1

بابه‌ت: لێرە CuteNews RU نوێکراوە دابگرە + زمانی کوردی سۆرانی

CuteNews پرۆگرامۆكه‌یه‌ك / سكریپتێكی تایبه‌ته‌ به‌ به‌ڕێوه‌بردنی ناوه‌ڕۆكی ماڵپه‌ڕ.
دامه‌زرێنه‌رانی ئه‌و پرۆگرامه‌ له‌ ژێرناوی CuteNews پرۆگرامه‌كه‌ی خۆیان بڵاوكردۆته‌وه‌ كه‌ له‌م وێبگه‌یه‌ هه‌یه‌ cutephp.com .
ئه‌م وه‌شانه‌ی كه‌ كراوه‌ به‌ كوردی وه‌شانێكی دیكه‌ی ئه‌و پرۆگرامه‌یه‌ كه‌ له‌ سه‌ر بنكه‌ی زانیاریMySQL  و Txtsql كار ده‌كات و له‌لایه‌ن خه‌ڵكانی ڕووسیه‌وه‌ په‌ره‌ی پێدراوه‌.

له‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی،
١، به‌ڕێوه‌به‌ریی ئاسان و ساده‌ له‌ هه‌مان كاتدا زۆر كارامه‌.
٢، توانای پۆلێن و بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ، پرۆگرامكردنی هه‌واڵ/ بابه‌ت بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی داهاتوویی Postpone.
٣، ئه‌رشیف كردنی بابه‌ت و هه‌واڵ
٤، تایبه‌تمه‌ندیی گه‌ڕان
٥، پێوه‌كراوێكی به‌هێز بۆ باركردن و كاركردن له‌گه‌ڵ وێنه‌ و په‌ڕگه‌ی ڕه‌نگاڵه‌یی و دواتر به‌كارهێنانی له‌ نێو بابه‌ت و په‌ڕه‌كانی ماڵپه‌ڕ.
٦، Template Based و ده‌توانرێت به‌ ڕێكخستنی ڕووكاری جیاواز بۆ پێكهاته‌ و به‌شی جیاواز ماڵپه‌ڕێكی ساده‌ یان زۆر گه‌وره‌ی پێ به‌رهه‌م بهێنرێت به‌ هه‌ر شێوه‌یه‌كی ویستراو.
٧، هه‌بوونی پێوه‌كراوی زۆر بۆ كارامه‌تر كردنی پرۆگرامۆكه‌كه‌ و زۆرتركردنی بواره‌كانی تایبه‌تمه‌ندیی.
٨، له‌ سه‌رووی هه‌موویه‌وه‌، سه‌رچاوه‌ كراوه‌یه‌، ده‌توانیت په‌ره‌ی پێبده‌یت، له‌ پرۆژه‌كانت به‌كاری ببه‌یت و بڵاوی بكه‌یته‌وه‌. تكایه‌ ڕێز له‌ مافه‌كانی دارێژه‌ر بگره‌.

داگرتنی وه‌شانی كۆتایی CuteNews RU (كێشه‌ی تایبه‌ت به‌ PHP 5 چاره‌سه‌ر كراوه‌، په‌ڕگه‌ی زمانی كوردی سۆرانی له‌گه‌ڵه‌ و ستایڵ ده‌ستكاری كراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ درووستی كوردی خوێندنه‌وه‌ و نووسین ڕاپه‌ڕێنێ، هه‌روه‌ها به‌ درووستی مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ده‌قی UTF-8 ده‌كات.)
http://www.webchin.org/Meko/files/CuteN … -UTF-8.zip


داگرتنی ته‌نیا په‌ڕگه‌ی زمانی كوردی سۆرانی و ستایڵی ڕێكخراو بۆ درووست پیشاندانی نووسراوه‌ی كوردی.‌

نموونه‌یه‌كی زیندووی CuteNews.Ru.
زانیاری چوونه‌ژووره‌وه‌:
وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی
نازناو: admin
وشه‌ی تێپه‌ڕبوون: admin
وه‌ك چاوه‌دێری بابه‌ته‌كان
نازناو: editor
وشه‌ی تێپه‌ڕبوون: editor
وه‌ك هه‌واڵ/ بابه‌ت نووس
نازناو: journalist
وشه‌ی تێپه‌ڕبوون: journalist
وه‌ك بۆچوون نووس
نازناو: commenter
وشه‌ی تێپه‌ڕبوون: commenter