ شوێنێكی پارێزراودا هه‌ڵبگره‌.

٢، په‌ڕگه‌كانی نوێكاری دابگره‌، بۆ نموونه‌ ئه‌گه‌ر ئێستا ١،٥،٦ ـت دامه‌زراندووه‌ و ده‌ته‌وێ نوێی بكه‌یته‌وه‌ بۆ ١،٥،٧، ئه‌مه‌ دابگره‌،
http://joomlacode.org/gf/download/frsre … ackage.zip

زۆرتر،
http://joomlacode.org/gf/project/joomla … ge_id=3947

٣، هه‌موو په‌ڕگه‌كان له‌ نێو zip ـه‌كه‌ ده‌ربهێنه‌ (Extract) ـیان بكه‌.

٤، هه‌موویان بار بكه‌ نێو ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت و ڕازی به‌ له‌سه‌ر نووسینه‌وه‌ی په‌ڕگه‌كان.

٥، ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت به‌ ته‌واوی تاقی بكه‌وه‌، به‌و هیوایه‌ی هیچ كێشه‌ی نه‌بێت و نوێكردنه‌وه‌ت به‌ سه‌ركه‌وتوویی جێبه‌جێ كردبێت.

ته‌واو.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: وه‌شانی نوێی جوومله‌!، ١،٥،٧ (نوێكاریی پاراستن)

ده‌ستخۆش کاك ئاسۆ بۆ ئه‌و هه‌واڵه‌ گرنگه‌  ،  ئه‌م‌ هه‌موو نوێکارییه‌ سه‌رکه‌وتنی جوومله‌ ده‌سه‌لمێنێ له‌ڕووی پاراستنه‌وه‌ .

وه‌ڵام: وه‌شانی نوێی جوومله‌!، ١،٥،٧ (نوێكاریی پاراستن)

ده‌ستخۆش كاك ئاسۆ ، ئایا هیچ گۆڕانكارییه‌كی پێویست نییه‌ له‌ بنكه‌ی دراوه‌ ؟

وه‌ڵام: وه‌شانی نوێی جوومله‌!، ١،٥،٧ (نوێكاریی پاراستن)

Broosk نووسی:

ده‌ستخۆش كاك ئاسۆ ، ئایا هیچ گۆڕانكارییه‌كی پێویست نییه‌ له‌ بنكه‌ی دراوه‌ ؟

نه‌خێر.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: وه‌شانی نوێی جوومله‌!، ١،٥،٧ (نوێكاریی پاراستن)

په‌ڕگه‌ی زمان هه‌موی بۆی ده‌بێت ؟ واته‌ وه‌شانه‌ کۆنه‌که‌ی ئه‌گه‌ر نا ئه‌ی بۆ ئه‌مه‌ چی دابنێین

من ئه‌وه‌ نازانم که‌ تۆ ده‌یزانیت
                به‌ڵام تۆ ده‌توانی ئه‌وه‌ بزانیت که‌ من ده‌یزانم

وه‌ڵام: وه‌شانی نوێی جوومله‌!، ١،٥،٧ (نوێكاریی پاراستن)

هه‌مان په‌ڕگه‌ی زمان كاری له‌سه‌ر ده‌كات،
http://www.webchin.org/Meko/babeti-jimare4543.html

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com