بابه‌ت: پرسیارو پێشنیارێک بۆ کاک ئاسۆ نادری

سڵاو به‌ڕێزان..
ده‌مه‌وێت به‌کاک ئاسۆ بڵێم سایتێکی دروست کردبوو بۆ وانه‌کانی فۆتۆشۆپ ئایا ئه‌و سایته‌ ماوه‌،گه‌ر هه‌بێت به‌سته‌ره‌که‌ی.. زۆر سوپاس

پێشنیار بۆ به‌ڕێز کاک ئاسۆ نادری..
ڕاسته‌ به‌ڕێزت خزمه‌تێکی زۆرت هه‌یه و دۆڵه‌مه‌ندی له‌بابه‌ته‌کانت‌،به‌تایبه‌تی له‌ وانه‌کانی فۆتۆشۆپ، من پێم باشه‌ ئه‌و وانانه‌ی فۆتۆشۆپ که‌له‌ زانستپه‌روه‌رانی کوردو هه‌موو بۆ کوردان و له‌سایته‌کانی که‌دا بڵاوت کردۆته‌وه‌ هه‌مووی له‌سایتێکدا دابنێیت زۆرباشتره نه‌بێت به‌ مه‌سه‌له‌ی کتێبه‌که‌ت:)‌،نه‌ک وه‌ک ئێستا هه‌ریه‌که‌و له‌لایه‌ک،په‌رت و بڵاوبێت.هه‌م باشتره‌ بۆ خوێنه‌رو هه‌م بۆ جه‌نابت.چونکه‌ به‌ڕاستی هه‌موو بابه‌ته‌کانت به‌نرخن و خزمه‌ت به‌ ئێمه‌ ده‌گه‌یه‌نێت.هیوادارم پێشنیاره‌که‌م له‌جێێ خۆیدابێت دووباره‌ ڕێزو سڵاوم بۆ هه‌مووبۆکوردان و جه‌نابت..زۆرسوپاس

وه‌ڵام: پرسیارو پێشنیارێک بۆ کاک ئاسۆ نادری

سووپاس به‌ڕێزم، پێشنیاره‌كه‌ت به‌جێیه‌.
٭ وێبگه‌ی وانه‌كانی فۆتۆشۆپ نه‌ماوه‌، چوونكه‌ ته‌نیا جێگه‌ی گرتبوو.
هه‌موو بابه‌ته‌كانم له‌ زانستپه‌روه‌رانی كورد لێره‌ن:
http://www.zkurd.org/?Besh=Nuseran&nuser=Aso.Nadiri
هه‌موو بابه‌ته‌كانم له‌ فێرگه‌ی هه‌موو بۆ كوردان لێره‌ن:
http://www.all4kurds.net/?hawpol=Photoshop
٭ به‌ینی خۆمان بێت خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌ و دووباره‌ پێداچوونه‌وه‌ی بابه‌ته‌كانم و له‌ ئه‌نجامدا ده‌یانخه‌مه‌ سه‌ر DVD و به‌ده‌نگ و ڕه‌نگه‌وه‌ ده‌بێت.
بژیت.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: پرسیارو پێشنیارێک بۆ کاک ئاسۆ نادری

ده‌سته‌کانت خۆش بێت،به‌ڕاستی کارێکی جوانه‌،هیوای سه‌رکه‌ووتنت بۆ ده‌خوازم..زۆر سوپاس

وه‌ڵام: پرسیارو پێشنیارێک بۆ کاک ئاسۆ نادری

سڵاو . خستنه‌ سه‌ر سی دی یان دی ڤی دی کارێکی به‌ نرخه‌ .
منیش شتێکم له‌ خه‌یاڵدا بوو  پێش ماوه‌یه‌ک  که‌ بابه‌ته‌کان بکه‌مه‌ کتێبێکی نوسراوه‌، به‌ڵام جارێ smile
له‌ هه‌ر هه‌بوونێکدا ئاگادارت (کاک ئاسۆ) یان ئاگادارتان‌ (خوێنه‌ران) ئه‌که‌مه‌وه‌ ..

سوپاس بۆ هه‌موو لایه‌ک ..

وه‌ڵام: پرسیارو پێشنیارێک بۆ کاک ئاسۆ نادری

شتێكی چاك ده‌بێت، سه‌ركه‌وتووبی كاك هاوكار، سووپاس كاك دیاربه‌كر.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: پرسیارو پێشنیارێک بۆ کاک ئاسۆ نادری

ده‌ستت خۆش بێت کاک هاوکار به‌هیوای سه‌رکه‌وتن،به‌ڵام ئاگاداربه‌ ئه‌مه‌ش نه‌بێت به‌ کتێبه‌که‌ی کاک ئاسۆ نادری:)..هه‌ربژین

وه‌ڵام: پرسیارو پێشنیارێک بۆ کاک ئاسۆ نادری

جه ژنتان پیرۆز
به راستی من که ئه م هه واڵه م بینی زۆر زۆر دڵ خۆش بووم چوونکا من هه میشه ئه ندا مانی وێبگه م به دا هێنه ر ناو بردوه ئاشکرایه که هه ر که سێک بتوا نێت کا رێک بکات
که ئه نجامی باشی هه بێت به داهێنه ر داده نرێت  . به هیوای ته مه ن درێژی و سه ر به رزی بۆ ئه ندامانی وێبگه و به ڕێو به رانی وێبگه..........................

چبکه‌م نه‌ ئه‌و که‌سه‌م که‌ سم بێ له‌لابه‌که‌س
خۆیشم نه‌گه‌یمه‌ ئه‌و  که‌سه‌ی من بکا به‌که‌س

وه‌ڵام: پرسیارو پێشنیارێک بۆ کاک ئاسۆ نادری