بابه‌ت: دروستکردنی فۆرمی ( داگرتن ، بلاگ ، که‌ته‌لۆگ ) به‌هۆی ZOO

سڵاو ،

http://www.kziz.cn/wp-content/uploads/2009/07/zoo_kziz_cn.jpg

ماڵپه‌ری Yootool هه‌تا بڵێی کاری زۆر جوانی بۆ ژوومله‌ کردووه‌ له‌ به‌رهه‌مهێنانی ڕووکار و زیادکراو ، له‌ یه‌کێك له‌ کاره‌ جوانه‌کانی ( زتادکراوه‌کان ) ی به‌نای ZOO .

ZOO چییه‌ : زیادکراوێکی زل هێزی ژوومله‌یه‌ که‌ به‌کاردێت بۆ سیێ لایه‌نی گرنگ و به‌سوود له‌وانه‌ :

١- دروستکردنی بلاگی تایبه‌ت به‌ خۆت له‌ناو ماڵپه‌ره‌که‌تدا .

نموونه‌ : http://zoo.yootheme.com/catalog-templates/blog

٢- دروستکردنی که‌ته‌لۆگ

نموونه‌ : http://zoo.yootheme.com/catalog-templates/product

٣- دروستکردنی فۆڕمی داگرتنی به‌رنامه‌ و دانان و جیاکردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌کان به‌هۆی پیته‌کانه‌وه‌

نموونه‌ : http://zoo.yootheme.com/catalog-templates/download

ئاگاداربن زیادکراوه‌که‌ به‌ خۆڕایی نییه‌ ، به‌ڵام ده‌توانن له‌ گووگڵ بگه‌ڕێن ده‌ستان ده‌که‌وێت .

وه‌ڵام: دروستکردنی فۆرمی ( داگرتن ، بلاگ ، که‌ته‌لۆگ ) به‌هۆی ZOO

ده‌ستت خۆش کاکه‌ هه‌ڵکه‌وت هه‌ربژیت،

Telecommunication Engineer - IP Network Engineer & Cisco Certified Network Associate
www.xalat.net

وه‌ڵام: دروستکردنی فۆرمی ( داگرتن ، بلاگ ، که‌ته‌لۆگ ) به‌هۆی ZOO

دەست خۆش
لینکی داگرتنت دابنایە باشتر بوو.




بژین،

مه‌ژی بۆ مردن بمره‌ بۆ ژیان
چۆن قازانج ده‌که‌ی تا نه‌که‌ی زیان؟

وه‌ڵام: دروستکردنی فۆرمی ( داگرتن ، بلاگ ، که‌ته‌لۆگ ) به‌هۆی ZOO

بژین ،

جوتیار1 نووسی:

لینکی داگرتنت دابنایە باشتر بوو.

قه‌ده‌غه‌یه‌ لێره‌ ئه‌گینا هه‌زار جار;)

وه‌ڵام: دروستکردنی فۆرمی ( داگرتن ، بلاگ ، که‌ته‌لۆگ ) به‌هۆی ZOO

ئێ ئێ
دەست خۆش .





بژین،

مه‌ژی بۆ مردن بمره‌ بۆ ژیان
چۆن قازانج ده‌که‌ی تا نه‌که‌ی زیان؟

وه‌ڵام: دروستکردنی فۆرمی ( داگرتن ، بلاگ ، که‌ته‌لۆگ ) به‌هۆی ZOO

هه‌ڵکه‌وت نووسی:
جوتیار1 نووسی:

لینکی داگرتنت دابنایە باشتر بوو.

قه‌ده‌غه‌یه‌ لێره‌ ئه‌گینا هه‌زار جار;)

ده‌ست خۆش کاکه‌ هه‌ڵکه‌وت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر لاته‌ به‌ په‌یامی تایبه‌تی بۆیان بنێره‌ و ئاگاداریه‌کیش بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ دا بنێ. ئه‌وه‌ی پێویستیه‌تی با په‌یام بنێرێت.
بۆ زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی باباته‌که‌.
بژیت.

ده‌چمه‌وه‌ کوچه‌کـــــــانی هه‌نسک و
به‌ دیار نه‌کرانه‌وه‌ی ده‌رگا زراویه‌کان و
هه‌ڵنه‌هاتنی خۆرێکی تیشک فرۆش
چاوه‌کــــانم جێ ده‌هێڵـــــم.(R.S.A)

وه‌ڵام: دروستکردنی فۆرمی ( داگرتن ، بلاگ ، که‌ته‌لۆگ ) به‌هۆی ZOO

ده‌ست خۆش كاك هه‌ڵكه‌وت

بۆ كاك ڕێكار :-

١٦، نووسینی په‌یام بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی پرۆگرام، سكریپت یان هه‌ر شتێكی دیكه‌ی ماف پارێزراو له‌ ڕێی په‌یامی تایبه‌ته‌وه‌ قه‌ده‌غه‌یه‌، ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ په‌یامه‌كه‌ت بمێنێته‌وه‌ ده‌بێ ناوه‌ڕۆكی په‌یامه‌كه‌ت له‌ چوارچێوه‌ی یاساكانی مه‌كۆكانی وێبچن دا بێت و هه‌روه‌ها له‌ نێو خوودی بابه‌ته‌كه‌دا ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ هه‌بێت، نه‌ك له‌ ڕێی په‌یامی تایبه‌ته‌وه‌.

