1

بابه‌ت: سێوێک.نێت

ئێمە کێین ؟

ئێمە گرووپێکین کە پێکهاتون لەکۆمەڵە لاوێک کە ئامانجمان بڵاوکردنەوەی زانیاری و بابەتی تایبەت بە ئامێرەکانی “ئەپڵ”ـە کە چەندەها لاوی کوردی زیرەکی لەخۆ گرتوە کە زانیاری زۆر و فراوانیان لایە کە لە رێگای ماڵپەری سێوێک.نێت ئەی گەیەنن بە هەموو جیهان.
کەئارەزووی بەکارهێنانی ئامێرەکانی “ئەپڵ”ین، هەندێکمان سالانێکە و هەندێکیشمان لە بەکارهێنانی ئامێرەکانی ئامێرەکانی “ئەپڵ”تازەین، شتی دیاری کراو نیە دەربارەی ئێمە کە بۆتان باس بکیەن بەڵام زۆر زانیاریمان لایە دەربارەی دونیای “ئەپڵ” بۆتان باس بکەین smile
ماڵپەری سێوێک.نێت بۆ ئەوو کەسانەیە کە شارەزاییان هەیە یاخوت ئەووکەسانەی کە شارەزاییان نیە لە “ئەپڵ”. بۆیە بە ئەزموونەکانی خۆمان
شارەزایەکانی کە لە دەربارەی “ئەپڵ” زانیاریاریان هەیە لەم ماڵپەرە بۆتان باس دەکەین!

بۆچی سێوێک ؟

هەموو شتێک لە یەک دەست پێ دەگات تاکوو ئەگات بە ئامانجێک ئێمەش لێرەوە تەنها بە سێوێک دەستپێدەکەین تاکوو بگەین بەوو پەری تەکنەلۆجیای سەردەم و لێرەدا بتوانین گشت ئەوو کەسانە کۆ بکەینەوە کە بەهرەیان هەیە و دەتوانن سوود بە خەلکانێکی زۆر بگەیەنن.
ئایە سێوێک پارێزراوە ؟
ماڵپەری سێوێک کە لە کۆمەلێک ستافی زیرەک و شارەزا پێک هاتوە، گشت ئەوو کەس و لایەنانەی لە ماڵپەر کار دەکەن بەتایبەت مەندی و یاسا وەرگیراون تاکوو بتوانین زۆرترین زانیاری درووست و پارێزراو بڵاو بکەینەوە و زانیاریەکانیش گشتی لە بەرژەوەندی گشتی دا بێت.

سێوك چیە ؟

خێزانی “ئەپڵ” لە دەربارەی ئامێرەکانی ئەپڵ وەک نەرمەکاڵا و رەقە کاڵا خزمەتێک بۆ بەکارهێنەرانی “ئەپك” لە کوردستان ئەکات

http://sewek.net/

2

وه‌ڵام: سێوێک.نێت

دەستان خۆش بێت سەرکەوتووبن کارێکی  باشتان کردوە بەهیوام بەردەوام بن

3

وه‌ڵام: سێوێک.نێت

ڕوخساری ماڵپەڕەکە زۆرجوان و گونجاوە سەرکەوتوبن .

ئه‌مه‌وێت فێربم به‌ڵام به‌ربه‌ستاکان ڕێگه‌م ناده‌ن ! .
من له‌ فه‌یس بووک

4

وه‌ڵام: سێوێک.نێت

دەستانخۆش،
دیزاین زۆر جوانە، ناوەڕۆک جوانە
گەر هەر هەواڵێکی نوێ بڵاوبکەنەوە ڕاستەوخۆ ئەوا زۆر بەسوود ئەبێت دڵنیابن لەوە، بۆ نموونە کە iosێکی نوێ دەر ئەچیت یەکسەر دوای کاتژمێرێک بکرێت بە کوردی و بڵاو بکرێتەوە دڵنیابن خوێنەرتان زۆر ئەبێت

ئاسۆ نادری، ڕۆحت هەر لەگەڵمانە.

5

وه‌ڵام: سێوێک.نێت

ده‌ستان خۆش بێت سه‌ركه‌ووتوبن .
پرۆژه‌یه‌كی زۆر نایابه‌ ...

