بابهت: چۆن بتوانم بەشی کارلێک کردنی دەرمان دروست بکەم؟
بەڕێزان ئەم کاتەتان باش
من ماڵپەڕەیەکم هەیە کە لەسەر دەرمان و نەخۆشییە، ئێستا دەمەوێت بەشێکی بۆ زیاد بکەم کە بەشی کارلێک کردنی دەرمانە، واتا ئەگەر کەسێک بچێتە بەشی کارلێک کردن (وای دانێ ناوی دەنێم کارلێک کردن) لەوێ دەبێت نوسرابێت:
ناوی دەرمانێک بنوسە:
ناوی دەرمانی دواتر بنوسە:
(دوگمەی) بیپشکنە
ئەنجام: لێرەدا خۆ کارانە (ئەگەر کارلێک هەبوو) دەبێت پێی بڵێ کە ئەم دوو/یان زیاتر دەرمانە کارلێک دەکەن وە بۆچی
ئەمەی سەرەوە ئەو بەشە بێت کە بەکارهێنەر دەیبینێت
///////////
ئەو بەشەی کە خۆم کاری لەسەر دەکەم
ناوی دەرمان: لیستی دەرمانی کارلێک کەر جۆری کارلێک کردنەکە
بەم شێوەیە خۆم ناوێکی دەرمان دانێم هەم لیستەکەش خۆم پڕی بکەمەوە لەگەڵ جۆری کارلێک کردنەکە (پۆڵێن دەکرێت وە ئەوانیش ١ یان ٢ یان ٣ یان ٤ـە)
....
هیوادارم ڕونکردنەوەکەم ڕوون بێت
ئەم ماڵپەڕەیەش نمونەیەکە بۆ ئەم بابەتەی من http://www.drugs.com/drug_interactions.php
.....
ئەمەش ماڵپەڕەکەی منە www.tendrustikurd.net