1 (دەستکاری کراوە: spartan 2011-08-02 02:04:08)

بابه‌ت: چۆنیه‌تی دامه‌زرادنی سكریپتی (Joomla)له‌ناو كۆمپیوته‌ردا (localhost)

سڵاو،
به‌ر له‌ چه‌ند ڕۆژێك بابه‌تێكم بڵاو كرده‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ وشانی جوومله‌ 1.7،ئه‌مڕۆش به‌پێویستم زانی كه‌ بابه‌تێك ئاماده‌ بكه‌م سه‌باره‌ت به‌ دامه‌زراندنی سكریپتی جوومله‌ له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ر(localhost).

بۆ دامه‌زراندنی جوومله‌ له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ر پێویستمان به‌ پڕۆگرامێك ده‌بێت من(wampserver)به‌كارده‌به‌م ،

لێره‌ پڕۆگرامی (wampserver) دابه‌زێنه‌ بو سیسته‌می 32bit
لێره‌ پڕۆگرامی (wampserver) دابه‌زێنه‌ بو سیسته‌می 64bit

دوای داگرتنی پڕۆگرام كرته‌ بكه‌ سه‌ر ئایكۆنی پڕۆگرامه‌كه‌       http://www.webchinupload.com/files/untitled_514.png
      http://webchinupload.com/files/untitled_516.png
      http://webchinupload.com/files/untitled1_9.png
      http://webchinupload.com/files/untitled2_13.png
      http://webchinupload.com/files/untitled3_7.png
      http://webchinupload.com/files/untitled4_4.png
      http://webchinupload.com/files/untitled5_2.png
      http://webchinupload.com/files/untitled6.png
      http://webchinupload.com/files/untitled7.png

ئێستا پڕۆگرامه‌كه‌ به‌سه‌ركه‌وتویی دامه‌زرا،ئێستا پێویسته‌ داتابه‌سێك دروست بكه‌ین بۆ سكرێپتی جوومله‌بۆ ئه‌م كاره‌ش له‌ ئه‌درێسی ویبگه‌ره‌كه‌تدا بنووسه‌ http://localhost .
      http://webchinupload.com/files/untitled8.png
      http://webchinupload.com/files/untitled9_1.png

ئیستا داتا به‌یسه‌كه‌ به‌سه‌ركه‌وتووی دروستكرا، پێویسته‌ سكرێپتی جوومله‌ دابگریته‌ ناو كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت:
داگرتنی سكریپتی جوومله‌ وشانی 1.7 (دواهه‌مین وشان)

سكریپته‌كه‌ له‌ فایلی RARــــه‌كه‌ ده‌ربهێنه‌ و بیخه‌ ناو فۆڵده‌رێك و لێره‌دا دایبنێ :
C:\wamp\www
تێبینی:ناوی فۆڵده‌ره‌كه‌ ده‌بێته‌ به‌سته‌ری ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت بۆ نموونه‌ كه‌ من ناوی فۆڵده‌ره‌كه‌م كردووه‌ به‌ joomla1.7 له‌كاتی كردنه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی خۆم كه‌ له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كه‌م دامبه‌زاندووه‌ ده‌بێت له‌ ویبگه‌ره‌كه‌م بنوسم http://localhost/joomla1.7 .

دوای ده‌رهێنانی فایله‌كه‌و به‌زكردنه‌وه‌ی بۆ شوێی مه‌به‌ست له‌ ویبگه‌ره‌كه‌تتدا بنووسhttp://localhost/nawe foldar

ده‌بینین كه‌ لاپه‌ڕی دامه‌زراندنی سكرێپتی جوومله‌ـــمان بۆ ده‌كرێته‌وه‌:
      http://webchinupload.com/files/untitled10.png
      http://webchinupload.com/files/untitled11_1.png
      http://webchinupload.com/files/untitled12.png
      http://webchinupload.com/files/untitled13.png
      http://webchinupload.com/files/untitled14.png
      http://webchinupload.com/files/untitled15.png
      http://webchinupload.com/files/untitled16.png
      http://webchinupload.com/files/untitled17.png
      
پیرۆزه‌ بویت به‌خاوه‌ن ماڵپه‌ڕێك به‌ سكریپتی جوومله‌ له‌ناو كۆمپیوتره‌ركه‌تتدا  wink .