ڕۆحت شاد بلیمەتی کورد ئاسۆ ناردی

6

وه‌ڵام: سێوێک.نێت

ڕوکارەکەی زۆر پانە ئازاری چاو ئەدات, پانیەکەی کەم بکەنەوە

7

وه‌ڵام: سێوێک.نێت

دەستان خۆش شتێکی جوانە چ لە ناوەڕۆک چ لە ڕوخسار ، یەکم جارە ماڵپەڕی کوردی ببینم Pin this بەکار ببەن دوبارە دەست خۆش

8

وه‌ڵام: سێوێک.نێت

پرۆژەیەکی لەوشێوەیەم لەبەر دەست بوو بەلام هیی ئێوە لە هی من باشترە زۆر سوپاستان دەکەم بە هیوایی سەرکەوتن و تەمەن درێژیی big_smile

9

وه‌ڵام: سێوێک.نێت

تەنها بەردەوامیمان دەوێت .

10 (دەستکاری کراوە: aagren 2014-11-07 14:19:49)

وه‌ڵام: سێوێک.نێت

كه‌مێك خاو لای من ده‌بێته‌وه‌
https://www.webchinupload.com/f/2014-11 … a377f5.PNG

به‌ڵام به‌گشتی جوانه‌ ده‌ستان خۆش بێت

11

وه‌ڵام: سێوێک.نێت

دەستت خۆش بێت بەس لای من کەمێک خاو ئەبێتەوە

ئەگەر ڕۆژێک ویستت کەسێک لە دڵی خۆت جێگا بکەیتەوە هەوڵ بدە با یەک کەس بێت، پێ ی بلێ من زیاتر لە خۆم و کەمتر لە خوا تۆم خۆش دەوێت، چونکە من باوەرم بە خوا هەیە و پێویستیم بە تۆ یە...! ووتەى(چارلى چاپلن)

12

وه‌ڵام: سێوێک.نێت

دەست خۆش شتێکی نوێ یە لە بواری ویبی کوردی دا

رووکارەکەتان زۆر پانە کەمێک بچوکی بکەوە جوانتر دەردەکەوێت

13

وه‌ڵام: سێوێک.نێت

سوپاس بۆ پێشنیارەکان،

ئێمە لەماڵپەر هیچ بابەتێکی نایاسایی بڵاو ناکەینەوە وەک "هاک و جێلبرێک " وە ئامانجی ئێمە بەردەوام بوونە، تابتوانین وێبی کوردی دەوڵەمەند بکەین بە پرۆژە نوێ کانمان کە ئامادە باشی دەکەین بۆ پرۆژەکانی داهاتووش

14

وه‌ڵام: سێوێک.نێت

ده‌سته‌كانتان خۆش بێت، بۆشاییه‌كی ئاوا پێویست بوو پڕ بكرێته‌وه‌، دوباره‌ ده‌ستان خۆش و به‌رده‌وام بن.

www.fb.com/AshtyHamid
Idea + Project + Design + Programming + Content + Testing + Seo + Management = Sucess

15

وه‌ڵام: سێوێک.نێت

تێر و تەسەلە، دەستتان خۆش بێت، بەهیوای بەردەوام بوونتان.

قوڵترین پاڵنەر لە سرووشتی مرۆڤەکاندا ئەوەیە کە هەست بە بوونی خۆیان بکەن.

16

وه‌ڵام: سێوێک.نێت

تێر و تەسەلە، دەستتان خۆش بێت، بەهیوای بەردەوام بوونتان.

قوڵترین پاڵنەر لە سرووشتی مرۆڤەکاندا ئەوەیە کە هەست بە بوونی خۆیان بکەن.

17

وه‌ڵام: سێوێک.نێت

سوپاس بۆ ئێوە "سەرکەوتنی ئەم جۆرە پرۆژانە درووست کردن نیە، بەردەوام بوونە!"

18

وه‌ڵام: سێوێک.نێت

دەستان خۆش بێت

19

وه‌ڵام: سێوێک.نێت

ده‌ست خۆش

20

وه‌ڵام: سێوێک.نێت

دةست خؤش سةركةوتو بيت

ئه‌وه‌ی له‌ یه‌ك رۆژا له‌ ویبجین فیر بووم
ئه‌یكرده‌ ساڵیكی گه‌رانم له‌ گۆگل و سه‌رچاوه‌كانی تر