هه‌موومان بۆ وێبچن
وێبچن بۆ هه‌موومان

وه‌ڵام: دروستکردنی فۆرمی ( داگرتن ، بلاگ ، که‌ته‌لۆگ ) به‌هۆی ZOO

بژین ،

ده‌ستخۆش کاك هونه‌ر بۆ ئاگادارکردنه‌وه‌ی یاسای ژماره‌ ١٦ .

وه‌ڵام: دروستکردنی فۆرمی ( داگرتن ، بلاگ ، که‌ته‌لۆگ ) به‌هۆی ZOO

HUNERAHMED نووسی:

ده‌ست خۆش كاك هه‌ڵكه‌وت

بۆ كاك ڕێكار :-

١٦، نووسینی په‌یام بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی پرۆگرام، سكریپت یان هه‌ر شتێكی دیكه‌ی ماف پارێزراو له‌ ڕێی په‌یامی تایبه‌ته‌وه‌ قه‌ده‌غه‌یه‌، ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ په‌یامه‌كه‌ت بمێنێته‌وه‌ ده‌بێ ناوه‌ڕۆكی په‌یامه‌كه‌ت له‌ چوارچێوه‌ی یاساكانی مه‌كۆكانی وێبچن دا بێت و هه‌روه‌ها له‌ نێو خوودی بابه‌ته‌كه‌دا ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ هه‌بێت، نه‌ك له‌ ڕێی په‌یامی تایبه‌ته‌وه‌.

سه‌یره‌!!
ئه‌رێ کاک هه‌ڵکه‌وت http://www.webchin.org/Meko/img/smilies/big_smile.png

هه‌رچۆنێک بێت سوپاس بۆ ئاگادار کردنه‌وه‌که‌ت کاک هونه‌ر.

ده‌چمه‌وه‌ کوچه‌کـــــــانی هه‌نسک و
به‌ دیار نه‌کرانه‌وه‌ی ده‌رگا زراویه‌کان و
هه‌ڵنه‌هاتنی خۆرێکی تیشک فرۆش
چاوه‌کــــانم جێ ده‌هێڵـــــم.(R.S.A)

وه‌ڵام: دروستکردنی فۆرمی ( داگرتن ، بلاگ ، که‌ته‌لۆگ ) به‌هۆی ZOO

من هیچ سه‌یرییه‌کی تیا نابینم کاك ڕێکار wink

ته‌نها مه‌به‌ستم ناساندن بووه‌ ، وه‌ به‌که‌سیشیم نه‌ وتووه‌ ئه‌گه‌ر ویستان به‌ په‌یامی تایبه‌تی بۆتان ئه‌نێرم ( ئه‌مه‌ پوخته‌ی یاسای ژماره‌ ١٦ یه‌ )

وه‌ڵام: دروستکردنی فۆرمی ( داگرتن ، بلاگ ، که‌ته‌لۆگ ) به‌هۆی ZOO

یاسای ژماره‌ 16 ــم خوێنده‌وه‌.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ په‌یامی تایبه‌تی ناردم بۆ که‌سێک چی ڕوو ئه‌دا؟

ده‌چمه‌وه‌ کوچه‌کـــــــانی هه‌نسک و
به‌ دیار نه‌کرانه‌وه‌ی ده‌رگا زراویه‌کان و
هه‌ڵنه‌هاتنی خۆرێکی تیشک فرۆش
چاوه‌کــــانم جێ ده‌هێڵـــــم.(R.S.A)

وه‌ڵام: دروستکردنی فۆرمی ( داگرتن ، بلاگ ، که‌ته‌لۆگ ) به‌هۆی ZOO

هه‌موو که‌سێك ئازاده‌ له‌ڕێگه‌ی په‌یامی تایبه‌تییه‌وه‌ داوای چی بکات ( خۆ چاودێران سه‌یری په‌یامی تایبه‌تیت ناکه‌ن تاکو بزانی بۆ که‌سێك ناردووه‌ و سزات بدات )


به‌ڵکو ئه‌و یاسایه‌ ده‌ڵێت نابێت له‌ناو مه‌کۆ بانگه‌شه‌ بۆ ئه‌وه‌ بکه‌ی له‌ڕێگه‌ی په‌یامی تایبه‌تییه‌وه‌ بۆتان ئه‌نێرم ئه‌گه‌ر ویستان یان داواتان کرد .

وه‌ڵام: دروستکردنی فۆرمی ( داگرتن ، بلاگ ، که‌ته‌لۆگ ) به‌هۆی ZOO

سه‌یره‌که‌ی له‌وه‌ دایه‌!!!
به‌هه‌رحاڵ زۆر سوپاس.

ده‌چمه‌وه‌ کوچه‌کـــــــانی هه‌نسک و
به‌ دیار نه‌کرانه‌وه‌ی ده‌رگا زراویه‌کان و
هه‌ڵنه‌هاتنی خۆرێکی تیشک فرۆش
چاوه‌کــــانم جێ ده‌هێڵـــــم.(R.S.A)