بابه‌ت: چۆنیه‌تی دامه‌زرادنی سكریپتی (Joomla)له‌ناو كۆمپیوته‌ردا (localhost)
سڵاو،
به‌ر له چه‌ند ڕۆژێك بابه‌تێكم بڵاو كرده‌وه سه‌باره‌ت به وشانی جوومله 1.7،ئه‌مڕۆش به‌پێویستم زانی كه بابه‌تێك ئاماده بكه‌م سه‌باره‌ت به دامه‌زراندنی سكریپتی جوومله له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ر(localhost).
بۆ دامه‌زراندنی جوومله له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ر پێویستمان به پڕۆگرامێك ده‌بێت من(wampserver)به‌كارده‌به‌م ،
لێره پڕۆگرامی (wampserver) دابه‌زێنه بو سیسته‌می 32bit
لێره پڕۆگرامی (wampserver) دابه‌زێنه بو سیسته‌می 64bit
دوای داگرتنی پڕۆگرام كرته بكه سه‌ر ئایكۆنی پڕۆگرامه‌كه 








ئێستا پڕۆگرامه‌كه به‌سه‌ركه‌وتویی دامه‌زرا،ئێستا پێویسته داتابهسێك دروست بكه‌ین بۆ سكرێپتی جووملهبۆ ئه‌م كاره‌ش له ئه‌درێسی ویبگهرهكهتدا بنووسه http://localhost .


ئیستا داتا به‌یسه‌كه به‌سه‌ركه‌وتووی دروستكرا، پێویسته سكرێپتی جوومله دابگریته ناو كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت:
داگرتنی سكریپتی جوومله وشانی 1.7 (دواهه‌مین وشان)
سكریپته‌كه له فایلی RARــــهكه ده‌ربهێنه و بیخه ناو فۆڵده‌رێك و لێره‌دا دایبنێ :
C:\wamp\www
تێبینی:ناوی فۆڵده‌ره‌كه ده‌بێته به‌سته‌ری ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت بۆ نموونه كه من ناوی فۆڵدهرهكهم كردووه به joomla1.7 له‌كاتی كردنه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی خۆم كه له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كه‌م دامبه‌زاندووه ده‌بێت له ویبگهرهكهم بنوسم http://localhost/joomla1.7 .
دوای ده‌رهێنانی فایله‌كه‌و بهزكردنهوهی بۆ شوێی مه‌به‌ست له ویبگهرهكهتتدا بنووسhttp://localhost/nawe foldar
ده‌بینین كه لاپه‌ڕی دامه‌زراندنی سكرێپتی جووملهـــمان بۆ ده‌كرێته‌وه:








پیرۆزه بویت به‌خاوه‌ن ماڵپه‌ڕێك به سكریپتی جوومله له‌ناو كۆمپیوترهركهتتدا
.
تێبینی: لێره باسی دامهزراندننی زمانی كوردی سۆرانی بۆ سكریپتی جوومله وشانی 1.7 م كردووه.
لێره‌ش به ڤیدیۆ!
:
سه‌ركه‌وتوبن
.