تێبینی: لێره‌ باسی دامه‌زراندننی زمانی كوردی سۆرانی بۆ سكریپتی جوومله‌ وشانی 1.7 م كردووه‌.

لێره‌ش به‌ ڤیدیۆ!  wink  :

كورد-گرافیك

سه‌ركه‌وتوبن  smile  .

2

وه‌ڵام: چۆنیه‌تی دامه‌زرادنی سكریپتی (Joomla)له‌ناو كۆمپیوته‌ردا (localhost)

ده‌ستخۆش، بابه‌ته‌كه‌ت هه‌ڵده‌واسم.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

3

وه‌ڵام: چۆنیه‌تی دامه‌زرادنی سكریپتی (Joomla)له‌ناو كۆمپیوته‌ردا (localhost)

زۆر سوپاس كاك ئاسۆ بۆ هه‌ڵواسینی بابه‌ته‌كه‌.

4

وه‌ڵام: چۆنیه‌تی دامه‌زرادنی سكریپتی (Joomla)له‌ناو كۆمپیوته‌ردا (localhost)

دەستخۆش، ماندوو بوونی پێوە دیارە.

ڕووحت شاد مامۆستای گەورە ئاسۆ نادری، تۆ هەموو شتێکت فێر کردین.
لەگەل وێبچن هەموو شتێک ئاسانترە!

5

وه‌ڵام: چۆنیه‌تی دامه‌زرادنی سكریپتی (Joomla)له‌ناو كۆمپیوته‌ردا (localhost)

سوباس كاريكى جاكه

6

وه‌ڵام: چۆنیه‌تی دامه‌زرادنی سكریپتی (Joomla)له‌ناو كۆمپیوته‌ردا (localhost)

دەستت خۆش بێت

7

وه‌ڵام: چۆنیه‌تی دامه‌زرادنی سكریپتی (Joomla)له‌ناو كۆمپیوته‌ردا (localhost)

ده ست خؤش به راستى زؤر زؤر به سوده بزيت

من يه ك برسيرام هه يه

ئايا وه ك هؤست و دؤمانيك كه مالبه ريكى ليدروست بكه يت به هه مان شيوه ى هؤست و دامان داتا به يسه كه ى ئمبؤرت ده كريت؟؟؟؟؟؟ ئه كَه ر رونكردنه وه له وه بده سن زؤر سوباس

دڵم منەتی لێدانیم بەسەرا بکا دەری ئەهێنم !
https://www.fb.com/swaramahmod            https://www.instagram.com/swarapc

8

وه‌ڵام: چۆنیه‌تی دامه‌زرادنی سكریپتی (Joomla)له‌ناو كۆمپیوته‌ردا (localhost)

نوسینەکەت کەمێک تێکەڵە . ببورە ڕونتر پرسیارەکەت بکە
گەر مەبەستتە دروست کردنى ماڵپەر لە لوکال وەک دۆمەین؟ بەڵێ هەمان شت داتابەیسى پێویستە

ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت ژیان به‌ دڵخۆشی به‌ریته‌ سه‌ر...! هه‌موو شتێك شی مه‌كه‌ره‌وه‌..!!وه‌ هه‌موو شتێك ته‌فسیر مه‌كه‌..!!
وه‌ له‌ هه‌موو شتێكیش ورد مه‌به‌ره‌وه‌..!چونكه‌ ئه‌وانه‌ی ئه‌ڵماسیان شی كرده‌وه‌، بینییان ئه‌سڵه‌كه‌ی خه‌ڵوزه

9

وه‌ڵام: چۆنیه‌تی دامه‌زرادنی سكریپتی (Joomla)له‌ناو كۆمپیوته‌ردا (localhost)

بيزه‌حمه‌ت ئه‌ى چۆن بيگوازمه‌وه‌ سه‌ر هۆست !!

