بابه‌ت: کێشه‌ی گۆڕین بۆ UTF-8

به‌ڕێزان من سایتێکم دروست کردووه به جومله، ئێستا کێشه‌یه‌کی هه‌یه ئه‌ویش خۆی ڕاسته‌وخۆ نایگۆڕێ بۆ UTF-8، ده‌بێ view-encooding- automatic select ی له‌سه‌ر بێ له Internet Explorer ده‌نا نایگۆڕێ، له حاڵێکدا ئه‌م سایته http://www.best4kurd.com/index.php که هه‌ر به جومله دروست کراوه هه‌رچه‌ند automatic select له‌سه‌ر نه‌بێ، به‌ڵام خۆی ده‌یگۆڕێ.

تێبینی:
1. UTF-8م داناوه
2. ته‌نها له INTERNET EXPlORER وایه‌، ده‌نا له وێبگه‌ڕه‌کانی دیکه به ڕێکوپێکی ده‌رده‌چن

چاوه‌ڕێی یارمه‌تیتانم‌

وه‌ڵام: کێشه‌ی گۆڕین بۆ UTF-8

ئه‌رێ که‌سێک نه‌بوو ئه‌و کێشه‌یه‌مان بۆ چاره‌سه‌ر بکا.

وه‌ڵام: کێشه‌ی گۆڕین بۆ UTF-8

په‌ڕه‌که‌ لای من بێ کێشه‌یه‌ و بۆ خۆی به‌ UTF-8 پیشان ده‌درێت،
سه‌یری Source Code ـه‌که‌م کرد، ئه‌م دێڕه‌ی تێدابوو،

<meta http-equiv="Content-Type" content="text/html; charset=utf-8" />

ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێ که‌ ماڵپه‌ڕه‌که‌ ته‌واوه‌ و وای بۆ دانراوه‌ که‌ به‌ UTF-8 پیشان بدرێت.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: کێشه‌ی گۆڕین بۆ UTF-8

کاک ئاسۆ گیان من مه‌به‌ستمه وه‌ک ئه‌و سایته ده‌ربکه‌وێ سایته‌که‌م، به‌داخه‌وه‌ ئه‌وه‌ی من به‌و شێوه ده‌رناکه‌وێ. ئه‌گه‌ر ئه‌رک نی‌یه پێم بڵێی ئه‌م کۆده‌
<meta http-equiv="Content-Type" content="text/html; charset=utf-8" /> له کوێ دانێم؟
سوپاس

وه‌ڵام: کێشه‌ی گۆڕین بۆ UTF-8

کاک ئاسۆ گیان <meta http-equiv="Content-Type" content="text/html;>charset=utf-8" /> ئه‌وه‌ی منیش به‌و شێوه‌یه‌، به‌ڵام ئایا safe-mode کاریگه‌ری ده‌بێ له‌سه‌ر ئه‌وه‌، پاشانیش له database شتێک هه‌یه‌ که کاریگه‌ری ببێ له‌سه‌ری؟
دووباره سوپاس‌و هیوادارم ڕێگاچاره‌‌یه‌کم بۆ بدۆزییه‌وه

وه‌ڵام: کێشه‌ی گۆڕین بۆ UTF-8

نه‌خێر، ئه‌و شتانه‌ په‌یوه‌ندیان به‌وه‌وه‌ نیه‌،
ماڵپه‌ڕه‌که‌ت کێشه‌ی نیه‌، کێشه‌ له‌ وێبگه‌ڕه‌که‌ی خۆته‌!

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: کێشه‌ی گۆڕین بۆ UTF-8

کاکه ئاسۆ گیان ئاخر له زۆر کۆمپیوتێرێک تاقیم کردۆته‌وه‌ هه‌ر وایه‌ به‌داخه‌وه‌