10

وه‌ڵام: چۆنیه‌تی دامه‌زرادنی سكریپتی (Joomla)له‌ناو كۆمپیوته‌ردا (localhost)

دووبارە سڵاو ،
ببورن ماوەیەکە دابراوم ، بۆ گواستنەوەی دەتوانن سەیرێکی ئەم ڤیدیۆیە بکەن :

ڕێزم .

11

وه‌ڵام: چۆنیه‌تی دامه‌زرادنی سكریپتی (Joomla)له‌ناو كۆمپیوته‌ردا (localhost)

ده‌ستت خۆش بيت ده‌ميكه‌ چاره‌م كردوه‌ به‌س له‌گه‌ل يه‌كه‌م په‌يامت ئه‌مه‌ت دا بنايه‌ زۆر باشتر بوو هه‌ربژى .

12

وه‌ڵام: چۆنیه‌تی دامه‌زرادنی سكریپتی (Joomla)له‌ناو كۆمپیوته‌ردا (localhost)

ده‌ستت خۆش هه‌ربژیت به‌راستی كارێكی جوانه‌ تاقیم كردوه‌ سه‌ركه‌وتوبوو ده‌ست خۆش .

رووحت شاد ( كاكه‌ ئاسۆ ) ئه‌ندازیار و بیلمه‌ت و پرۆفیسۆری وێبی كوردی
هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت (ئاسۆ نادری)

13

وه‌ڵام: چۆنیه‌تی دامه‌زرادنی سكریپتی (Joomla)له‌ناو كۆمپیوته‌ردا (localhost)

دەست خۆش دارەوان ماندوو نەبی!

“Be sick of ur sickness! ”  ― Arash Dibazar-

14

وه‌ڵام: چۆنیه‌تی دامه‌زرادنی سكریپتی (Joomla)له‌ناو كۆمپیوته‌ردا (localhost)

بۆچی ناتوانم دای بەزێنم تکایە یارمەتی
http://www.webchinupload.com/O72d4/12691524597.jpg

15

وه‌ڵام: چۆنیه‌تی دامه‌زرادنی سكریپتی (Joomla)له‌ناو كۆمپیوته‌ردا (localhost)

بۆچی ناتوانم دای بەزێنم تکایە یارمەتی
http://www.webchinupload.com/O72d4/12691524597.jpg

16

وه‌ڵام: چۆنیه‌تی دامه‌زرادنی سكریپتی (Joomla)له‌ناو كۆمپیوته‌ردا (localhost)

ئەکریت پرۆگرامى  Xampp دا بمەزرینیت خۆم بەکارى ئەبەم هیچ کیشەیەکم نى یە .

چۆنیەتى دامەزراندنى .
http://www.webchin.org/Meko/viewtopic.php?id=10435

17

وه‌ڵام: چۆنیه‌تی دامه‌زرادنی سكریپتی (Joomla)له‌ناو كۆمپیوته‌ردا (localhost)

دەستت خۆش

18

وه‌ڵام: چۆنیه‌تی دامه‌زرادنی سكریپتی (Joomla)له‌ناو كۆمپیوته‌ردا (localhost)

ئەی ئەمانە بۆ پیشان ئەدات چاری چیە http://www.webchinupload.com/O72d4/6907356978.jpg

19

وه‌ڵام: چۆنیه‌تی دامه‌زرادنی سكریپتی (Joomla)له‌ناو كۆمپیوته‌ردا (localhost)

ئەو سکریپتەت لە کوى دابەزاندوە ؟ لە مالپەرى فەرمى جووملە دایبگرە !

20

وه‌ڵام: چۆنیه‌تی دامه‌زرادنی سكریپتی (Joomla)له‌ناو كۆمپیوته‌ردا (localhost)

جاکم کرد برام دەستت خۆش سوپاس بۆ تۆ بەڕێز